هه‌زاران چه‌كداری گروپه ئۆپۆزسیۆنه‌كان، كه زۆریان سه‌ر به گروپه توندڕه‌وه‌كانن، به‌ره‌و پارێزگای ئیدلیب له باكوری خۆرئاوای سوریا وروژمدهبهن، له‌كاتێكدا له ناوچه‌كانی تر ده‌كه‌ونه‌ژێر فشار، چالاكوانان و دانیشتوانی ناوچه‌كه به دیارونایان وت.
ته‌وژمێكی گه‌وره‌ی چه‌كداران و خێزانه‌كانیان له ئیدلیبدا بهیهكدادهچن، كه ناوجه‌رگه‌ی به‌ره‌ی نوسره‌یه، له‌كاتێكدا له‌ده‌ست هێزه دیموكراته‌كانی سوریا، كه له‌لایه‌ن هاوپه‌یمانانه‌وه پشتیوانی ده‌كرێن، یان له‌ده‌ست رژێم هه‌ڵدێن، به‌تایبه‌تی له خۆرهه‌ڵاتی حه‌له‌ب و ناوچه گوندنشینه‌كانی دیمه‌شق و ره‌ققه.
له مانگی كانونی یه‌كه‌مدا راپۆرته‌كان ده‌ریانخست كه چه‌ندین سه‌ركرده بیانیه‌كانی "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش) وازیان له گروپه‌كه هێناوه و په‌یوه‌ندییانكردووه به ریزه‌كانی به‌ره‌ی نوسره‌وه، كه ئێستا به به‌ره‌ی فه‌تح ئه‌لشام ناسراوه، له ئیدلیب.
به‌گوێره‌ی په‌یمانگای لێكۆڵینه‌وه له جه‌نگ، زیاتر له 50,000 چه‌كداری توندڕه‌وی ئۆپۆزسیۆن له ئیدلیب هه‌ن كه له‌ژێر چه‌تری رێكخراوی سوپای فه‌تحدا كۆبوونه‌ته‌وه، كه له‌لایه‌ن به‌ره‌ی نوسره‌وه سه‌رۆكایه‌تی ده‌كرێت.
"دانیشتوانی شاره‌كه و ده‌وروپشتی له ترسێكی راسته‌قینه‌دان، چونكه ناوچه‌كه بووه‌ته بنكه‌یه‌كی گه‌وره بۆ چه‌كدارانی گروپه توندڕه‌وه جۆراوجۆره‌كان، كه زۆربه‌یان به‌ڵێنی وه‌فادارییان داوه به به‌ره‌ی نوسره ," چالاكوانی بواری رۆژنامه‌وانی، محه‌مه‌د حاج كامیلی خه‌ڵكی ئیدلیب وتی.
كامیل به دیارونای وت له‌ماوه‌ی دوو مانگی رابردوودا هه‌زاران چه‌كداری سه‌ر به گروپه جۆراوجۆره‌كان رژاونه‌ته ناو شاره‌كه‌وه له‌گه‌ڵ خێزانه‌كانیان.
وتی سه‌ر به‌و گروپانه‌ن كه له‌وه‌وپێش له شاره‌كانی ته‌ل له ناوچه گوندنشینه‌كانی دیمه‌شق و داریا و قودسیا و كه‌مپی په‌نابه‌رانی خان شێخ له‌نزیك دیمه‌شق و شارۆچكه‌كانی زاكیه و تیبه وموقهیلهبیه له غوته جێگیربوون.
وتیشی ئه‌و گروپه چه‌كدارانه‌ی ئێستا له ئیدلیب چالاكن بریتین له فه‌تح ئه‌لموبین، سه‌رایا ئهلمورابیتین، شوهه‌دا ئه‌لئیسلام و نوره‌دین ئهلزینكی.
هه‌روه‌ها وتی گروپه چهكردارهكانی تر بریتین له لیوای میقداد بن عه‌مرۆ كه له داریا و موعهزهمیهی شام جێگیربوو، سوپای سوننه كه به‌مدواییانه ناوبانگی ده‌ركرد و هه‌روه‌ها جوند ئه‌لشام، جوند ئه‌لئه‌قسا، لیوای سقور ئه‌لشام، لیوای سه‌یف ئه‌لشام و ئه‌حرار ئه‌لشام.
