قۆناغی دووه‌می ئۆپه‌راسیۆنی غەزەبی فورات سه‌دان جه‌نگاوه‌ری نوێی به‌خۆیه‌وه بینیوه كه په‌یوه‌ندییانكردووه به هێزه‌كانی سوریای دیموكراته‌وه، كه هاوپه‌یمانێتیه‌كی ئۆپۆزسیۆنی عه‌ره‌بی-كوردیه و شه‌ڕ دژی "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش) ده‌كات، به‌رپرسان وتیان.
ئه‌و به‌رپرسانه به دیارونایان وت كه ئه‌و جه‌نگاوه‌رانه زۆربه‌یان خه‌ڵكی باكوری سوریان و زۆریشیان له پارێزگای ره‌ققه‌وه هاتوون، كه قه‌ڵایه‌كی داعشه و بووه‌ته ئامانجی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی ئێستا.
رۆژی 10 كانونی یه‌كه‌م، هێزه‌كانی سوریای دیموكرات قۆناغی دووه‌می ئۆپه‌راسیۆنی غەزەبی فوراتی راگه‌یاند كه ئۆپه‌راسیۆنێكی سه‌ربازیه رۆژی 5 تشرینی دووه‌م ده‌ستیپێكرد به‌مه‌به‌ستی رزگاركردنی به‌شی خۆرئاوای پارێزگای ره‌ققه.
هه‌روه‌ها مه‌به‌ستی دابڕانی شاری ره‌ققه و گه‌مارۆدانی داعشه له‌ناویدا وه‌ك یه‌كه‌م به‌شی پلانێك بۆ ده‌رپه‌ڕاندنی گروپه‌كه له شاره‌كه و ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری.
فه‌رمانده‌ی مه‌فره‌زه‌یه‌كی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات، غه‌سان ئیبراهیم، به دیارونای وت ژماره‌یه‌كی زۆر له مه‌فره‌زه عه‌ره‌بیه‌كان ئێستا شه‌ڕده‌كه‌ن بۆ رزگاركردنی ره‌ققه شانبه‌شانی جه‌نگاوه‌ره كورده‌كانی سه‌ربه یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل (یه‌په‌گه و یه‌په‌ژه).
وتی هه‌ندێك له‌و مه‌فره‌زه عه‌ره‌بیانه بریتین له هێزه تایبه‌ته‌كانی سوریا، كه باڵی سه‌ربازیی ئه‌لغه‌د ئه‌لسوری (سبه‌ینێی سوریا)یه، لیوای سقور ئه‌لڕه‌ققه (هه‌ڵۆكانی ره‌ققه) و سوار ئه‌لڕه‌ققه (شۆرشگێڕانی ره‌ققه).
وتیشی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه پشتده‌به‌ستێت به "هێزه ئێتنیه عه‌ره‌به‌كان، چونكه له ناوچه‌كه‌وه دێن و زۆر شاره‌زای ده‌وروبه‌ره‌كه‌ی و سروشتی جوگرافی ئه‌و جێگایانه‌ن كه ده‌كرێت وه‌ك حه‌شارگە به‌كاربهێنرێن له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی داعشه‌وه".
هه‌روه‌ها وتی جه‌نگاوه‌ره عه‌ره‌به‌كانی ناوچه‌كه ده‌شتوانن زانیاری دابینبكه‌ن ده‌رباره‌ی ئه‌و رێڕه‌وانه‌ی شیاون بۆ ده‌رچوونی مه‌ده‌نیه‌كان به‌سه‌لامه‌تی له ناوچه‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كان.
ئیبراهیم وتی: "سه‌دان لاوی عه‌ره‌بی ناوچه‌كه به‌مدواییانه په‌یوه‌ندییانكردووه به هێزه‌كانی سوریای دیموكراته‌وه." ئاماژه‌شی به‌وه كرد كه 1,500 جه‌نگاوه‌ر له گوند و شارۆچكه‌كانی ناوچه‌كه‌وه په‌یوه‌ندییان كردووه به هاوپه‌یمانێتیه‌كه‌وه له‌سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی قۆناغی دووه‌می ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌وه.
