ساڵی پێشوو سه‌ره‌تای كۆتایی "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش) بوو له سوریا و عێراق، له‌كاتێكدا گروپه‌كه چه‌ندین ناوچه‌ی ژێرده‌سه‌ڵاتی و زۆر له سه‌ركرده‌كانی له‌ده‌ستدا، شاره‌زایان به دیارونایان وت.
له‌ناوچوونی گروپه‌كه خێراتربوو به به‌رپاكردنی چه‌ندین ئۆپه‌راسیۆن بۆ گرتنه‌وه‌ی دواهه‌مین دوو گه‌وره‌شاری ژێرده‌ستی: ره‌ققه له سوریا و موسڵ له عێراق.
لە 17 تشرینی یه‌كه‌م، دوای دوو ساڵ له خۆئاماده‌كردن و راهێنانی چڕ، هێزه هاوبه‌شه‌كانی عێراق ئۆپه‌راسیۆنێكیان به‌رپاكرد بۆ گرتنه‌وه‌ی موسڵ و له‌وكاته‌وه به‌شێكی گه‌وره‌ی خۆرهه‌ڵاتی شاره‌كه‌یان گرتۆته‌وه‌ده‌ست.
رۆژی 5 تشرینی یه‌كه‌م، هێزه‌كانی سوریای دیموكرات هه‌ڵمه‌تێكیان ده‌ستپێكرد به‌ناوی توڕه‌یی فورات بۆ گرتنه‌وه‌ی ره‌ققه و ده‌وروبه‌ری له‌ده‌ست داعش.
له یه‌كه‌م قۆناغی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا ژماره‌یه‌كی زۆر له گوند و كێڵگه‌ی كشتوكاڵی له ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری ره‌ققه رزگاركران و قۆناغی دووه‌میش له 10 كانونی یه‌كه‌م ده‌ستیپێكرد و تائێستاش به‌رده‌وامه.
ئامانجی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه دابڕانی شاری ره‌ققه و گه‌مارۆدانی داعشه له‌ناویدا.
هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی پشتیوانی ئاسمانی دابینده‌كات بۆ هێزه‌كانی عێراق و سوریای دیموكرات له شه‌ڕیاندا له‌دژی داعش.
شاره‌زای بواری گروپه تێرۆریستیه‌كان و ئه‌فسه‌ری خانه‌نشینی میسری، عه‌مید وائیل عه‌بدولموته‌لیب به دیارونای وت: "ساڵی 2016 ساڵی هێرشه ئاسمانیه چڕه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی بوو بۆسه‌ر داعش."
له سوریا، پشتگیریی هاوپه‌یمانان له جه‌نگاوه‌رانی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات له‌سه‌ر زه‌وی، كۆمه‌ككردن بۆ رزگاركردنی مه‌نبیج له 2016 و شاره‌كانی كۆبانی و ته‌ل ئەبیەز (گرێ سپی) له 2015.
رۆژی 16 تشرینی یه‌كه‌م، یه‌كینه‌كانی سوپای ئازادی سوریا به‌پشتیوانی توركیا كۆمه‌ڵێك گوند و شارۆچكه‌یان له باكوری حه‌له‌ب له‌ده‌ست داعش سه‌نده‌وه، له‌وانه شاری سیمبۆڵیی دابیق ، وه‌ك به‌شێك له قۆناغی سێهه‌می ئۆپه‌راسیۆنی قه‌ڵغانی فورات.
هه‌روه‌ها هێزه‌كانی سوپای ئازادی سوریا ده‌ستیانگرته‌وه به‌سه‌ر شاری ستراتیژیی جه‌رابلوس له 24 ئاب.
عه‌بدولموته‌لیب وتی له‌ده‌ستدانی مه‌نبیج و جه‌رابلوس "رێگه‌ی جموجۆڵی ئازادی له داعش گرت له‌ناوەوە و ده‌ره‌وه‌ی خاكی سوریا". هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه ئه‌و دوو شاره وه‌ك رێڕه‌وێكی ژیاری وابوون بۆ به‌قاچاخبردنی نه‌وت و بازرگانیكردن و ناوه‌ندێكیش بۆ په‌یوه‌ندیكردن به ناوچه‌كانی تره‌وه.