كامیل وتی سه‌دان چه‌كداری بیانی به‌ڕه‌چه‌ڵه‌ك قه‌وقازی و چیچانی له ناوچه‌كه‌ن و به مه‌زه‌نه‌ی ئه‌و نزیكه‌ی 20,000 چه‌كدار چوونه‌ته‌ناو ئیدلیب له‌ماوه‌ی دوو مانگی رابردوودا، له‌پاڵ 20,000 ی تردا، له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی خێزانه‌كانیان و مه‌ده‌نیه‌كانی تریشدا.
رێسا سه‌خته‌كان له‌سایه‌ی به‌ره‌ی نوسره‌دا
سۆمه‌ر ئاغا، چالاكوانێكی بواری میدیا كه كار بۆ لیژنه‌ی هه‌ماهه‌نگیی شاری سه‌له‌مییه ده‌كات و چاودێریی بارودۆخه‌كه ده‌كات له ناوچه گوندنشینه‌كانی ئیدلیب، وتی به‌مدواییانه به‌ره‌ی نوسره "هه‌وڵیداوه وا پیشان بدات كه رێكخراو و داموده‌زگا مه‌ده‌نیه‌كان ئیداره‌ی شاری ئیدلیب و ناوچه گوندنشینه‌كانی ده‌كه‌ن".
وتی: "له‌كاتێكدا ئه‌م رێكخراوانه به‌ڕاستی دامه‌زراون، له واقیعدا هیچ ده‌سه‌ڵاتێكیان نیه و بۆیان نیه ده‌ستوه‌رده‌ن له هیچ كاروبارێكی ئیداره‌ی ناوچه‌كه‌وه، چونكه یه‌كه‌م و دواهه‌مین قسه بۆ ئه‌میره‌كانی به‌ره‌ی نوسره‌یه."
ئاغا به دیارونای وت دهوریهكانی به‌ره‌ی نوسره هه‌وڵده‌ده‌ن یاسا‌و رێسای توندی ئیسلامی بۆ جلوبه‌رگ بسه‌پێنن به‌سه‌ر پیاوان و ژناندا و بهههڕهمهكیانه خه‌ڵكی مه‌ده‌نییان ده‌ستگیركردووه و وتیشی زیندانه‌كانی ناوچه‌كه ئێستا پڕن هه‌م له مه‌ده‌نی و هه‌م له چه‌كداران.
وتیشی: "سزای كوشتنیش ئه‌نجامدراوه له‌دژی مه‌ده‌نی و چه‌كداران له‌به‌رده‌م هه‌موو خه‌ڵكدا له ناوشاری ئیدلیبدا، كرده‌یه‌ك كه ته‌نها ده‌كرێت وه‌ك په‌یامێك لێكبدرێته‌وه بۆ هه‌ر كه‌سێك كه بیر له‌وه بكاته‌وه دژایه‌تیی یاساكانی به‌ره‌ی نوسره بكات كه چاره‌نوسی مه‌رگی حه‌تمی ده‌بێت."
هه‌روه‌ها وتی ده‌یان خۆپیشانده‌ر چوونه‌ته‌سه‌ر شه‌قامه‌كان بۆ داواكردنی ئه‌وه‌ی شاره‌كه له‌لایه‌ن مه‌ده‌نیه‌كانه‌وه ببرێت به‌ڕێوه، "به‌ڵام هه‌موو جارێك سهركوتدهكرێن".
گروپه توندڕه‌وه‌كان به‌ئاشكرا پێكداده‌ده‌ن
محه‌مه‌د خالید له لیژنه‌ی هه‌ماهه‌نگیی سه‌راقب كه سه‌ر به لیژنه ناوخۆییه‌كانی هه‌ماهه‌نگیی سوریایه، وتی بارودۆخه‌كه له‌ناو شاری ئیدلیب و ده‌وروبه‌ریدا زۆر گرژه به‌هۆی بوونی ده‌یان گروپی توندڕه‌وه‌وه.
ناوبراو به دیارونای وت په‌یوه‌ندیی نێوان ئه‌م گروپانه هه‌میشه له گرژیدا بووه، به‌ڵام دووریی جوگرافی له‌نێوان ناوچه‌كانی ژێرده‌ست گروپه‌كاندا له‌وه‌پێش به‌باشی له‌یه‌كتری جودادهكردنهوه.
