له‌وكاته‌وه‌ی سه‌رجه‌می ئه‌نبار له‌ده‌ست "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش) رزگاركراوه له چه‌ند مانگی رابردوودا، خێڵه عێراقیه‌كانی پارێزگاكه هه‌ڵوێستێكی به‌هێزیان وه‌رگرتووه دژی داعش و هه‌موو ئه‌وانه‌ی پشتگیریی ئه‌م گروپه تێرۆریستیه ده‌كات.
له به‌ڵێننامه‌یه‌كی نوێ‌دا بۆ شه‌ڕكردن دژی تێرۆریزم، خێڵه‌كانی ئه‌نبار حاشایان کرد له داعش و وتیان هه‌موو ئاشتبوونه‌وه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه‌دا ره‌تده‌كه‌نه‌وه كه له‌لایه‌ن یاساوه داواكراون و رەتیدەکەنەوە له هه‌ر كه‌س ببوورن كه مه‌ده‌نیی كوشتووه یان هێزه‌كانی عێراقی كردۆته ئامانج.
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی خێڵه‌كانی ئه‌نبار كه به‌شدارییانكردووه له شه‌ڕ دژی تێرۆریزمدا، شێخ توركی شیمه‌ری، وتی: "هه‌موو خێڵه‌كان و پیرانی ئه‌نبار، هه‌روه‌ها سه‌رۆكی خێڵه‌كانی باشور و ناوه‌ڕاست و باكوری وڵات، حاشایان كرد له گروپی تێرۆریستیی داعش و پشتیوانیكهرانیان و هه‌موو تێرۆریستان."
تێرۆریستان خێڵ و ئایینیان نیه
شیمه‌ری وتی: "به‌داخه‌وه سه‌دان ئه‌ندامی داواكراوی داعش هه‌ن كه خه‌ڵكی هه‌ندێك ناوچه‌ی ئه‌نبارن، كه ئه‌مه شتێكه نایشارینه‌وه. به‌ڵام تێرۆریزم سه‌ربه هیچ خێڵ و ئایین و ناوچه‌یه‌ك نیه و داعش‌یش ددان نانێت به هیچ خێڵێك و پیرانیاندا."
وتی هه‌ر له‌به‌ر ئه‌م هۆیه‌ش خێڵه‌كان بڕیاریانداوه سزای هه‌ر كه‌سێك بده‌ن كه ده‌ستی تێكه‌ڵكردووه له‌گه‌ڵ هه‌ر گروپێكی تێرۆریستی‌دا.
ریشسپییانی خێڵه‌كانی ئه‌نبار رێككه‌وتن له‌سه‌ر ده‌ركردنی ئه‌و خێزانانه‌ی ئه‌ندامانی داعش كه زانیویانه كوڕان و باوكانیان "تێرۆریست بوون به‌ڵام هیچیان نه‌كردووه بۆ رێلێگرتنیان یان خهبهرلێدانیان".
شیمه‌ری وتیشی: "ئه‌نبار رزگاركراوه و ئه‌مینه، جگه له سێ قه‌زای خۆرئاوا كه به‌مزوانه بۆ هه‌میشه له تێرۆریستان پاكده‌كرێنه‌وه."
رۆژی 5 كانونی دووه‌م هێزه‌كانی عێراق ده‌ستیانكرد به هێرشێك به‌مه‌به‌ستی گرتنه‌وه‌ی شارۆچكه‌كانی عه‌ننه و راوه و قائیم له به‌شی خۆرئاوای ئه‌نبار كه هێشتا له‌ژێرده‌ستی داعشدان .
هه‌روه‌ها وتی: "له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی عێراقدا كارده‌كه‌ین بۆ به‌رگریكردن له یاسا و سه‌روه‌ریی وڵاته‌كه‌مان له شه‌ڕماندا و رێ له گه‌ڕانه‌وه‌ی تاوانكاران ده‌گرین بۆ ناوچه ئه‌مینه‌كان. تێرۆریزم كۆتاییهاتووه و هیچ جێگایه‌ك نیه بۆ ئایدیۆلۆژیای كوشتن و وێرانكردن."
هۆشیاركردنه‌وه له مه‌ترسیه‌كانی داعش
فه‌رمانده‌ی هێزه خێڵه‌كیه‌كانی ئه‌نبار له باكوری ره‌مادی، شێخ غه‌سان عیساوی، وتی ئه‌نبار "زۆر ئازاری چه‌شتووه" به‌ده‌ست تێرۆریزمی داعشه‌وه.
عیساوی به دیارونای وت: "دوای ئه‌وه‌ی [زۆربه‌ی ئه‌نبار] رزگاركرا، خێڵه‌كان رێككه‌وتن له‌سه‌ر چه‌ندین خاڵ كه خراونه‌ته‌گه‌ڕ. له‌وانه رێگری له ئه‌ندامانی داعش بۆ گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ ئه‌نبار و دڵنیابوونه‌وه له‌وه‌ی هیچ بێگانه‌یه‌ك نه‌یه‌ت تا له گوند و ناوچه گوندنشینه‌كان و شارانی تر بژی ئه‌گه‌ر نهپشكنرابن."
وتیشی رێكه‌وتننامه‌كه‌ی نێوان خێڵه‌كانی ئه‌نبار رێگه له پیرانی خێڵه‌كان ده‌گرێت بۆ پێكهێنانی ئه‌نجومه‌نی ئاشتبوونه‌وه بۆ ئه‌ندامانی داعش و هه‌وڵی میانگیری له‌نێوان ئه‌ندامانی داعش و هێزه ئه‌منیه‌كاندا و لێیان قه‌ده‌غه‌ده‌كات ببنه به‌شێك له هه‌ر لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك له تێرۆریزم.