له عێراق، داعش تێكشكانی به‌خۆوه بینی له‌سه‌رده‌ستی سوپای عێراق و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه كه شاره‌كانی تكریت و سنجار و ره‌مادی و فه‌لوجه‌یان گرته‌وه.
لێدانی سه‌رچاوه داراییه‌كانی داعش
مامۆستای ئابوریی نێوده‌وڵه‌تی له زانكۆی قاهیره، ناسر ئه‌سیوتی، وتی ساڵی 2016 "كاره‌ساتاوی بوو بۆ داعش له‌لایه‌نی داراییه‌وه، چونكه هێرشه ئاسمانیه‌كانی هاوپه‌یمانان توانییان زۆربه‌ی هێڵه‌كانی هاتوچۆی شمه‌كی گروپه‌كه په‌كبخه‌ن كه به‌كارده‌هاتن بۆ فرۆشتنی نه‌وت و ماده دزراوه‌كانی تر."
ئه‌سیوتی به دیارونای وت به‌هۆی ئه‌مه‌شه‌وه هه‌موو شێوازەكانی بازرگانیكردنی گروپه‌كه وەستان، له‌وانه فرۆشتنی به‌روبومی كشتوكاڵی و لۆكه و ئاسه‌واره‌كان.
داعش خه‌رجیی زۆر له چالاكیه‌كانی له‌ڕێی به‌قاچاخبردنی نه‌وتی خاوه‌وه دابینده‌كرد له بیره‌نه‌وته‌كانی ناوچه‌كه‌وه، له‌وانه گه‌یاره له باشوری موسڵ، كه یه‌كێكه له كۆنترین و گرنگترینی بیره نه‌وته‌كانی عێراق.
داعش له 25 ئابدا له گه‌یاره ده‌رپه‌ڕێندرا و دواهه‌مین و گرنگترین ناوچه به نه‌وت ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانی له عێراق له‌ده‌ستدا.
ئه‌سیوتی وتی: "هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی توانیشی پشتێنه‌ی ئه‌منی-دارایی توندبكاته‌وه، كه بووه هۆی بڕینی ئه‌و كۆمه‌كه داراییانه‌ی له ده‌ره‌وه به‌ده‌ستیده‌گه‌یشت."
له‌ده‌ستدانی كۆمه‌كه داراییه‌كان كاریگه‌رییەكی راسته‌قینه‌یان هه‌بوو لەسه‌ر توانا داراییه‌كانی گروپه‌كه ، كه ناچاریكرد به كه‌مكردنه‌وه‌ی موچه‌ی چه‌كداره‌كانی بۆ نیوه، راپۆرته‌كان ئاشكرایان كرد.
ئه‌سیوتی وتی ئه‌مه‌ش بووه‌هۆی ئه‌وه‌ی زۆریان هه‌ڵبێن بۆ ده‌ره‌وه‌ی سوریا و عێراق یان بۆ ئه‌و ناوچه‌كانی تری ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی داعش.
وتیشی: "هانده‌ری دارایی كاریگه‌رترین رێگا بوو كه گروپه‌كه ده‌یگرته‌به‌ر بۆ راكێشانی چه‌كداران بۆناو ریزه‌كانی و به‌بێ ئه‌م چه‌كه ته‌وژمی چه‌كداران راوه‌ستا."
له‌ده‌ستدانی فه‌رمانده‌كانی هێڵی پێشه‌وه
له‌پاڵ له‌ده‌ستدانی چه‌ندین شاری ستراتیژی و رێگاكانی به‌قاچاخبردنی نه‌وتدا له 2016 دا، داعش به‌رده‌وام فه‌رمانده باڵاكانیشی له‌ده‌ستده‌دا كه كاریگه‌رییه‌كی گه‌وره‌یان هه‌بوو له‌سه‌ر هه‌واداره‌كانیان .
