هه‌واڵه‌كانی عێراق
ئاساییش

هێزی دەریایی ئەمریکا لە کەنداو سەقامگیریی ناوچەیی گەشەپێدەدات: پسپۆڕان

فەتحوڵا موخلیس لە مەسقەت

دەریاوانان کە لە موشەکی-ئاراستەکراوی USS Nitze (DDG 94) کاردەکەن یارمەتی کەشتییەکی ئێرانی لێقەوماو دەدەن لە تشرینی دووەمدا. [خاوەنی وێنە: هێزی دەریایی ئەمریکا]

دەریاوانان کە لە موشەکی-ئاراستەکراوی USS Nitze (DDG 94) کاردەکەن یارمەتی کەشتییەکی ئێرانی لێقەوماو دەدەن لە تشرینی دووەمدا. [خاوەنی وێنە: هێزی دەریایی ئەمریکا]

ئەو هێزە کەشتیگەلەی ئەمریکا کە جێگیرکراون لە ئاوەکانی کەنداو، نیمچەدوورگەی عومان، دەریای سوور، دەریای عەرەبیی و بەشێك لە زەریای هندیی، بەشێكن لە هاوبەشییەکی هێزی کەشتیگەلی نێودەوڵەتیی کە ئاسایشی هاتوچۆی دەریایی مەدەنییەکان دابین دەکەن.

ئەو ستاف و کەشتیانەی هێزی هاوبەشی دەریایی 26-نەتەوەیی پێکدەهێنن، لە سێ هێزی خاوەن ئەرکدا رێکخراون کە ئاسایشی هاتوچۆی دەریایی مەدەنیی دابیندەکەن بە بەگەڕخستنی هەڵمەتی دژە-چەتە و دژە-تیرۆرستیی.

بەرپرسانی کەشتیگەل وتیان سەرەڕای پاڵپشتیی ئەم ئەرکانە، هێزی کەشتیەوانی 5ی ئەمریکا بەشداریکردووە لە چەندین ئۆپەراسیۆنی فریاکەوتن لە ئاوە هەرێمییەکاندا و پاڵپشتیی ئەندازیاریی، میکانیکی و تەندروستیی پێشکەش بە کەشتییە لێقەوماوەکاون کردووە.

وتیان ئەو کەشتیانەی لە فەرماندەیی ناوەندی هێزی کەشتیگەلی ئەمریکا جێگیرکراون زیاد لە 30 جار یارمەتی دەریاوانانیان داوە لە 2012وەو، 13یان دەریاوانی ئێرانیی بوون.

یارمەتیدانی کەشتییە ئێرانیە لێقەوماوەکان

لە 18ی تشرینی دووەمدا، USS Nitze هات بۆ فریاکەوتنی سێ ماسیگری ئێرانی، کە بەلەمە بچوکەکەیان بەهۆی لەکارکەوتنی پاترییەکەیەوە وێڵبووبوو.

ستافی کەشتی موشەکی-ئاراستەکراو، کە لە ئاوەکانی کەنداودا جێگیرکراون بۆ پاڵپشتیی ئۆپەراسیۆنی ئەمنیی دەریایی، شوێنی بەلەمەکەیان دیاریکرد و پاترییەکی نوێ و هەندێك ئاویان دا بە ماسگیرەکان.

چەند رۆژێك دواتر، لە 29 تشرینی دووەمدا، کەشتییە جەنگییەکانی ئەمریکا کە بۆ پاڵپشتیی ئۆپەراسیۆنی ئەمنیی دەریایی جێگیرکراون یارمەتی شەش دەریاوانی ئێرانی لێقەوماویان دا.

فەرماندەیی ناوەندی هێزە کەشتیگەلەکانی ئەمریکا رایگەیاند، کەشتیی (هۆپەر) USS Hopper و (مۆنتێری) USS Monterey ئاماژەیەکی لێقوماوییان پێگەیشت لە بەلەمێکی بچوکی ماسیگری ئێرانییەوە لەڕێی رادیۆی پرد-بۆ-پردەوە.

هێزی کەشتیگەل رایگەیاند لە وەڵامدا مۆنتێری (Monterey) کۆپتەرەکەی نارد بۆ دیاریکردنی شوێنی بەلەمەکە، لەکاتێکدا هۆپەر (Hopper) تیمی کەشتیەوانی ئامادەکرد بۆ یارمەتیدانی دەستبەجێی دەریاوانەکان.

لەکاتێکدا دەریاوانەکانی هۆپەر چوونە سەر بەلەمەکە، بینیان شەش دەریاوان لەسەر بەلەمەکە نەخۆشن. دەریاوانەکانی هۆپەر شمەکی تەندروستییان بەخشییە ستافە ئێرانییەکە و رۆیشتن، دوای دڵنیابوون لەوەی ستافەکە سەلامەتن.

