له‌كاتێكدا زستان له ره‌ققه ده‌ستپێده‌كات و ساڵانی ژێرده‌ستی "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش) زیانی ته‌ندروستیی له دانیشتوان داوه، ئه‌م شاره سوریه چیتر ناتوانێت خزمه‌تگوزاریه پزیشكیه‌كان دابینبكات بۆ دانیشتوان، پزیشكان به دیارونایان وت.
وتیان ژماره‌یه‌كی كه‌م پزیشك له شاره‌كه‌دا ماون و ئه‌وانه‌ی كه هێشتا كاره‌كه‌یان ده‌كه‌ن ده‌بێت راهێنانێك له‌سه‌ر "شه‌ریعه" بكه‌ن كه له‌لایه‌ن گروپه‌كه‌وه دانراوه، پێشئه‌وه‌ی بۆیان هه‌بێت چاره‌سه‌ری نه‌خۆش بكه‌ن.
وتیشیان داعش رێگریی له ده‌زگا پزیشكی و خێرخوازییه‌كان كردووه له ناوچه‌كانی ژێرده‌ستیدا و كه‌موكورتیه‌كی یه‌كجار زۆر هه‌یه له ده‌رمان و كه‌لوپه‌لی پزیشكی.
په‌رستیارێكی نه‌خۆشخانه‌ی ره‌ققه، فریال خه‌تیب، كه داوایكرد ناوی خوازراوی بۆ به‌كاربهێنرێت له‌ترسی سه‌لامه‌تیی، وتی ئه‌و داموده‌زگا پزیشكیانه‌ی له ره‌ققه‌دا ماونه‌ته‌وه به نزیكه‌ی له‌سه‌دا 10 ی تواناییانه‌وه كارده‌كه‌ن به‌هۆی كه‌میی پزیشك و ده‌رمان و كه‌لوپه‌له‌وه.
خاتوو فرال به دیارونای وت زۆربه‌ی پزیشكه‌كان له شاره‌كه هه‌ڵهاتوون و ئه‌وانه‌ی ماونه‌ته‌وه ئه‌ركی سه‌رشانیان قورستربووه و زۆربه‌ی كات ئه‌و شاره‌زاییه‌یان نیه كه دانیشتوان پێویستیانه.
وتی: "له 850 پزیشكی پیاو و ژن كه له ناوچه‌كه كارده‌كه‌ن، به‌زۆری له شاره‌كانی ره‌ققه و ته‌بقه، ته‌نها نزیكه‌ی 10 كه‌س ماونه‌ته‌وه كه ته‌نانه‌ت له‌بواری خۆشیاندا كارناكه‌ن."
وتیشی كه‌موكورتیه‌كی گه‌وره‌ی پزیشكی شاره‌زای بواره تایبه‌تیه‌كان هه‌یه و ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد كه ته‌نها یه‌ك پزیشكی به‌نجكردن هه‌یه له سه‌رتاسه‌ری پارێزگاكه‌دا و یه‌ك پزیشكی منداڵان و دوو پزیشكی فریاگوزاریی خێرا.
هه‌روه‌ها وتی: "له چوار نه‌خۆشخانه‌ی ده‌وڵه‌تی له پارێزگاكه‌دا، دووان له ته‌بقه و دووان له ره‌ققه، ته‌نها یه‌ك نهۆم له یه‌ك نه‌خۆشخانه له‌كاردایه له ره‌ققه، به سه‌رچاوه‌ی زۆر كه‌متره‌وه له هه‌ر ناوه‌ندێكی پزیشكیی كاتی و هه‌مان شتیش راسته بۆ نه‌خۆشخانه‌ی سه‌وره‌ش له ته‌بقه."
وتیشی داعش زۆر عه‌یاده و ناوه‌ندی پزیشكیی ناحكومیی داخستووه و ده‌ستی به‌سه‌ردا گرتوون و به‌كاریانده‌هێنێت وه‌ك بنكه‌ی سه‌ربازی بۆ چه‌كدارانی.
داعش ده‌رمان و ئامێره‌كان تاڵاندەکات
خاتوو فرال وتی داعش رێگه‌ی له رێكخراوه پزیشكی و خێرخوازیه‌كان گرتووه كاربكه‌ن و نه‌خۆشخانه حكومیه‌كانی داخستووه بێئه‌وه‌ی به‌دیلێكیان بۆ دابینبكات.
وتیشی چه‌كدارانی گروپه‌كه به‌شێكی زۆری ده‌رمان و كه‌لوپه‌له پزیشكیه‌كانیان له نه‌خۆشخانه‌كانی ناوچه‌كه تاڵانكردووه بۆئه‌وه‌ی بۆ خۆیانی به‌كاربهێنن.
