"دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش) روبه‌ڕووی بارودۆخێكی شلۆق ده‌بێته‌وه له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ی ده‌ستپێكردنی هێرش بۆ سه‌ر خۆرئاوای موسڵ، به‌هۆی ئه‌و زیانه گه‌ورانه‌ی لێیكه‌وتووه له‌و كاته‌وه‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كان ده‌ستیانپێكرد بۆ رزگاركردنی شاره‌كه، به‌رپرسان و سه‌رچاوه ناوخۆییه‌كان به دیارونایان وت.
فه‌رمانده‌ی ده‌زگای دژه‌تیرۆر، فه‌ریق ئه‌وه‌ل تالب شه‌غاتی، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له ناوه‌ڕاستی كانونی دووه‌مدا وتی لانیكه‌م 3,300 چه‌كداری داعش كوژراون به‌ده‌ست هێزه‌كانی عێراق و هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی له رۆژی 17 تشرینی یه‌كه‌مه‌وه.
ئه‌بو محه‌مه‌د موسڵی، وته‌بێژێكی كه‌تیبه‌كانی فورسانی موسڵ، كه گروپێكی میللیه دژ به داعش له‌ناو موسڵدا، وتی ئێستا كه خۆرهه‌ڵاتی شاری موسڵ به‌ته‌واوی رزگاركراوه، ئه‌و چه‌كدارانه‌ی داعش كه له خۆرئاوای شاره‌كه خۆیان مه‌ڵاسداوه، رێوشوێنی نائومێدانه ده‌گرنه‌به‌ر بۆ به‌هێزكردنی ریزه‌كانیان.
موسڵی به دیارونای وت ئه‌و زیانه گیانییانه‌ی داعش لێیكه‌وتووه، چه‌كداره‌كانی ناچاركردووه له خۆرئاوای موسڵ گوشاربخه‌نه‌سه‌ر دانیشوان بۆ شه‌ڕكردن له‌پاڵ گروپه‌كه‌دا، به‌ڵام "هێشتا روبه‌ڕووی زه‌حمه‌تیی زۆر ده‌بنه‌وه له راكێشانی [دانیشتواندا]".
وتی: "سه‌رچاوه‌كانی گروپه‌كه، به‌تایبه‌تی سه‌رچاوه مرۆییه‌كانی، به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو وشكیانكردووه. باشترین ئه‌ندامه‌كانی، كه چه‌كداره بیانیه هه‌ڵبژێردراوه‌كانن، كوژران له شه‌ڕه‌كانی [خۆرهه‌ڵاتی] موسڵدا،" كه رۆژی 24 كانونی دووه‌م به‌ته‌واوی رزگاركرا .
به‌گوێره‌ی خه‌مڵاندنی موسڵی، ئەوپەڕی 2,500 چه‌كداری داعش له موسڵ ماونه‌ته‌وه، كه به‌شێكی كه‌میان بیانیین و "ئه‌وانی تریان عێراقین".
هه‌روه‌ها وتی: "بۆ پڕكردنه‌وه‌ی ئه‌م كورتهێنانه، داعش فشاری خستۆته‌سه‌ر پیاوان له گه‌ڕه‌كه‌كانی خۆرئاوای موسڵ تا په‌یوه‌ندیبكه‌ن به ریزه‌كانیه‌وه به هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتن لێیان یان ده‌ستگیركردنی ئه‌ندامانی خێزانه‌كانیان و هێشتنه‌وه‌یان وه‌ك بارمته."
گوێنه‌دان به هه‌ڕه‌شه‌كان
موسڵی وتی سه‌ره‌ڕای ئه‌و هه‌ڕه‌شانه، كه داعش له رێگای بڵندگۆی مزگه‌وته‌كانه‌وه ده‌یكات، گروپه‌كه روبه‌ڕووی زه‌حمه‌تی زۆر ده‌بێته‌وه له راكێشانی دانیشتوان بۆ ناو ریزه‌كانی و ته‌نها چه‌ند كه‌سێك ترساون و په‌یوه‌ندییان كردووه به گروپه‌كه‌وه.
