ئێستا كه "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش) له زۆربه‌ی گه‌ڕه‌كه‌كانی موسڵ ده‌رپه‌ڕێندراوه، په‌یامه میانڕه‌وه‌كان ده‌گه‌ڕێنه‌وه مزگه‌وته‌كانی شاره‌كه.
له مزگه‌وتی حاج زیاب عێراقی له گه‌ڕه‌كی موحاربین له خۆرهه‌ڵاتی موسڵ، شێخ ساڵح حه‌مودی، وتارێكی خوێند له یه‌كه‌م نوێژی هه‌ینیدا له‌دوای ده‌رپه‌ڕاندنی داعش له ناوچه‌كه.
وتارێكی میانڕه‌وی پێشكه‌شكرد كه زۆر به‌دوور بوو له په‌یامه فیتنهگهراكانی وتارخوێنه توندڕه‌وه‌كان، تێیدا دوو ساڵی سه‌ختی رابردووی له موسڵ وه‌ك "كهف" له‌قه‌ڵه‌مدا كه ده‌شۆرێته‌وه و ونده‌بێت -- كه گوزارشتێکی مەجازییە له قورئاندا هاتووه.
ئه‌ندامی لیژنه‌ی خزمه‌تگوزاریه‌كان له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وا، حوسامه‌دین عهبار، به دیارونای وت وتاره‌كه‌ی شێخ حه‌مودی شایه‌تحاڵی به‌هاكانی لێبوورده‌یی و پێكه‌وه‌ژیان و میهره‌بانی بوو له ئیسلامدا.
عهبار داوای له هه‌موو وتارخوێنه‌كانی پارێزگاكه كرد بۆ پێشكه‌شكردنی وتاری بونیادنه‌ر بۆ گه‌یاندنی په‌یامی یه‌كگرتوویی و تكا له هه‌مووان بكه‌ن كاربكه‌ن بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی شاره‌كه‌یان و گێڕانه‌وه‌ی ئاسایش و سه‌قامگیری.
جێگری پارێزگاری نه‌ینه‌وا، حه‌سه‌ن عه‌لاف، به دیارونای وت موسڵ شارێكی دێرینه و مێژووه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ زیاتر له 5,000 ساڵ و ئایدیۆلۆژیای گومڕای داعش ناتوانێت بیگۆڕێت.
عه‌لاف وتی: "وتاری نوێژی هه‌ینی به په‌یامه میانڕه‌و و بهخشندهكهیهوه رووی ده‌می له هه‌موو ئۆمه‌تی موسڵمانان ده‌كات."
وتیشی ئه‌وه روونده‌كاته‌وه كه "ئایینی داعش ئیسلام نیه، به‌ڵكو شتێكی تره كه توندڕه‌و و دڕندانه‌یه، له‌جیاتی ئه‌وه‌ی ئایینی میهره‌بانی و دادپه‌روه‌ری و پێشكه‌وتنخوازی بێت".
پلانێكی نوێ بۆ به‌ڕێوه‌بردنی مزگه‌وته‌كان
دیوانی وه‌قفی سونیی نه‌ینه‌وا پلانێكی نوێی ئاشكراكرد بۆ چاودێریكردنی مزگه‌وته‌كانی پارێزگاكه له سه‌رده‌می دوای داعشدا كه ئه‌وه مسۆگه‌ر ده‌كات به‌كاربهێنرێن بۆ هاندانی میانڕه‌وی و ره‌تكردنه‌وه‌ی توندڕه‌وی و ده‌مارگیری ئایینی.
سه‌رۆكی وه‌قفی سونیی له نه‌ینه‌وا، ئه‌بوبه‌كر كه‌نعان، وتی: "ئه‌و پلانه‌ی له‌لایه‌ن دیوانی وه‌قفی سونییه‌وه داڕێژراوه و له‌گه‌ڵ حكومه‌تی ناوخۆی نه‌ینه‌وا باسكراوه، له هه‌موو مزگه‌وته‌كان ده‌خوازێت له‌ژێر چاودێریی وه‌قفه‌كه‌دا بن."
كه‌نعان به دیارونای وت ئه‌وانه‌ی پابه‌ندی ئه‌م رێنماییه نه‌بن ده‌كه‌ونه‌ژێر لێپرسینه‌وه‌وه و ئاماژه‌شی به‌وه كرد كه له‌مه‌ودوا هه‌موو وتارخوێن و مجه‌وه‌ر و قورئانخوێنی مزگه‌وته‌كان به‌فه‌رمی له‌لایه‌ن نوسینگه‌ی رێنمایی ئایینیی نه‌ینه‌واوه داده‌مه‌زرێنرێن.
وتیشی ته‌نها ئه‌و وتارخوێنانه‌ی به فه‌رمی دامه‌زراون رێ‌یان پێده‌درێت وتار پێشكه‌شبكه‌ن و هه‌ره‌وه‌ها وتی وه‌قفی سونیی رێ له هه‌ر "كه‌سایه‌تییه‌كی ئایینی" ده‌گرێت بگه‌ڕێته‌وه شاره‌كه كه له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی داعشدا وتاری خوێندبێت.
كه‌نعان وتی نوسینگه‌ی وه‌قفی ئایینی ته‌ركیزی خستۆته‌سه‌ر چه‌ندین بابه‌تی زۆر گرنگ له وتاره‌كاندا، له‌وانه پێكهوهڕاوهستان و هاندانی خه‌ڵك بۆ بیناكردنه‌وه‌ی گه‌ڕه‌كه‌كان و ناوچه‌كان و كارکردن له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاته گرنگه‌كان بۆ هه‌ر مه‌سه‌له‌یه‌كی پێویست.
وتیشی: "نوسینگه‌ی وه‌قفی ئایینی له نه‌ینه‌وا رۆڵێكی یه‌كلاییكه‌ره‌وه ده‌بینێت له به‌ڕێوه‌بردنی مزگه‌وته‌كان و رێگریکردن له هه‌ر مه‌لایه‌ك و وتارخوێنێك كه دۆكیومهنتی فه‌رمیی نه‌بێت، بۆئه‌وه‌ی رێ له پاشاگەردانی بگیرێت."
هه‌روه‌ها وتی داعش وێنای ئیسلام و مزگه‌وته‌كانی له‌كه‌داركردووه، كه رۆژانێك وه‌ك چرای رۆشنگه‌ری وابوون كه خه‌ڵكیان رێنمایی ده‌كرد بۆسه‌ر رێگای راست و ئێستاش دووباره هه‌مان كار ده‌كه‌نه‌وه، دوای ئه‌وه‌ی داعش ده‌ركراوه.