'باشترین هه‌لی سه‌ركه‌وتن'
ئیبراهیم وتیشی پارێزگای ره‌ققه ئایین و گروپی ئێتنیی جۆراجۆری له‌خۆگرتووه و هه‌مووشیان ده‌یانه‌وێت دژی داعش شه‌ڕبكه‌ن و له‌و باوه‌ڕه‌دان "باشترین هه‌لیان بۆ سه‌ركه‌وتن په‌یوه‌ندیكردنه به هێزه‌كانی سوریای دیموكراته‌وه، كه هه‌ماهه‌نگیه‌كی ته‌واو و پڕاوپڕ دابینده‌كات له‌نێوان هه‌موو یه‌كینه شه‌ڕكه‌ره‌كاندا و پشتیوانیی لۆجستیی پێویستیان پێشكه‌شده‌كات".
وتی هه‌روه‌ها هێزه‌كانی سوریای دیموكرات له‌گه‌ڵ هێزه هاوپه‌یمانه‌كان هه‌ماهه‌نگی ده‌كات له‌لایه‌نی پشتیوانیی سه‌ربازی و ئه‌نجامدانی هێرشی ئاسمانیه‌وه كه رێخۆشده‌كه‌ن بۆ رزگاركردنی ئه‌و ناوچانه‌ی به‌خێرایی یه‌ك له‌دوای یه‌ك له‌ده‌ست داعش ده‌رده‌چن.
هه‌روه‌ها وتی: "شه‌ڕكردن له‌ژێر دروشمی هێزه‌كانی سوریای دیموكراتدا جدیه‌تی هه‌وڵه‌كان له‌مه‌یداندا مسۆگه‌رده‌كات، كه ته‌ركیز ده‌كاته‌سه‌ر زەبتورەبت و راهێنان و چه‌كداركردنی جه‌نگاوه‌ره‌كان، كه ئه‌مه‌ش زۆر بنه‌ڕه‌تیه بۆ گه‌یشتن به ئامانجه‌كانی ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازیه‌كه."
ئه‌ناس مه‌زهه‌ر، كه خه‌ڵكی ره‌ققه‌یه و په‌یوه‌ندیی كردووه به هێزه‌كانی سوریای دیموكراته‌وه، به دیارونای وت كه خۆی و ده‌یانی تر له خه‌ڵكی ئه‌و گوندانه‌ی له‌ژێرده‌ستی داعشدان له ناوچه گوندنشینه‌كانی خۆرئاوای شاری ره‌ققه، له‌نزیكه‌وه چاودێریی قۆناغی یه‌كه‌می ئۆپه‌راسیۆنی غەزەبی فوراتیان كردووه.
وتی: "ئه‌ركه‌كانی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات كۆتاییاندێت له‌گه‌ڵ ده‌رپه‌ڕاندنی ئه‌ندامانی داعش و پاككردنه‌وه‌ی ناوچه رزگاركراوه‌كان له مین و ته‌قه‌مه‌نی و پاشماوه‌كانی چه‌ك."
ئیداره‌ی ناوخۆیی دوای داعش
مه‌زهه‌ر وتی: "ئیداره‌ی ناوچه رزگاركراوه‌كان له‌ده‌ستی خه‌ڵكی ناوچه‌كان خۆیاندا ده‌بێت له‌ڕێی ئه‌نجومه‌نه ناوخۆییه‌كانه‌وه كه هه‌موو پێداویستیه‌كانی خه‌ڵك و ئاسایش و بابه‌ته لۆجستیه‌كان به‌دیده‌هێنن، هه‌روه‌ك له مه‌نبیج رویدا."
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد كه ئیداره‌كردن ده‌شێت له‌لایه‌ن خێڵه‌كانیشه‌وه ئه‌نجامبدرێت كه سیسەتم و دابونه‌ریتی خۆیان هه‌یه بۆ به‌ڕێوه‌بردنی حكومه‌ت.
