هێرشی رزگاركردنی موسڵ له‌ده‌ست "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش) خه‌ڵكی عێراقی یه‌كخستووه له پشتگیرییاندا بۆ هێزه رزگاركه‌ره‌كان، به‌رپرسان به دیارونایان وت.
له‌نزیك ناوچه‌ی گه‌یاره، كه له مانگی ئابدا له‌ده‌ست داعش رزگاركرا ، یه‌كێك له دانیشتوان، ماهر نه‌جم، 42 ساڵ، بۆ چه‌ند هه‌فته‌یه‌كه خواردن ده‌دات به‌و پۆلیسانه‌ی خاڵێكی پشكنینیان كردۆته‌وه له نزیك ماڵه‌كه‌یه‌وه.
نه‌جم به دیارونای وت: "وه‌ك خێزانی خۆمان پێشوازیمان لێكردوون و له‌گه‌ڵیان وه‌ك ئه‌و خوشكوبرایانه ده‌ژیین كه یه‌كتریان خۆشده‌وێت. ئێمه هه‌موو عێراقیین و خاكی ئه‌م وڵاته یه‌كمانده‌خات. چیتر تێرۆریزم دابه‌شمان ناكات."
وتیشی: "ئه‌ندامانی داعش ویستیان بیكه‌نه شه‌ڕێكی تائیفی و نه‌ته‌وه‌په‌رستانه. هه‌وڵیاندا بمانترسێنن له هێزه رزگاركه‌ره‌كانمان، به‌ڵام ئێمه كۆمه‌كمان كردن و شكستمان به گره‌وه‌كانیان هێنا و یه‌كێتی و ته‌باییمان پیشاندان."
ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وا، عه‌بدولڕه‌حمان وه‌كاع، وتی یه‌كێك له گرنگترین سه‌ركه‌وتنه‌كان له شه‌ڕی موسڵدا ئه‌وه بوو كه هۆشیاریی گشتیی به‌رزكرده‌وه به‌رامبه‌ر گرنگیی یه‌كگرتن له‌دژی یه‌ك دوژمن.
وتی ئه‌و مامه‌ڵه دڕندانه‌یه‌ی داعش له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی ناوچه‌كانی ژێرده‌ستی ده‌یكرد، ئاشكراترین ئاماژه‌یه كه تێرۆریزم نوێنه‌رایه‌تی ئایین یان ئایینزایه‌كی تایبه‌تی ناكات.
وه‌كاع به دیارونای وت: "كاتێك داعش ده‌ستیگرت به‌سه‌ر موسڵدا، گروپه‌كه هه‌وڵی دا سۆزی دانیشتوان به‌وه راكێشێت كه هاتووه بۆ رزگاركردنیان و نوێنه‌رایه‌تییان ده‌كات و به‌رگری له مافه‌كانیان ده‌كات. هه‌ندێك هه‌ڵخه‌ڵه‌تان به قسه‌كانی."
وتی: "به‌ڵام خه‌ڵك زوو راستیی گروپه‌كه‌یان بۆ ده‌ركه‌وت له‌ڕێی ئه‌و كۆمه‌ڵكوژیانه‌وه كه ئه‌نجامیدا به‌رامبه‌ر هه‌موو تایه‌فه و كه‌مایه‌تیه عێراقیه‌كان، له‌پاڵ تاوانه‌كانیدا دژبه كه‌له‌پور و شارستانیه‌كه‌یان ، هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش كه ته‌نها گروپێكی تێرۆریسته و عه‌وداڵی وێرانی و تاریكییه."
وتیشی كاتێك ئۆپه‌راسیۆنی رزگاركردنه‌كه ده‌ستیپێكرد، دانیشتوانه‌كه هاتن بۆ پشتیوانیكردنی هێزه‌كان دژی داعش و ئه‌وه‌یان ئاشكراكرد كه "له‌گه‌ڵ حوكمی یاسا و ده‌وڵه‌ت و یه‌كێتیی پێكهاته كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كه‌ی عێراقدان".
ته‌بایی نیشتمانی
وه‌كاع وتی ته‌بایی نیشتمانی له یه‌كه‌م رۆژی داگیركاریی داعشه‌وه ئاشكرا بووه، كاتێك گروپه‌كه ده‌یان لاوی له موسڵ ده‌ستگیركرد و كوشت كه سه‌ركۆنه‌ی تاوانه‌كانیان كرد دژ به برا یه‌زیدیه‌كانیان هه‌روه‌ها بازرگانی به ژنه‌كانیانه‌وه.
وتیشی: "ئه‌مڕۆش ته‌بایی نیشتمانی ئاشكرایه له ناوچه و گه‌ڕه‌كه رزگاركراوه‌كانی موسڵدا كه له‌وێ دانیشتوان ماڵه‌كانیان كرده‌وه بۆ هێزه‌كانی سوپا و پۆلیس."
