هێزه هاوبه‌شه‌كانی عێراق چه‌كدارانی "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش)یان ده‌رپه‌ڕاندووه له حه‌وت ناوچه‌ی خۆرئاوای ئه‌نبار له‌نزیك سنوری سوریا له‌كاتی هێرشێكی بەردهوامدا كه رۆژی 5 كانونی دووه‌م ده‌ستیپێكرد، به‌رپرسانی سه‌ربازی وتیان.
فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی جه‌زیره، لیواروكن قاسم محه‌مه‌دی، به دیارونای وت كه ئه‌م هێرشه له‌لایه‌ن فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی جه‌زیره و بادیه و فیرقه‌ی حه‌وتی سوپا و پۆلیس و جه‌نگاوه‌رانی خێڵه ناوخۆییه‌كانه‌وه تائێستا توانیویه‌تی كۆمه‌ڵێك ناوچه رزگاربكات هه‌ر له حه‌دیسه‌وه تا ده‌گاته عه‌ننه.
وتی چه‌كدارانی داعش ده‌رپه‌ڕێندراون له ناوچه‌كانی تیلال، وادی، سهكره، عه‌ناز، زاویه، جهعاف و ههزهبه.
وتیشی: "ده‌یان چه‌كداری داعش كوژراون له هێرشه‌كه‌دا و شه‌ش ئۆتۆمبیل تێكشكێنراون و عه‌مبارێكی سوته‌مه‌نی له ده‌روازه‌ی شاری عهننهدا ته‌قێنراوه‌ته‌وه."
هه‌روه‌ها وتی هێزه ئه‌منیه‌كان ئێستا له‌سه‌ر چواڕیانی عه‌ننه و ره‌یحانه كۆبوونه‌ته‌وه بۆ هه‌ڵمه‌تێك به‌ره‌و ناوه‌ندی عه‌ننه.
محه‌مه‌دی وتی له‌هه‌مانكاتدا هێزه‌كان له ناوچه‌ی سه‌هله له پێشڕه‌ویدان، كه 40 كیلۆمه‌تر دووره له ناوه‌ندی قه‌زای قائیمه‌وه.
گواستنه‌وه‌ی خێزانه‌كان
فه‌رمانده‌ی پۆلیسی ئه‌نبار، لیوا هادی كه‌سار رزهیج، به دیارونای وت زیاتر له 200 خێزان له‌م ناوچانه‌وه به ئۆتۆمبیلی سه‌ربازی گواستراونەتەوە بۆ ناوچه‌ی 60-كیلۆ له خۆرهه‌ڵاتی روتبه و كهمپێكیش له خۆرئاوای ره‌مادی.
رزهیج وتی یه‌كێك له ئه‌ركه سه‌ره‌كیه‌كانی هێزه ئه‌منیه‌كان گواستنه‌وه‌ی خێزانه‌كانه له‌و ناوچانه‌ی كراونه‌ته ئامانج له قه‌زاكانی عه‌ننه و راوه و قائیم.
وتیشی له‌پاڵ ئه‌و سێ ناوچه سه‌ره‌كیه‌دا، هێزه‌كانی عێراق هێشتا ده‌بێت ناوچه‌كانی ره‌یحانه و عوبه‌یدیش رزگاربكه‌ن.
هه‌روه‌ها وتی: "داعش ده‌رگیری شه‌ڕی كراوه نه‌بووه له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی عێراق و له‌جیاتی ئه‌وه په‌نای بردۆته‌به‌ر هێرشكردن به موشه‌ك، خۆكوژان، بۆمباران به هاوه‌ن و مناوه‌ره به‌مه‌به‌ستی هه‌ڵهاتن له شه‌ڕه‌كه."
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای ئه‌نبار، ئه‌حمه‌د حه‌مید عه‌لوانی، به دیارونای وت حكومه‌تی ناوخۆیی ئه‌نبار جه‌نگاوه‌ره خێڵه‌كیه‌كانی چهكداركردووه تا بتوانن خاكه‌كه بپارێزن و پشتگیری له هێزه‌كانی عێراق بكه‌ن له راگرتنی ئاسایشی ناوچه رزگاركراوه‌كاندا.
وتی هه‌روه‌ها فه‌رمانگه خزمهتگوزاریهكانیش خۆراك و كۆمه‌كی مرۆیی و خزمه‌تگوزاری پزیشكی‌یان دابینكردووه بۆ دانیشتوانه ئاواره‌بووه‌كه.
وتیشی له‌هه‌مانكاتدا خێوەتی زیاتر هه‌ڵدراون له ناوه‌نده‌كانی پێشوازیدا بۆ له‌خۆگرتنی ئه‌و شه‌پۆلانه‌ی ئاواره‌بووان كه چاوهڕواندهكرێن له‌كاتێكدا شه‌ڕه‌كان له پێشڕه‌ویدان به‌ره‌و ناوچه‌ی زیاتر له ئه‌نبار.
كاریگه‌ری ئه‌رێنی بۆسه‌ر ئابوری
عه‌لوانی وتی: "پاككردنه‌وه‌ی قائیم له‌سه‌ر سنوری سوریا، هه‌روه‌ها راوه و عهننهش، كاریگه‌رییه‌كی ئه‌رێنیی ده‌بێت بۆ كردنه‌وه‌ی خاڵه سنوریه‌كانی تر و ئهمینكردنی رێگا نێوده‌وڵه‌تیه‌كه و خستنه‌وه‌گه‌ڕی ژیان له ناوچه خۆرئاواییه‌كاندا."
وتیشی ئه‌م ناوچانه "له‌لایه‌ن ئه‌و گروپه تاوانكارهوه وێرانكراون".
هه‌روه‌ها وتی: "ئه‌نبار له‌ماوه‌ی سێ ساڵی رابردوودا زیانی زۆر گه‌وره‌ی لێكه‌وتووه كه به 250 ملیار دیناری عێراقی (212.4 ملیۆن دۆلار) ده‌خه‌مڵێنرێت."
عه‌لوانی وتیشی داخستنی خاڵه سنوریه‌كان له‌گه‌ڵ سوریا و ئه‌رده‌ن بازرگانیی سه‌رسنوره‌كانی راوه‌ستاندووه و رێگا نێودهوڵهتیهكهش، "کە هێڵێكی ژیاریی ئابوریی گه‌وره بۆ خه‌ڵكی ئه‌نبار"، به‌كارنه‌هێنراوه بۆ گواستنه‌وه‌ی شمه‌ك.