وتی رێكه‌وتننامه‌كه خێڵه‌كانیش ناچارده‌كات به پشگیریكردنی هێزه ئه‌منیه‌كانی عێراق له كاره‌كانیاندا.
هه‌روه‌ها وتی: "كۆبوونه‌وه ئه‌منی و خێڵهكیهكان له هه‌موو ناوچه ئیداریه‌كانی ئه‌نباردا بۆ مه‌به‌ستی هۆشیاركردنه‌وه‌یه له‌نێوان خێزانه‌كاندا ده‌رباره‌ی ئه‌و مه‌ترسیانه‌ی ده‌بنه هه‌ڕه‌شه بۆسه‌ر ئاساییشی پارێزگاكه. سهرۆكخێڵهكان كۆبوونه‌وه‌ی گه‌وره‌ی تریش ده‌كه‌ن بۆ خستنه‌ڕووی ئایدیۆلۆژیای گروپەكه و پلانه تێرۆریستیهكانیان وه‌ك شێوازێکی رێگریكردن."
وتیشی موختار و پیرانی هه‌ر خێڵێك به‌دواداچوون ده‌كه‌ن بۆ هه‌موو ماڵ و دوكانه چۆڵه‌كانی ناوچه‌كانیان و خاوه‌نه‌كانیان "تا دڵنیاببنه‌وه كه به‌كارناهێنرێن بۆ جێگه‌ی پێگه‌یاندنی ئه‌ندامانی گروپه تێرۆریستیه‌كه".
خێڵه‌كان پشتگیری له هێزه‌كانی عێراق ده‌كه‌ن
سه‌رۆك خێڵ شێخ جاسم عه‌بدول محه‌مه‌د وتی خێڵه‌كان پشتگیری له هه‌وڵه‌كانی هێزه ئه‌منیه‌كانی عێراق ده‌كه‌ن بۆ پاراستنی ئاسایش و ده‌سه‌ڵاتی یاسا.
ناوبراو به دیارونای وت خێڵه‌كان پشتگیری له هێزه ئه‌منیه‌كان ده‌كه‌ن "له هه‌ر ههنگاوێكیاندا چونكه خزمه‌تی خه‌ڵكی عێراق ده‌كه‌ن." وتیشی: "هه‌ر شێوه‌یه‌كی جوداكاری و پەرتبووون و تایه‌فه‌گه‌ری ره‌تده‌كه‌ینه‌وه كه داعش هه‌وڵده‌دات بڵاویبكاته‌وه."
هه‌روه‌ها وتی: "خێڵه‌كانی ئه‌نبار ئه‌و كه‌سه داواكراوانهیان ده‌ستنیشانكردووه به ناو و جێگه‌ی نیشته‌جێبوونیان تا نه‌توانن بگه‌ڕێنه‌وه." وتیشی تێرۆریسته ناسراوه‌كان ده‌ستگیرده‌كرێن و ده‌درێنه دادگا له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه، ئه‌مجار رێ‌یان لێده‌گیرێت به‌ره‌و شوێنی تر بچن و خه‌ڵكی بێ‌تاوان بكه‌نه ئامانج.
وتی جگه له‌وه‌ش ئه‌و كه‌سانه‌ی خۆیان وه‌ك پیاوی ئایینی ده‌خه‌نه‌ڕوو بۆ به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌جه‌ندای شه‌خسیی خۆیان یان بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی دووبه‌ره‌كی له‌نێوان خه‌ڵكی عێراقدا ده‌درێنه دادگا.
وتیشی: "یاسا و دادگاكان دواجار به‌دوای هه‌ر كه‌سێكدا ده‌چن كه به‌ڵێنی به داعش داوه یان هه‌وادارێتی."
یه‌كێك له سه‌ركرده‌كانی خێڵی دوله‌یمی، شێخ محه‌مه‌د خالید دوله‌یمی، وتی رێكه‌وتننامه‌كه‌ی نێوان خێڵه‌كانی ئه‌نبار رونوئاشكارایه "هه‌رچی په‌یوه‌ندیی به‌و كه‌سانه‌وه هه‌یه كه ده‌ستیان تێكه‌ڵكردووه له‌گه‌ڵ داعش یان ئه‌وانه‌ی كۆمه‌كیان كردووه یان خواردن و خواردنه‌وه‌یان بۆ دابینكردووه".
دوله‌یمی به دیارونای وت: "ئه‌و كه‌سانه، به‌پێی یاسای خێڵ، داواكراون و حاشایان لێكراوه."
وتیشی: "هه‌موو شاره‌كانی ئه‌نبار ناسراون به سروشتی پارێزگارانه‌ی خێڵه‌كی و ئایینی." هه‌روه‌ها وتی خێڵه‌كان هێزه‌كانی حه‌شدی خێڵه‌كییان پێكهێناوه بۆ شه‌ڕكردن دژی داعش.
وتی: "كوڕه‌كانیان كردۆته قوربانی وه‌ك شه‌هید و هه‌ندێكیش برینداربوون له‌كاتی شه‌ڕه‌كانی رزگاریدا، هه‌ر بۆیه‌ش هه‌رگیز سازش ناكه‌ین له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی خه‌ڵكیان كوشتووه و خه‌ڵك و هێزه ئهمنیهكانمانیان كردۆته ئامانج."