فەرماندە جی دی گەینەی، ئەفسەری فەرماندەی هۆپەر وتی: "لەژێر یاسای نێودەوڵەتییدا، بەردەوامین لەسەر رێسای کۆنی یارمەتیدانی کەشتیەوانە لێقەوماوەکان و شانازی دەکەین بەوەی کۆمەکمان داوە بە هاوپیشە دەریاوانەکانمان."

پاڵپشتی ئاساییی دەریایی

پسپۆڕی ستراتیژیی عومانی و تایبەتمەندی یاسای دەریاوانیی سولێمان سوەیدی بە مەشاریقی وت: "بوونی ئەمریکا لە کەنداو و دەریای عومان زۆر گرنگ و بەسودە بۆ هەموو وڵاتەکان."

وتی ئاسایشی رۆیشتنی نەوتی جیهان دابیندەکات و ناهێڵێت بکەوێتە ژێردەستی هیچ لایەنێك کە ببێتە هۆی ململانێ لە ناوچەکەدا و زیان بە ئابوریی جیهان بگەیەنێت.

وتیشی: "کەشتیەوانی ئەمریکا، بە هاوکاریی کەشتیەوانی وڵاتانی دراوسێ، چەتەگەریی سنوردارکردووە و بازرگانیی نێودەوڵەتیی لەو مەترسییانە پاراستووە کە ژیانی دەریاوانان، لەگەڵ شمەك و کەلوپەلەکانیان، بخاتە مەترسییەوە."

سوەیدی وتی: "پەیوەندیی دوولایەنە و دەستەجەمعی لەگەڵ رێککەوتنی هاریکاریی بۆ [بوونی ئەمریکا لە ناوچەکە] و یارمەتی دابینکردنی پەیوەندییەکی هاوسەنگ لەنێوان وڵاتانی ناوچەکە و بەتایبەت وڵاتانی کەنداو، لەگەڵ ئەمریکا دەدات."

پسپۆڕی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان لە عومان، جاسم شەمسی، بە مەشاریقی وت پەیوەندیی نێوان سوپاکانی وڵاتانی ئەنجومەنی هاوکاریی کەنداو و سوپای ئەمریکا "نایابە".

وتی ئەمریکا "خزمەتگوزارییەك پێشکەش بە ناوچەکە دەکات کە فەرامۆشناکرێت، بەتایبەت لەڕووی پاراستنی ئاوەکانی کەنداو، دەریای عومان، دەریای عەرەبی باکور، نیمچەدوورگەی عەدەن و دەریای سوور".

رۆڵێکی مرۆیی بەرچاو

شەمسی وتی هێزە کەشتیەوانەکانی ئەمریکا لە ئاوە نێودەوڵەتییەکاندا رۆڵێکی بەرچاوی مرۆیی دەگێڕن، بە یارمەتیدانی ئۆپەراسیۆنی فریاگوزاریی بەبێ لێکدانەوەی نەتەوەی ئەو کەسانەی داوای یارمەتی دەکەن.

وتی: "مامەڵە لەگەڵ هەمووکەس دەکەن لەو دیدگایەوە کە مرۆڤن و پێویستیان بە یارمەتی و دەستی کۆمەکە."

پسپۆڕی ستراتیژیی لیوا ئەحمەد عەبدولحەلیم، لە ئەکادیمیای سەربازیی ناسر لە میسر، وتی: "ئۆپەراسیۆنەکانی فریاکەوتن بەشێکن لە پرۆتۆکۆڵی مرۆیی کە لەلایەن دەریاوانەکانەوە جێبەجێدەکرێت، بەڵام هەندێك ئەو بانگەوازیی یارمەتییە فەرامۆشدەکەن کە دەیانگاتێ لەکاتێکدا ئەوانیدی بەخێرایی دەچن بەدەمیەوە."

وتی هێزی کەشتیگەلی ئەمریکا دەستبەجێ چوو بەدەم بانگەوازی یارمەتی 18ی تشرینی دووەمەوە کە سێ ماسیگری لێقەوماوی ئێرانی بوون.

وتی: "هێزەکانی ئەمریکا ستایشدەکرێن بۆ هەوڵە مرۆییەکانیان، لەبەرئەوەی پێڕەوی نەریتێکی کۆن دەکەن کە جیایە لە لێکدانەوەی سیاسیی و سەربازیی و دەستبەجێ ئەرکی فریاگوزاریی ئەنجامدەدەن لەبەر خاتری مرۆڤایەتیی."

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500