هه‌واڵه‌كانی عێراق
Topic/Iraq/sectionlead

عێراق رێکارە بانکیەکان کۆنتڕۆڵ دەکات بۆ بلۆککردنی دارایی تیرۆرستان

عەلا حسێن لە بەغدا

پیاوێك لەبەردەم مێزی پارە گۆڕینەوەدا دانیشتووه‌ لە گۆڕه‌پانی فەردوس لە ناوەڕاستی بەغدا. [سەباح عەرەر/ئاژانسی فرانس پرێس]

پیاوێك لەبەردەم مێزی پارە گۆڕینەوەدا دانیشتووه‌ لە گۆڕه‌پانی فەردوس لە ناوەڕاستی بەغدا. [سەباح عەرەر/ئاژانسی فرانس پرێس]

لێپرسراوانی بانکی ناوەندی عێراق رایانگەیاند کە لێشاوی پارە بۆ پشتیوانی چالاکی تیرۆرستی لە عێراق بەشێوەیەکی بەرچاو کەمیکردووە، هاوكات لەگەڵ سپیکردنەوەی پارە، لەکاتێکدا گواستنەوەی پارەی کاش لە سەرچاوە و شوێنی نادیارەوە بەیەکەوە وەستاون.

ئەوان بە دیارونایان راگەیاند کە ئەم سەرکەوتنانە هاتونەتەدی بەهۆی رێکاری رێکخستنی ناوخۆیی تازە و رێککەوتنە نێودەوڵەتیەکان کە دانراون بۆ زیادکردنی چاودێری دابینکردنی خەرجی و خستنەڕوی لاوازی سیستەمی بانکی لە عێراق.

وتیان کە لەماوەی چەند ساڵی رابردودا، گروپە تیرۆرستیەکان سیستەمی بانکی عێراقیان بەخراپی بەکارهێناوە، هەوڵیانداوە کە پارە سپیبکەنەوە و قاچاغی پێوەبکەن بۆ پاڵپشتی لە چالاکی تیرۆرستی ناو ئەو وڵاتە پێشئەوەی بانکی ناوەندی رێکارە چاودێرییەکان جێبەجێبکات.

وتەبێژی بانکی ناوەندی عێراق، ئەیسەر جەبار، بە دیارونای وت: "بانکی ناوەندی، وەك دامەزراوەیەکی چاودێری دارایی، بەپەرۆشە بۆ یاسای دارایی پارەی عێراق و لەمدواییەدا کاریکردووە بۆ جێبەجێکردنی رێکارە یاساییەکان بۆ چاودێریکردنی جموجۆڵی پارە و راگرتنی هەر چالاکییەکی گوماناوی."

جەبار رایگەیاند کە چاودێکردیکردنی دابینکردنی خەرجییەکان بەوە دەکرێت کە شوێنپێی ئەو پارەیە هەڵبگریت کە دێتە ناو عێراق و هەروەها چاودێری جموجۆڵی خەرجییەکانی ناوخۆی وڵاتیش بکرێت.

وتیشی کە "کەناڵی یەکەم بەزۆری خراوەتە ژێر کۆنتڕۆڵەوە، سوپاس بۆ رێکارە نێودەوڵەتییەکان سەبارەت بە جەنگان دژی چالاکی گروپی تیرۆرستی و هەماهەنگیکردن لەمبارەیەوە بۆ وشککردنی سەرچاوەی تیرۆریستان و سنوردارکردنی سپیکردنەوەی پارە."

جەبار رایگەیاند کە بانکی ناوەندی عێراق و نوسینگەکەی بەناوی دژە سپیکردنەوەی پارە و بەرەنگاربونەوەی دابینکردنی خەرجی بۆ تیرۆر رێککەوتنێکیان ئیمزاکردووە لەگەڵ وەزارەتی دارایی ئەمریکا بۆ چاودێریکردنی جموجۆڵی خەرجییەکان بە هەماهەنگی لەگەڵ بانکە عێراقیەکان و کۆمپانیا داراییەکان.

ئاژانسی فرانس پرێس رایگەیاند کە لە ناوەڕاستی کانونی یەکەم دا، وەزارەتی دارایی ئەمریکا ئابڵوقەی دارایی راگەیاند دژی چەند دوکانێکی ئاڵوگۆڕی دراو لە عێراق و سوریا و بەرپرسێکی دارایی، کە هەموویان تۆمەتبار کراون بە رەوانەکردنی پارەی کاش بۆ "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش).