رۆژنامه‌وانێكی سوری كه له قاهیره ده‌ژی، محه‌مه‌د عه‌بدوڵا، وتی: "گروپه‌كه زۆر له فه‌رمانده‌كانی هێڵی پێشه‌وه‌ی له‌ده‌ستدا له 2016 دا، كه ئاژاوه‌یه‌كی گه‌وره‌ی نایه‌وه له‌ڕیزه‌كایندا و بووه هۆی هه‌ڵهاتنی به‌كۆمه‌ڵ و تاكه‌كه‌سی له زۆر له به‌ره‌كانی شه‌ڕدا."
عه‌بدوڵا به دیارونای وت ئه‌ندامانی داعش ده‌ستیانكرد بە په‌یوه‌ندیكردن به ریزه‌كانی به‌ره‌ی نوسره‌وه كه ئێستا به به‌ره‌ی فه‌تح ئه‌لشام ناسراوه.
له‌نێو ئەو سه‌ركرده باڵایانه‌ی له‌لایه‌ن هاوپه‌یمانانه‌وه كرانه ئامانج وته‌بێژی داعش ئه‌بو محه‌مه‌د عه‌دنانی بوو كه ناوی راسته‌قینه‌ی ته‌ها سوبحی فه‌لاحه، کە له 30 ئاب کوژرا له هێرشێكی ئاسمانی‌دا له باكوری سوریا، پێنتاگۆن لە 12 ئه‌یلول پشتڕاستیكرده‌وه.
عه‌بدوڵا وتی عه‌دنانی "دووه‌م سه‌ركرده بوو له‌دوای سه‌ركرده‌ی گروپه‌كه ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی".
له ته‌مموزدا گروپه‌كه كوژرانی سه‌ركرده‌ی باڵا ئه‌بوعومه‌ر شیشانیی پشتڕاستكرده‌وه كه ناوی راسته‌قینه‌ی تارخان باتیراشڤیلی بوو، له شارۆچكه‌ی شه‌رگات له عێراق. شیشانی زۆرجاران له‌نێوان عێراق و سوریادا هاوتوچۆی ده‌كرد.
هێرشێكی ئاسمانیی تری هاوپه‌یمانان له تشرینی دووه‌مدا له ره‌ققه، بوبه‌كر حه‌كیمی تونسیی كوشت، كه "كه‌سایه‌تیه‌كی سه‌ره‌كی بوو، به‌شدارییه‌كی چڕی مێژویی و نوێشی هه‌بوو له كارئاسانیكردن و ئۆپه‌راسیۆنه ده‌ره‌كیه‌كاندا" بۆ داعش، پێنتاگۆن له به‌یاننامه‌یه‌كدا لە 10 كانونی یه‌كه‌م رایگه‌یاند.
عه‌بدوڵای وتی "وه‌زیری راگه‌یاندن"ی داعش وائیل فه‌یاز، كه ناسرابوو به ئه‌بو محه‌مه‌د فورقان، له بۆردومانێكی وردی ئاسمانی‌دا كوژرا لە 7 ئه‌یلول له‌نزیكی ره‌ققه. به‌هه‌مانشێوه، سامی محه‌مه‌د جبوری، به‌رپرسێكی گروپه‌كه كه به‌رپرسیاربوو له ئۆپه‌راسیۆنه نه‌وتیه‌كان، له مانگی ئابدا كوژرا له قائیم له‌نزیكی سنوری عێراق-سوریا.
وتیشی له ناوچه گوندنشینه‌كانی حه‌له‌ب، نزیك به‌نداوی تشرین، هێزه كوردیه‌كان توانییان "ئه‌میری داعش ئه‌بو فیراس سه‌فرانی بكوژن" له مانگی ته‌مموزدا.
هه‌روه‌ها وتی له هێرشێكی ئاسمانی‌دا له ناوچه گوندنشینه‌كانی ره‌ققه ئه‌بو محه‌مه‌د بانیاسی كوژرا كه به‌رپرسی بۆمبڕێژكردنی ئۆتۆمبیله‌كان بوو؛ له‌كاتێكدا هێزه‌كانی سوریای دیموكراتیش ئه‌میری داعش ئوسامه تونسییان كوشت له‌كاتی هێرشكردنه‌سه‌ر مه‌نبیج له حوزه‌یران.