هێزێكی خێڵه‌كیی نوێ كه له حه‌دیسه پێكهێنراوه، كارده‌كات بۆ به‌رگریكردن له‌م شاره‌ی پارێزگای ئه‌نبار له دزه‌كردنی "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش) و هێرشه‌كانی و بۆ رزگاركردنی به‌شی خۆرئاوای پارێزگاكه‌ش كه هێشتا له‌ژێرده‌ستی گروپه‌كه‌دایه.
فه‌رمانده‌ی یه‌كه‌كه، رائید به‌هجه‌ت محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د جوغه‌یفی، وتی یه‌كه‌ی سه‌ربازیی سمود (به‌رگری)، كه رۆژی 25 كانونی یه‌كه‌م به‌فه‌رمی راگه‌یه‌ندرا، پێكهاتووه له 120 جه‌نگاوه‌ری خێڵه‌كی و له‌ژێر فه‌رمانده‌یی هێزه خێڵه‌كیه‌كانی حه‌دیسه‌دایه.
جوغه‌یفی به دیارونای وت ئه‌ندامانی هێزه نوێكه، كه پێكهاتووه له جه‌نگاوه‌ره خێڵه‌كیه هه‌ڵبژارده‌كان و توانای شه‌ڕكردنیان هه‌یه له بارودۆخی جۆراوجۆردا، به‌مدواییانه راهێنانێكی سه‌ربازیی چڕی دوو مانگییان ته‌واوكرد.
وتی: "هێزه‌كانمان راهێنانی جه‌سته‌یی سه‌ختیان وه‌رگرتووه و راهێنراون له‌سه‌ر به‌كارهێنانی چه‌كی سوك و موشه‌كهاوێژ [و] دۆشكه‌ش."
هه‌روه‌ها وتی به‌شداریشیان كردووه له راهێنانی نیشانه‌گرتن و به‌كارهێنانی قه‌ناسدا و فێربوون چۆن كه‌مین دابنێن و بده‌ن به‌سه‌ر بینادا.
وتیشی: "ئاماده‌ن بۆ به‌رگریكردن و پته‌وكردنی شاری حه‌دیسه له‌دژی هێرشه تێرۆریستیه‌كان و به‌شداریبكه‌ن له ئۆپه‌راسیۆنه‌كاندا بۆ رزگاركردنی ناوچه خۆرئاواییه‌كانی ئه‌نبار وه‌ك عه‌نه و راوه و قائیم، قه‌ڵاكانی داعش له پارێزگاكه‌دا."
'باشترین پشتگیری له هێزه ئه‌منیه‌كان'
جوغه‌یفی وتی هێزه خێڵه‌كیه‌كان سه‌لماندویانه كه باشترین پشتگیریین بۆ هێزه ئه‌منیه‌كان و ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه له‌ماوه‌ی دوو ساڵی رابردوودا ئه‌م هێزانه هه‌موو هه‌وڵه‌كانی داعشیان پوچه‌ڵكردۆته‌وه بۆ داگیركردنی حه‌دیسه.
شاره‌كه له‌ژێرئابڵوقه‌ی داعشدا بوو بۆ زیاتر له دوو ساڵ به‌ڵام به‌رده‌وام رێی له هه‌وڵه‌كانی داعش گرتووه بۆ كۆنترۆڵكردنی، هه‌رچه‌نده گروپه‌كه ده‌ستیگرتبوو به‌سه‌ر زۆرترینی شاره‌كانی ده‌وروپشتیدا، جوغه‌یفی وتی.
وتیشی: "جه‌نگاوه‌ره خێڵه‌كیه‌كان، شانبه‌شانی براكانیان له هێزه ئه‌منیه‌كاندا، به‌رده‌وامن له‌سه‌ر رێگرتن له هێرشه‌كانی دوژمن و تێكشكاندنی."
هه‌روه‌ها وتی: "هه‌ر جارێك دوژمن هێرشده‌كاته‌سه‌ر ئه‌و سه‌نگه‌ره‌ی له‌لایه‌ن هێزه‌كانمانه‌وه به‌ده‌وری شاره‌كه‌دا پێكهێنراوه، به‌سودوه‌رگرتن له فاكته‌ری خافڵگیركردن و باری كه‌شوهه‌وا، روبه‌ڕووی به‌رپرچدانه‌وه‌یه‌كی توندوتیژی ئێمه ده‌بێته‌وه و به‌تێكشكاوی هه‌ڵدێت و كلكی نائومێدبوونی له‌نێوان رانه‌كانیدا به‌دوای خۆیدا راده‌كێشێت."
ئه‌فسه‌ری هه‌واڵگریی هێزه خێڵه‌كیه‌كانی حه‌دیسه، موقه‌ده‌م نازم جوغه‌یفی، وتی جه‌نگاوه‌ره‌كانی سمود به‌شێكن له‌و 1,200 جه‌نگاوه‌ره خێڵه‌كیه‌ی خراونەته پێشه‌وه بۆ پارێزگاریكردن له حه‌دیسه.
