هه‌واڵه‌كانی عێراق
پەروەرەدە و خوێندن

بە سەدان کەس دەگەڕێنەوە بۆ قوتابخانە لە ناوچە رزگارکراوەکانی نەینەوا

عەلاء حسێن لە بەغدا

ئەم خوێندنگە سەرەتاییە بۆ کوڕان لە گەیارە ئەمساڵ دوبارە دەرگاکانی کردەوە دوای دەرکردنی 'دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام'. [خاوەنی وێنە: وەزارەتی پەروەردەی عێراق]

ئەم خوێندنگە سەرەتاییە بۆ کوڕان لە گەیارە ئەمساڵ دوبارە دەرگاکانی کردەوە دوای دەرکردنی 'دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام'. [خاوەنی وێنە: وەزارەتی پەروەردەی عێراق]

بە دەرکردنی "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش) لە چەندین ناوچەی ناو موسڵ و دەوروبەری، خوێندکاران بە سەدانیان دەگەڕێنەوە بۆ قوتابخانەکانی پارێزگای نەینەوا.

دایك و باوکان رێیان بەخۆیان نەداوە منداڵەکانیان بنێرن بۆ قوتابخانە لە ماوەی دوو ساڵی رابوردوودا دوای ئەوەی داعش کردبووینە پێگەی چاندنی بیری توندڕەویی و تیرۆریستی .

هەر کە هێزەکانی عێرق شار و شارۆچکەکانی دەوروبەری موسڵیان گرتەوە، وەزارەتی پەروەردەی عێراق بەپەلە بە سەدان قوتابخانەی کردەوە و کەلوپەل و کتێب و نوسینی بۆ دابینکردن.

بەرپرسان وتیان خوێندکار و ستافی فێرکاران بە ژمارەیەکی زۆر گەورەوە دەرکەوتنەوە، وتیشیان لە ناوچە تازە-رزگارکراوەکاندا هیچ کورتهێنانێك لە ژمارەی مامۆستادا نیە.

وتەبێژی وەزارەت ئیبراهیم سوبتی بە دیارونای وت: "وەزارەت تا ئەم کاتە 146 قوتابخانەی لە ناوچەکانی گەیارە لە باشوری خۆرهەڵاتی موسڵ و هەترا لە باشوری شاری موسڵ کردۆتەوە."

وتی وەزارەت کاریش دەکات لەسەر کردنەوەی 63 قوتابخانەی سەرەتایی و 12 قوتابخانەی ناوەندی لە نەمرود، سەلام، یەنبەع و سەید محەمەد، کە واچاوەڕواندەکرێت 8,200 کچ و کوڕ لە گشت ئاستەکاندا رویان تێبکەن.

قورتابخانەی فریاگوزارییش لە کەمپی ئاوارەکانی خازر و زەیلەکان کراونەتەوە بۆ خوێندکارانی سەرەتایی و ناوەندیی، کە تائێستا 170 خوێندکار پەیوەندی پێوەکردوون.

سوبتی وتی لە مەخمور، باشوری موسڵ، "وەزارەت یەکێك لە گەورەترین قوتابخانەکانی کردۆتەوە، کە 640 خوێندکار لەخۆدەگرێت لە بەشی کوڕان و 410 خوێندکار لە بەشی کچان، لەکاتێکدا بەشی ئاستی خوێندنی ناوەندیی 120 خوێندکار لەهەردوو رەگەز دەگرێت".

وتی بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی نەینەوا کاری زۆر دەکات بۆ کردنەوەی قوتابخانەکان لە گۆگجەلی و سەماح تا رێ بە خوێندکاران بدات هەرکات کرا دەستبکەنەوە بە خوێندن.

چارەسەر بۆ ناوچە رزگارنەکراوەکان

پەرلەمانتاری عێراقی ساجیدە ئەفەندی، کە ئەندامی لیژنەی پەروەردەیە، وتی دەربارەی ئەو ناوچانەی هێشتا رزگارنەکراون، میکانیزمی نوێ داڕێژراوە بۆ ئاسانکاریی دەستپێکردنەوەی وانەکان دوای رزگارکردنیان.

بە دیارونای وت: "دواتر وەزارەت تاقیکردنەوە رێکدەخات و وانەی چڕوپڕ دەدات بۆ قەرەبوکردنەوەی کاتە لەدەستچووەکان و رێگرتن لەوەی خوێندکارانی ئەم ناوچەیە ساڵێکی خوێندنیان لەدەستبچێت."

وتی بە دەیان قوتابخانە کە زیانیان بەرکەوتوە بەهۆی بەکارهێنانیان وەك پێگەی سەربازیی لەلایەن داعشەوە دووبارە نۆژەندەکرێنەوە وەك بەشێك لە بەرنامەی بنیاتنانەوەی ناوچە رزگارکراوەکان لە داعش، کە بە بەخشیشی دارایی نێودەڵەتی پشتگیریی دەکرێن.

وتیشی: "لیژنەی دارایی پەرلەمان ویستی پارەیەك لە بودجەی فیدراڵی تەرخانبکات بۆ بنیاتنانەوەی قوتابخانە زیان بەرکەوتووەکان، بەڵام کورتهێنان و سیاسەتی تەقەشوفی دارایی کە وڵاتەکە بەدەستیەوە دەناڵێنێت رێگربووە لەوە."

بنیاتنانەوەی قوتابخانە مەسیحیەکان

بەڕێوەبەری خوێندنی سریانی لە وەزارەتی پەروەردە عیماد سالم وتی بەگوێرەی فەرمانی وەزارەتی پەروەردە، بەڕێوەبەرێتیەکانی بەڕێوەبەرێتی گشتی پەروەردەی نەینەوا، لەنێویاندا بەڕێوەبەرێتی خوێندنی سریانی و بەڕێوەبەرێتییەکانی حەمدانیە و تەل کێپێ، هەڵسەنگاندن دەکەن بۆ قوتابخانە زیان پێگەیشتوەکان لە ناوچە رزگارکراوەکانی دەشتی نەینەوا.

دەشتی نەینەوا، کە باکوری خۆرهەڵاتی موسڵە، نشینگەی دانیشتوانێکی زۆری ئاشوریە مەسیحیەکانە.

سالم بە دیارونای وت: "ئێستا وەزارەت رۆڵێکی گرنگ دەبینێت لە بانگەشەکردن بۆ ئەو بابەتانەی تیشك دەخەنەسەر بەهاکانی لێبوردەیی، پێکەوە ژیان و رێزگرتن لە ئاینەکان، و دەشیانخەنە مەنهەجەوە."

ئەو تەرکیزی خستە سەر گرنگی دابینکردنی پەروەردەی مەسیحی لە مەنهەجی قوتابخانەی سەرەتایی، لە هەوڵێکدا بۆ هاندانی پێکەوەژیان.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

1 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500

دەستێك چەکی هەڵگرتووە و دەستەکەی دیکە بنیاتدەنێت. سەرکردایەتیەکەی خەڵك، تەقەمەنی و چەك بۆ بەرەکان دەنێرن، قەڵەم، پەڕە، خوێندنگە، شتومەك، دەرمان و کەلوپەلی گەرمکردنەوەی لەبیرنەکردوە. داعش بەختی رەشە کە وڵات و گەلێکی لەمشێوەیەی داگیرکردووە.

وه‌ڵام بده‌ره‌وه‌