هه‌روه‌ها وتی: "شاره‌كه، كه له‌وه‌به‌ر خزمه‌تگوزاریه پزیشكیه‌كانی بۆ ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری دابینده‌كرد، به‌ده‌ست نه‌بوونی ئامێر و ده‌رمانه‌وه ده‌ناڵێنێت."
وتی: "ئه‌و ده‌رمانانه‌ی له‌به‌رده‌ستدابوون به‌قاچاخ براون و فرۆشراون به نرخی به‌رز و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ده‌رمانی هه‌رزان یان خۆڕایی ده‌ستناكه‌وێت."
وتیشی ئه‌مه بارودۆخی چه‌ندین نه‌خۆشی خراپتركردووه، به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی نه‌خۆشیی سه‌ختیان هه‌یه وه‌ك شێرپه‌نجه، نه‌خۆشیی جگه‌ر و ناجێگیریی خوێن.
هه‌روه‌ها وتی هیچ ئامێرێكی شتنه‌وه‌ی گورچیله یان ئامێری لانكه‌ی منداڵانی ساوا له ناوچه‌كه‌دا نیه و چه‌ندین نه‌خۆشی بڵاوبووه‌ته‌وه به‌هۆی نه‌بوونی خزمه‌تگوزاریی پاكژیه‌وه.
قوتابییه‌كی كۆلێژی پزیشكی له زانكۆی دیمه‌شق و خۆبه‌خش له نه‌خۆشخانه‌ی مه‌یدانیی ده‌یر ئه‌لزور، نوره‌دین جه‌مال، وتی داعش لێكۆڵینه‌وه‌ی له پزیشكه‌كانی ده‌یر ئه‌لزور كرد و پاشان به ژماره‌یه‌كی زۆریانی وت كه ده‌بێت ئاماده‌بن بۆ گواستنه‌وه‌یان بۆ موسڵ و ره‌ققه.
ناوبراو به دیارونای وت: "زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی ئه‌و بانگه‌شه‌یه‌یان پێگه‌یشتووه جه‌راح و پزیشكی ئێسقان و فریاگوزارین." ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه ئێستا له ناوچه‌كانی ئه‌لبو كه‌مال و مه‌یادین كارده‌كه‌ن.
وتی: "نه‌خۆشخانه مه‌یدانیه‌كان و ئامێره پزیشكیه‌كانیش له ناوچه‌كه براون به‌بێ هیچ هۆیه‌ك و دواتر ده‌ركه‌وت كه گواستراونه‌ته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه‌كانی ره‌ققه."
وتیشی ئه‌مه ئه‌وه پیشانده‌دات كه گروپه‌كه خۆی ئاماده‌ده‌كات بۆ ئه‌و زیانانه‌ی لێیده‌كه‌وێت له شه‌ڕی داهاتووی رزگاركردنی ره‌ققه‌دا.
داعش كۆنترۆڵی مۆڵه‌ته پزیشكیه‌كان ده‌كات
ناسر عه‌لی، كه دانیشتوویه‌كی ره‌ققه‌یه و داوایكرد ناوی خوازراوی بۆ به‌كاربهێنرێت له‌ترسی سه‌لامه‌تیی، وتی: "له‌وكاته‌وه‌ی تێرۆریسته‌كانی داعش شاری ره‌ققه و ناوچه گوندنشینه‌كانی ده‌وروبه‌ریان داگیركردووه، زۆربه‌ی پزیشكه‌كان هه‌ڵهاتوون بۆ ناوچه‌كانی تر."
ناوبراو به دیارونای وت: "ته‌نها ژماره‌یه‌كی بچوك كه له 10 پزیشك تێپه‌ڕناكات، له شاره‌كه‌دا ماوه‌نه‌ته‌وه، له‌نێویاندا چوار پزیشكی ئافره‌ت."
وتی: "ئه‌و پزیشكانه‌ی ماونه‌ته‌وه مۆڵه‌تیان وه‌رگرتووه ته‌نها بۆ ئه‌نجامدانی كاره‌كه‌یان پاش ته‌واوكردنی راهێنانی شه‌ریعه له ناوه‌نده‌كانی شه‌ریعه‌ی گروپه‌كه‌دا."
وتیشی ئه‌و نه‌خۆشانه‌ی حاڵه‌تی سه‌ختیان هه‌یه ده‌بێت پاره‌ی زۆر بده‌ن به سه‌ركرده‌كانی داعش تا رێگایان پێبدرێت بگوێزرێنه‌وه بۆ توركیا یان به‌شه‌كانی تری وڵات بۆ چاره‌سه‌ر.
وتی ئه‌م پاره‌یه ده‌توانێت بگاته 3,000 دۆلار و وتیشی نه‌خۆشه‌كان یان ده‌بێت به ته‌نها سه‌فه‌ربكه‌ن یان ده‌توانێت یه‌ك كه‌سیان له‌گه‌ڵ بچێت گه‌ر خۆیان نه‌یانتوانی به‌ته‌نها بڕۆن.