جوغه‌یفی به دیارونای وت: "ئه‌م هێزه نوێیه زۆرباش راهێنراوه له‌لایه‌ن ئه‌فسه‌رانی به‌تواناوه له فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی جه‌زیره بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌ركی تایبه‌تی و دیاریكراو له شه‌ڕیاندا دژی ئه‌ندامانی داعش و رزگاركردنی شاره داگیركراوه‌كاندا."
وتیشی: "هێزه ئه‌منیه‌كان چه‌كی مۆدێرن و سیستمی دژه-تانكیان بۆ جه‌نگاوه‌ره‌كانی سمود دابینكردووه بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی تواناییه‌كانی شه‌ڕیان و ئه‌ركی ئۆپه‌راسیۆنی ئاستی باڵایان پێده‌به‌خشن."
داعش زیانی سه‌ختی لێده‌كه‌وێت
نازم جوغه‌یفی وتی هێزه ئه‌منیه‌كان و جه‌نگاوه‌ره خێڵه‌كیه‌كان حه‌دیسه ده‌پارێزن له هه‌موو لایه‌كه‌وه، به نیوه‌تیره‌ی 80 كیلۆمه‌تر. وتیشی: "تێرۆریسته‌كان ناتوانن هه‌ڕه‌شه له شاره‌كه بكه‌ن چونكه هێرشه‌كانیان پوچه‌ڵده‌كرێنه‌وه ته‌نانه‌ت پێش ئەنجامدانیان."
وتی: "هه‌فته‌ی پێشوو گروپه‌كه هه‌وڵیدا هێرشبكاته‌سه‌ر حه‌دیسه به زیاتر له ئۆپه‌راسیۆنێكی گه‌وره، به‌ڵام هه‌مووی پوچه‌ڵكرانه‌وه به‌ده‌ستی پیاوه ئازاكانمان و كۆمه‌كی هێزی ئاسمانیی سوپا و هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی."
وتیشی"زیانه‌كانی دوژمن له‌و شه‌ڕانه‌دا زۆر سه‌خت بوون." ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه زیاتر له 50 ئۆتۆمبیلی دۆشكه‌به‌سه‌ر و ئۆتۆمبیلی تر و بلدۆزه‌ری بۆمبڕێژكراو تێك‌شكێنران.
وتی هه‌روه‌ها داعش نزیكه‌ی 250 له چه‌كداره‌كانی له‌ده‌ستدا له‌م ئۆپه‌راسیۆنانه‌دا.
وتیشی: "حه‌دیسه نه‌كه‌وته ده‌ستی تێرۆریزمه‌وه و به‌رده‌وامده‌بێت له‌سه‌ر به‌ره‌نگاریكردنی داعش. ئێمه وه‌ك ئه‌ندامانی خێڵه‌كان ئه‌مڕۆ به‌ته‌واوی ئاماده‌ین بۆ رزگاركردنی دواهه‌مین ئه‌و ناوچانه‌ی له‌ژێرده‌ستی داعشدا ماونه‌ته‌وه له ئه‌نبار."
جه‌نگاوه‌ره خێڵه‌كیه به‌ئه‌زمونه‌كان
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانیی قه‌زای حه‌دیسه، خالید سه‌لمان، وتی یه‌كه‌ی سمود پێكهاتووه له جه‌نگاوه‌رانی خێڵه‌كانی ئه‌لجه‌غایفه و ئه‌لبو نه‌مر و خێڵی تر.
سه‌لمان به دیارونای وت پێش په‌یوه‌ندیكردن به هێزه‌كه‌وه، "ئه‌م جه‌نگاوه‌رانه وه‌ك چه‌كداری خۆبه‌خش به‌شداریی چه‌ندین شه‌ڕیان كردووه دژی ئه‌ندامانی داعش كه تێیاندا شاره‌زایی و تواناییه‌كانی شه‌ڕیان په‌یداكردووه."
وتی تواناییه‌كانی شه‌ڕیان زیاتری كرد دوای وه‌رگرتنی "راهێنانی رێكخراو و ئاڵۆز" و وتیشی ئێستا "به‌ته‌واوی ئاماده‌ن بۆ جێبه‌جێكردنی پڕمه‌ترسیترین ئۆپه‌راسیۆن له‌دژی دوژمن."
هه‌روه‌ها وتی: "باری ئه‌منی له حه‌دیسه زۆر باشه به‌هۆی ئه‌و پشتێنه قایمه‌ی هێزه ئه‌منیه‌كان و خێڵه‌كانه‌وه به‌ده‌وری شاره‌كه‌دا."
وتیشی: "هێرشه‌كانی داعش، به‌تایبه‌تی له به‌روانه و خه‌سفه و حه‌قلانیه‌وه به‌خراپی تێكده‌شكێن." ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه هێزه‌كانی عێراق گورزی قورس دەسرەوێننە گروپه‌كه و ده‌ستده‌گرن به‌سه‌ر چه‌ك و ئۆتۆمبیله‌كانیدا.