وتیشی پێگه‌ی خێڵه عه‌ره‌به‌كان "روون و ئاشكرایه و ئه‌ویش پشتگیریكردنی ته‌واوی ئۆپه‌راسیۆنی غەزەبی فوراته، به‌تایبه‌تی چونكه سه‌دان له ئه‌ندامانی خێڵه عه‌ره‌به‌كان ئێستا به‌شداریده‌كه‌ن له هه‌ڵمه‌ته‌كه‌دا".
فه‌رحان عه‌سكه‌ر، فه‌رمانده‌ی یه‌كینه‌یه‌كی لیوای هه‌ڵۆكانی ره‌ققه كه له‌ژێر دروشمی هێزه‌كانی سوریای دیموكراتدا شه‌ڕده‌كات، وتی: "ئه‌و جه‌نگاوه‌رانه‌ی په‌یوه‌ندییان كردووه به ئۆپه‌راسیۆنی غەزەبی فوراته‌وه، هیچ ئاره‌زویه‌كیان نیه بۆ قسه‌كردن ده‌رباره‌ی عه‌ره‌ب و كورد."
عه‌سكه‌ر به دیارونای وت: "هه‌ر یه‌كێكیان ئه‌وی تر پێش هه‌موو شتێك وه‌ك سوری ته‌ماشاده‌كات، ئه‌مجار وه‌ك رۆڵه‌ی ناوچه‌یه‌ك. هه‌موو قه‌ناعه‌تیان به‌وه هه‌یه كه ئامانجی سه‌ره‌كی و ته‌نها ئامانج رزگاركردنی ناوچه‌كه‌یه له داعش و ئازادكردنی دانیشتوانه‌كه‌ی و لابردنی ئه‌و نادادپه‌روه‌رییه‌ی به‌ده‌ستیه‌وه ده‌ناڵێنن."
پاراستنی مه‌ده‌نیه‌كان
جه‌نگاوه‌رێكی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات، واحید خه‌ڵه‌ف، كه خه‌ڵكی گوندی به‌مدواییانه رزگاركراوی خه‌ڵه‌ف بەگه له ناوچه گوندنشینه‌كانی ره‌ققه، وتی 25 گوند و كێڵگه‌ی كشتوكاڵی له باكوری خۆرئاوای شاری ره‌ققه رزگاركراون.
خه‌ڵه‌ف وتی هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ی ئێستا ته‌ركیزی كردۆته‌سه‌ر به‌نداوی سه‌وره له‌نزیكی شاری ره‌ققه و وتیشی له‌ئێستادا جه‌نگاوه‌رانی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات ته‌نها 30 كیلۆمه‌تر دوورن لێوه‌ی.
هه‌روه‌ها وتی: "پێشڕه‌ویی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات له‌م ناوچه‌ویه به‌شێوه‌یه‌كی پلان بۆدانراو به‌ڕێوه‌ده‌چێت له‌به‌ر پاراستنی مه‌ده‌نیه‌كان."
زۆربه‌ی دانیشتوانی ئه‌م گوندانه "به‌ده‌م رێنماییه ئه‌منیه‌كانیه‌وه ده‌چن و ماڵه‌كانیان به‌جێده‌هێڵن و به‌ره‌و پێگەی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات ده‌چن "، خه‌ڵه‌ف وتی.
وتی جه‌نگاوه‌رانی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات ده‌چنه‌ناو ناوچه‌كانیان و ئۆپه‌راسیۆنێكی ته‌واوی راماڵین ئه‌نجامده‌ده‌ن بۆ پاككردنه‌وه‌یان له مین و ته‌قه‌مه‌نی، كه كارئاسانی ده‌كات بۆ دانیشتوان بۆ گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ ماڵه‌كانیان ده‌ستبه‌جێ دوای كۆتاییهاتنی ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه.
وتیشی: "هێزه‌كان كۆمه‌كی ئاواره‌بووه كاتیه‌كان ده‌كه‌ن به دابینكردنی خۆراك و پێداویستیی پزیشكی بۆیان و ئه‌مجار كارئاسانی بۆگه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ گونده‌كانیان و ماڵه‌كانیان كاتێك مه‌ترسیه‌كان نامێنن."