هێزه هه‌واڵگریه‌كانی عێراق چه‌ندین ئاسه‌واریان دۆزیه‌وه كه له شاری دێرینی نه‌مرود دزرابوون، له‌ماڵێكدا له باشوری خۆرهه‌ڵاتی موسڵ كه له‌لایه‌ن سه‌ركرده‌یه‌كی "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش)ه‌وه جێهێڵرابوو.
به‌وته‌ی لێپرسراوێكی راگه‌یاندنی هه‌واڵگری، عه‌لی ده‌هله‌كی، ئاسه‌واره‌كان كاتێك دۆزرانه‌وه كه هێزه ئه‌منیه‌كان به‌دوای زانیاری دانیشتوانه‌كه‌دا چوون.
ده‌هله‌كی به دیارونای وت: "زانیاریی وردمان به‌ده‌ستگه‌یشت له‌لایه‌ن دانیشتوانه‌وه ده‌رباره‌ی بوونی ئاسه‌وار له‌ماڵێكدا له‌نزیك شوێنه‌واره‌كانی نه‌مرود."
وتی: "هێزێكی هه‌واڵگریی سه‌ربازی سه‌ربه فیرقه‌ی 16 ی سوپای عێراق یه‌كسه‌ر چوو بۆ پشكنینی جێگاكه." وتیشی ماڵه‌كه هی سه‌ركرده‌یه‌كی داعش بوو كه هه‌ڵهاتبوو دوای ئه‌وه‌ی سوپا به‌ته‌واوی ده‌ستیگرته‌وه به‌سه‌ر نه‌مرودا.
هه‌روه‌ها وتی: "هێزه‌كه دای به‌سه‌ر ماڵه‌كه‌دا و 12 پارچه [ئاسه‌واری] دۆزیه‌وه: سێ گۆزه‌ی گڵین و نۆ پارچه‌ی تر كه به‌شێك بوون له به‌رد و پانێڵ (له‌وح)ی ئەسەری كه ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ سه‌ده‌ی 13 ی پێش میلاد كه له نه‌مرود دزرابوون پاشئه‌وه‌ی ئه‌ندامانی داعش ته‌قاندیانه‌وه و به بلدۆزه‌ر ته‌ختیانكرد."
ده‌هله‌كی وتیشی: "كاتێك ئه‌م گه‌نجینه به‌نرخانه‌مان دۆزیه‌وه، گواستماننه‌وه بۆ شوێنێكی ئه‌مین و داماننه‌ده‌ست به‌ڕێوبه‌رێتی شوێنه‌واری پارێزگای نه‌ینه‌وا."
هێزه‌كانی عێراق ئه‌م شوێنه‌واره گرنگه‌یان رزگاركرد رۆژی 13 تشرینی دووه‌م، زیاتر له دوو ساڵ دوای داگیركردنی له‌لایه‌ن چه‌كدارانی داعشه‌وه.
مانگی ئازاری 2015 وێبسایته‌كانی سه‌ربه داعش وێنه و ڤیدیۆی چه‌كدارانی گروپه‌كه‌یان بڵاوكرده‌وه كه په‌یكه‌ره گه‌وره‌كانی گا باڵداره‌كان، دیواره نه‌خشێنراوه‌كان، له‌وح و شوێنه‌واره دۆزراوه‌كانی نه‌مرودیان تێكده‌شكاند به چه‌كوش و درێڵی كاره‌بایی.
پاشان گروپه‌كه هه‌ندێك به‌شی شاره‌كه‌ی به بلدۆزه‌ر ته‌ختكرد و چه‌ندین به‌رمیلی ته‌قه‌مه‌نیی له به‌شه‌كانی تردا ته‌قانده‌وه.
ئاسه‌واره دزراوه‌كان
به‌رپرسێكی شوێنه‌واری نه‌مرود، سه‌عدی عه‌لی، وتی دۆزینه‌وه‌ی ئاسه‌واره دزراوه‌كانی نه‌مرود له‌ناو كه‌لوپه‌له‌كانی داعشدا به‌ڵگه‌یه‌كی ئاشكرایه كه وه‌ك سه‌رچاوه‌ی دارایی هه‌ڵسه‌نگێنراون.
ناوبراو به دیارونای وت: "داعش ته‌واوی شاره‌كه‌ی تاڵانكرد. یه‌كپارچه كردیه وێرانه."
وتیشی: "شوێنه‌واره‌كه پڕبوو له په‌یكه‌ر و ئاسه‌وار به‌كێشی سه‌دان ته‌ن. هه‌مووی تێك‌شكێنران."
هه‌روه‌ها وتی له‌پێش و له‌پاش ئه‌وه‌ی داعش شوێنه‌واره‌كانی نه‌مرودی ته‌قانده‌وه و به بلدۆزه‌ر ته‌ختیكردن، چه‌كدارانی داعش زۆر له ئاسه‌واره پچوكتره‌كانیان به‌تاڵانی برد.
وتی: "هه‌رشتێك هه‌ڵگرتن و فرۆشتنی ئاسانبوو، دزییان. هه‌رچی ئاسه‌واره گه‌وره‌كانیش بوو، چاره‌نوسیان ته‌قاندنه‌وه و تێك‌شكان بوو. ئه‌وه‌ی به‌سه‌ر ئه‌م شوێنه‌واره كولتوری و مرۆییه‌دا هات، ترسناك و زۆر خه‌مگین بوو."