وەزارەتەکە رایگەیاند کە لەنێو سزادراواندا کۆمپانیای عێراقی سەلسەلات سەهاب بۆ ئاڵوگۆڕی دراو هەیە، کە بەپێی راپۆرتەکان پارەی گواستۆتەوە بۆ بەرپرسێکی ناسراوی دارایی داعش و زیاتر لە 100 جار مامەڵەی ئەنجامداوە لە ناوچەی ژێر دەستی داعش دا.

توندکردنی چاودێری ئینتەرنێت

جەبار وتی: "سەبارەت بە جموجۆڵی پارە لە ناو عێراقدا، کە رودەدات بە بەکارهێنانی فەرمانی دەستنوسی ناوخۆیی بۆ پێدانی پارە لەڕێگەی سیستەمە سەرەتاییەکانەوە."

رایگەیاند کە سەرەڕای ئەم ئاستەنگانە، بانکی ناوەندی پەرەیداوە بە چاودێری تایبەتی و رێکاری ڕەوا کە دەتوانێت کاربکات لەگەڵ ئەم سیستەمەی هەیە.

وتیشی کە بانکی ناوەندی فرمانیکردووە کە هەموو نوسینگە خزمەتگوزارییەکانی دارایی و کۆمپانیاکانی گواستنەوەی پارە لە وڵاتەکەدا کە فایل بکەنەوە بۆ هەموو موشتەری و ئەوەی پارەکەش دەنێرێت. ئەمە دەبێت کۆپییەکی ئەسڵی بەڵگەنامەکان، کە پوختەی ناسنامەی نێردەر پیشانبدات، مەبەستی ناردنی پارەکە، و ئەو کەسەشی کە وەریدەگرێت.

هەروەها وتی: "لایەنە پەیوەندیدارەکان پێداچونەوە دەکەن بۆ هەموو فایلێك و سەیری بڕی پارەی دراو دەکەن، مەبەستی ناردنی پارەکە، تا بزانن ئاخۆ موشتەریەکە سروشتی پارەدانەنەکەی ئاشکراکردووە."

راشیگەیاند کە تەنیا لە کانونی یەکەمدا، بانکی ناوەندی 102 کۆمپانیای خزمەتگوزاری دارایی راگرتووە لە گواستنەوەی پارە لەناو عێراقدا بەهۆی پشتگوێخستنی یاسا و رێساکان و دیاریکردنی لایەنەکان کە ئاخۆ پارەکە بۆ کێ نێردراوە.

جەبار وتی کە ئەو رێکارە چاودێریانە دارایی تیرۆری بەتەواوی ڕانەگرتووە لە عێراق، بەڵام پێشکەوتنی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە لەم رووەوە، %80 گواستنەوەی پارەی نایاسایی و سپیکردنەوەی پارەی راگرتووە.

بەشی گرنگی شەڕەکە

ئەندم پەرلەمانی عێراق، نەجیبە نەجیب، کە ئەندامی لیژنەی ئابورییە لە پەرلەمان رایگەیاند کە سنوردارکردنی تاوانی سپیکردنەوەی پارە و راگرتنی کۆمپانیاکانی گواستنەوەی پارە کە پاڵپشتی داعش دەکەن هێنده‌ی شەڕکردن دژی گروپە لە بەرەکانی جەنگدا گرنگه‌.

نەجیبە بە دیارونای وت: "لیژنەی ئابوری پەرلەمان، کاتێك کە پەرلەمان دەگەرێتەوە لە پشوی زستانە، کێشەی سپیکردنەوەی پارە و رێگاکانی راگرتنی گواستنەوەی پارە بۆ پشتیوانی داعش دەخاتە به‌رنامه‌ی خۆیەوە."

ئابوریناس، باسم ئەنتۆنی، بەدیارونای راگەیاند کە راگرتنی جوڵەی سەرچاوە داراییەکانی داعش چالاکی سەربازی تەواودەکات کە سەرچاوەی ئەوانی لەسەر زەمین کردۆتە ئامانج، وەك فرۆشتنی نەوت و کۆکردنەوەی باجی پاراستن.

ئەنتۆنی وتی: "شەڕی رزگارکردنی موسڵ تەنیا وای لە داعش کردووە کە چەندین بیرە نەوت لەدەستبدات، کە بووەتە بەشێکی بەرچاوی پشتی ئابوریەکەی لەڕێگەی بەقاچاغبردنی نەوت بۆ دەرەوی عێراق و سود وەرگرتن لە داهاتەکان."

لەوکاتەوەی داعش وەستێندراوە لە چەند شوێنێکی دیاریکراو لە موسڵ و حەویجە، لەگەڵ بڕینی هەموو رێگاکان بۆ شار و شارۆچکەکانی تر، چیتر ناتوانێت نەوت بەقاچاغ بەرێت و رێگا بازرگانیەکان کۆنتڕۆڵ بکات.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500