هه‌روه‌ها وتی له‌گه‌ڵ هێزه ئه‌منیه‌كان هاوكاری ده‌كه‌ن و خواردنیان له‌گه‌ڵ دابه‌شده‌كه‌ن "به‌بێ ئه‌وه‌ی یه‌كێك له‌وی تر بپرسێت سه‌ر به چ تایه‌فه و ئایین یان نه‌ته‌وه‌یه‌كه". وتی: "هه‌موو عێراقی و بران."
ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وا، لوقمان ره‌شیدی، به دیارونای وت داعش شكستێكی سه‌ختی هێنا له هه‌وڵیدا بۆ دووبه‌ره‌كی خستنه‌نێو خه‌ڵکی موسڵه‌وه كه ناسراون به‌وه‌ی ئاشتیانه پێكه‌وه ده‌ژین.
وتی: "ئه‌م گروپه ماڵوێرانیی بۆ هه‌موو عێراقیه‌كان هێنا و كه‌س له‌ده‌ست تاوانه‌كانی ده‌رنه‌چوو." وتیشی گروپه‌كه له‌و باوه‌ڕه‌دایه "هه‌ركه‌سێك له‌گه‌ڵی یه‌ك نه‌بێت یان پشتگیریی نه‌كات، كافر یان مورته‌ده و ده‌بێت بكوژرێت".
هه‌روه‌ها وتی ئه‌و دانیشتوانه‌ی له موسڵدا گیریانخواردووه سۆزدارییان پیشانداوه به‌رامبه‌ر قوربانیانی تاوانه‌كانی داعش به‌رامبه‌ر براكانیان له هه‌موو ئایین و پێكهاته‌كان له چه‌ندین حاڵه‌تدا و له‌وه‌ش نه‌ترساون سۆزداریه‌كه‌یان به‌ئاشكرا بخه‌نه‌ڕوو.
وتیشی: "زۆر گۆڕی به‌كۆمه‌ڵ له نه‌ینه‌وا دۆزرانه‌وه هی ئه‌و قوربانیانه‌ی له‌لایه‌ن داعشه‌وه كوژرابوون كه تێیاندا خوێنی عێراقیه‌كان تێكه‌ڵبووبوو."
هه‌ڵدانه‌وه‌ی لاپه‌ڕه‌یه‌ك به‌سه‌ر تێرۆریزمدا
ره‌شیدی وتی: "دوای رزگاربوونیان له ده‌سه‌ڵاتی تێرۆریزم، دانیشتوانه‌كه گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆ ده‌ستكردنه‌وه به كاروكاسبیه‌كانی رۆژانه‌یان له كه‌شێكی برایانه و تەبایی و هه‌ماهه‌نگیدا له‌نێوان ئه‌وان و هێزه ئه‌منیه‌كاندا."
وتیشی: "دانیشتوانه‌كه له ئاشتیدا ده‌ژین و هه‌موو بەپه‌رۆشن بۆ بیناكردنه‌وه‌ی ناوچه‌كانیان و هه‌ڵدانه‌وه‌ی لاپه‌ڕه‌یه‌ك به‌سه‌ر تێرۆریزمدا بۆ هه‌میشه."
ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وا، سه‌یدۆ حسێن تاتانی، به دیارونای وت ئاستی به‌رینی پشتگیریی عێراقیه‌كانی سه‌ر به هه‌موو ئایین و ئایینزا و گروپه ئێتنیه‌كان له هێزه رزگاركه‌ره‌كان، داعشی راچڵه‌كاند.
تاتانی وتی: "ئه‌م شه‌ڕه بزوتنه‌وه‌یه‌كی جه‌ماوه‌ری و نیشتیمانپه‌روه‌رانه‌ی خسته‌ڕوو له‌دژی داعش و هه‌موو ئه‌وانه‌ی ده‌ستیان سوره به خوێنی خه‌ڵكی بێ‌تاوان یان ئه‌وانه‌ی پشتگیری‌یان لێ‌كردن و كۆمه‌كیان كرد له ئه‌نجامدانی تاوانه دڕندانه‌كانیاندا."
وتی هه‌روه‌ها شه‌ڕه‌كه كۆمه‌كی پارته سیاسیه‌كانی كرد لێك نزیكببنه‌وه و تواناكانیان یه‌كبخه‌ن بۆئه‌وه‌ی پێكه‌وه روبه‌ڕووی تێرۆریزم ببنه‌وه، چونكه داعش دوژمنێكی هاوبه‌شه كه ده‌بێت به كۆششێكی ده‌سته‌جه‌معی شه‌ڕی له‌گه‌ڵ بكرێت.
هه‌روه‌ها وتی: "هێزه رزگاركه‌ره‌كان ئێستا پێكهاتوون له ئه‌ندامانی هه‌موو پێكهاته‌كانی كۆمه‌ڵگای عێراقی. له سوپا، هێزه‌كانی پۆلیسی نیشتمانی، پێشمه‌رگه، ئه‌ندامانی خێڵه‌كان، مه‌سیحی و یه‌زیدی. ئه‌م هاوكارییه خۆی له‌خۆیدا سه‌ركه‌وتنێكه."