وتی: "ئێستا به‌ئاشكرا پێكداده‌ده‌ن و یه‌كتر تیرۆردهكهن." ئاماژه‌شی به‌وه كرد كه چه‌ندین تیرۆر ئه‌نجامدراوه و سه‌ركرده‌كانی ئه‌و گروپانه به بۆمبی ده‌ستكرد كراونه‌ته ئامانج.
وتیشی چه‌ندین له‌و گروپانه به‌ڵێنی وه‌فادارییان داوه به به‌ره‌ی نوسره له‌ژێر دروشمی سوپای فه‌تحدا، له‌كاتێكدا هه‌ندێكی تریان ئه‌وه‌یان ره‌تكردۆته‌وه.
له‌هه‌مانكاتدا، گروپی تر به‌ئاشكرا پشتگیری له داعش ده‌كه‌ن، له‌وانه جوند ئه‌لئه‌قسا، كه شه‌ڕی قورسی دژی به‌ره‌ی نوسره ئه‌نجامداوه ، خالید وتی.
وتیشی "ته‌واوی سه‌ركردایه‌تی" به‌ره‌ی نوسره له ئیدلیبن، هه‌روه‌ها بنكهكانیشیان، به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی داعیه‌ی سعودی توندڕه‌و، عه‌بدوڵا محه‌مه‌د بن سوله‌یمان موحسینی.
هه‌روه‌ها وتی ئه‌م بنكانه "سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كیی" چه‌كدارانی ناوچه‌كه‌ن، له‌وانه "بنكه‌كانی به‌چكه‌شێران" كه تێیاندا نه‌وه‌ی داهاتووی چه‌كدارانی توندڕه‌و راده‌هێنرێن.
ترس مه‌ده‌نیه‌كان داده‌گرێت
عه‌بدوڵا جهرهك، 27 ساڵ، كه خه‌ڵكی شارۆچكه‌ی مه‌عره‌ت نوعمانه له پارێزگای ئیدلیب، وتی پارێزگای ئیدلیب جمه‌ی دێت له‌وانه‌ی كه تازه ده‌گه‌نه ئه‌وێ.
وتی: "قه‌ره‌باڵغیه‌كه هه‌ر به‌هۆی بوونی چه‌كداره‌كانه‌وه نیه، به‌ڵكو به‌هۆی ئاواره‌كانیشه‌وه كه له‌و كه‌مپانه‌دا ده‌ژین كه به‌سه‌رتاسه‌ری ئیدلیبدا بڵاوبوونه‌ته‌وه."
جهرهك به دیارونای وت كه هه‌تاكو سنوری توركیا درێژبوونه‌ته‌وه، تا ده‌گاته كه‌مپی ئاواره‌كانی ئه‌تمه.
وتی له‌پاڵ چه‌كداران و خێزانه‌كانیاندا، هه‌زاران مه‌ده‌نیش هه‌ڵهاتوون بۆ ناوچه‌كه له‌و ناوچه جیاجیایانه‌وه كه شه‌ڕیان تێدایه.
وتیشی ده‌یان هه‌زار ئاواره په‌نایان هێناوه بۆ پارێزگای ئیدلیب، له‌وانه 400,000 كه‌س هه‌ر ته‌نها له شاری ئیدلیبدان.
دوكاندارێك له شاری ئیدلیب، عه‌بدولعه‌زیز به‌ره‌كات، به دیارونای وت پارێزگاكه بووه‌ته "ناوه‌ندێكی سه‌ره‌كیی گروپه جیهادی و سه‌له‌فی-جیهادی و ئیسلامیه‌كان" و ترس بڵاوده‌كه‌نه‌وه به‌نێو خه‌ڵكی مه‌ده‌نیدا كه ئه‌وپه‌ڕی هه‌وڵده‌ده‌ن ژیانێكی ئاسایی بژین.
ته‌وژمی ئه‌م گروپانه دانیشتوان و ئاواره مهدهنیهكانیان خستۆته‌به‌ر مه‌ترسیی هێرشه ئاسمانیه‌كان ، به‌ره‌كات وتی، كه رۆژانه ده‌یان كه‌س ده‌كوژن -- "زۆربه‌یان مه‌ده‌نین".