وتیشی: "سه‌ركه‌وتنه‌كانی هێزه‌كانی عێراق له خۆرهه‌ڵاتی موسڵ و ئه‌و خۆشیه‌ی خستیانه دڵی دانیشتوانی ئه‌و ناوچانه‌وه، هانی دانیشتوانی ناوچه داگیركراوه‌كانی داوه به‌گژ داعشدا بچنه‌وه."
له ماوه‌ی دوو ساڵی رابردوودا كه‌تیبه‌كانی موسڵ به‌ره‌نگاریی داعشیان كردووه و چه‌ندین هێرشیان ئه‌نجامداوه كه چه‌ندین سه‌ركرده‌ی داعشیان له‌ناوبردووه و په‌رده‌یان له‌رووی ژماره‌یه‌ك له حه‌شارگه‌كانی گروپه‌كه هه‌ڵماڵیوه.
موسڵی وتی: "دواهه‌مین هێرشی له‌و جۆره رۆژی 10 كانونی دووه‌م ئه‌نجامدرا كاتێك هێزێكی كه‌تیبه‌كان هێرشیكرده‌سه‌ر زیندانێكی نهێنیی داعش له ناوچه‌ی بازاڕی شه‌عارین له خۆرئاوای موسڵ و 35 هاوڵاتییان رزگاركرد كه له‌لایه‌ن داعشه‌وه زیندانكرابوون به حوكمی جۆراوجۆر، له‌وانه هاوكاریكردنی هێزه ئه‌منیه‌كان."
وتیشی هێرشه‌كه بووه هۆی "كوشتنی حه‌وت له پاسه‌وانانی زیندانه‌كه، كه شه‌شیان عێراقی بوون و یه‌كێكیشیان میسری بوو".
به‌رپرسی راگه‌یاندنی پارتی دیموكراتی كوردستان له موسڵ، سه‌عد مه‌موزینی، وتی زۆرینه‌ی سه‌ركرده‌كانی داعش و چه‌كداره بیانیه‌كانی كوژران له پێكدادانه‌كانی خۆرهه‌ڵاتی موسڵدا یان له هێرشه ئاسمانیه‌كانی عێراق و هاوپه‌یماناندا.
وتی له‌نێویاندا سه‌ركرده‌ی باڵا ئه‌بو عومه‌ر هۆڵه‌ندی بوو كه له پێكداداندا له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی عێراق كوژرا له گه‌ڕه‌كی موهه‌ندسین له خۆرهه‌ڵاتی موسڵ، رۆژی 13 كانونی دووه‌م.
ئه‌بو عومه‌ر هۆڵه‌ندی سه‌رپه‌رشتی خۆكوژه ئه‌وروپیه‌كانی داعش بوو.
مه‌موزینی وتی گروپه‌كه هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتنی هه‌موو ئه‌وانه‌ی كردووه كه ره‌تیده‌كه‌نه‌وه په‌یوه‌ندی بكه‌ن به ریزه‌كانیه‌وه و ئاماژه‌شی دا به‌وه‌ی چه‌كدارانی داعش هه‌ڕه‌شه‌یان له ژماره‌یه‌ك هاوڵاتی كردووه.
به دیارونای وت رۆژی 19 كانونی دووه‌م، داعش "17 مه‌ده‌نیی كوشت له خۆرئاوای موسڵ كه رازینه‌بوون په‌یوه‌ندییان پێوه‌بكه‌ن، به‌گوێره‌ی شایه‌تحاڵان و دانیشتوانه‌كه".
ئه‌ندامی لیژنه‌ی ئاسایش له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وا، به‌نیان جه‌ربا، به دیارونای وت له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا دانیشتوانی خۆرئاوای موسڵ به‌گژ داعشدا ده‌چنه‌وه و هه‌موو هه‌ڕه‌شه‌كانی ره‌تده‌كه‌نه‌وه.
وتی: "هه‌ر وه‌ك چۆن خه‌ڵكی خۆرهه‌ڵاتی موسڵ ئازایه‌تیی خۆیان و ره‌تكردنه‌وه‌یان بۆ تێرۆریزم سه‌لماند كاتێك پشتیوانی‌یان كرد له هێزه رزگاركه‌ره‌كان به زانیاریدان [...]، دانیشتوانی خۆرئاوای موسڵیش هه‌ر هه‌مان شت ده‌كه‌ن."