ناوبراو وتی پێویستی هه‌یه به هه‌وڵی زۆر له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تیه‌وه بۆ بنیاتنانەوەی ئه‌م شاره دێرینه، بەڵام وتی ئه‌ركه‌كه "زۆر زه‌حمه‌ت" ده‌بێت.
هه‌روه‌ها وتی: "ره‌نگه بكرێت هه‌ندێك له پارچه گه‌وره‌كان به‌ئاسانی چاكبكرێنه‌وه، به‌ڵام هه‌ندێكیان به‌داخه‌وه به‌ته‌واوی وردوخاشكراون و چاكردنه‌وه‌یان زه‌حمه‌ته."
وتی هێشتا به‌ته‌واوی رون نیه كام ئاسه‌وارانه دزراون و كامانه تێكشكێنراون و بانگه‌شه‌ی كرد بۆ"هاوكاریی هه‌مووان بۆ گێڕانه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی له‌ده‌ستمانداوه".
خه‌مڵاندنی زیانه‌كان
ئێستا كه داعش له نه‌مرود ده‌رپه‌ڕێنراوه ، هه‌وڵه‌كان به‌رده‌وامن بۆ خه‌مڵاندنی زیانه‌كان.
رۆژی 14 كانونی یه‌كه‌م، یۆنسكۆ وه‌فدێكی نارد بۆ نه‌مرود تا ده‌ستبكه‌ن بە خه‌مڵاندن و تۆماركردنی زیانه‌كان و گرتنه‌به‌ری رێوشوێن بۆ مسۆگه‌ركردنی چاکكردنه‌وه و پاراستنی شوێنه‌واره‌كه.
به‌ڕێوبه‌ری گشتیی یۆنسكۆ، ئیرینا بۆكۆڤا، وتی: "یۆنسكۆ ویستی ته‌واوی خۆی دوپاتده‌كاته‌وه بۆ كاركردن له‌گه‌ڵ لێپرسراوانی عێراقی بۆ مسۆگه‌ركردنی پاراستنی ئه‌وه‌ی ماوه‌ته‌وه و دانانی بنچینه‌یه‌كیش بۆ چاكکردنه‌وه‌ی خێرای شوێنه‌واره‌كه."
خاتو بۆكۆڤا وتی: "ئه‌مه بۆ خه‌ڵكی عێراق گرنگه. فاكته‌رێكی سه‌ره‌كیه بۆ ئاسایش و سه‌قامگیریی ناوچه‌كه. گرنگه بۆ مێژوی مرۆڤایه‌تی."
ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وا، عه‌بدولڕه‌حمان وه‌كاع به دیارونای وت: "ده‌زگا ئه‌منیه‌كان له‌لایه‌ن هاوڵاتیانه‌وه رێنماییكرابوون به‌ره‌و ئاسه‌واره دزراوه‌كان له نه‌مرود."
وتی: "ئه‌مه خۆشه‌ویستییان پیشانده‌دات بۆ گه‌نجینه دێرینه‌كانیان و ره‌نگدانه‌وه‌ی متمانه‌ی زۆریانه به‌و هێزانه‌ی كه به‌رپرسن له پاراستنیان."
وه‌كاع وتی له‌ڕێگه‌ی هاوكاریی زیاتری دانیشتوانه‌وه و له‌كاتێكدا ئاسایش به‌ره‌و باشتربوون ده‌چێت، ره‌نگه هێزه‌كانی عێراق ئاسه‌واری زیاتر بدۆزنه‌وه له حه‌شارگه‌كانی داعشدا.
وتیشی: "[داعش] بازرگانیی ده‌كرد به ئاسه‌واره عێراقیه‌كانه‌وه و پاره‌یه‌كی زۆری كۆكردبووه‌وه له به‌قاچاخبردن و فرۆشتنیان." هه‌روه‌ها وتی پێده‌چێت خه‌زێنه‌ی تریش بدۆزرێته‌وه، چونكه چه‌كدارانی گروپه‌كه "كاتی پێویستیان نه‌بوو بۆ ساخكردنه‌وه‌ی هه‌موویان".
ئه‌نجومه‌نه‌كه داوای له حكومه‌تی عێراق كردووه تا بانگه‌شه‌بكات بۆ هاوكاریی نێوده‌وڵه‌تی بۆ گێڕانه‌وه‌ی ئه‌و ئاسه‌وارانه‌ی له‌لایه‌ن داعشه‌وه به‌تاڵان براون له‌ماوه‌ی ده‌ستگرتنیان به‌سه‌ر نه‌مرودا.
وه‌كاع وتی: "ده‌خوازین جیهان راسته‌وخۆ به‌شداریبكات له پاراستنی ئاسه‌واره كولتوریه‌كانماندا و بونیادنانه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن تێرۆریستانه‌وه تێكشكێنراوه."
عێراق له‌مێژه دراوه به‌ده‌سته‌وه، له‌سه‌رده‌می سه‌دامی زاڵمه‌وه. ئه‌وه‌ی ئێستا رووده‌دات ئه‌وه‌یه كه ئه‌ندامانی داعش له زۆنی سه‌وز ئیدیعای به‌رپرسیارێتی ده‌كه‌ن له عێراق. ئه‌مجار ئه‌ندامانی داعش له موسڵ و ئه‌نبار دێن. ته‌نها خوا ده‌زانێت كێ دوای ئه‌وه دێت.
وه‌ڵام بده‌ره‌وه1 كۆمێنت