ئه‌و هێزانه‌ی عێراق كه له باكوری موسڵ له ئۆپه‌راسیۆندان، چه‌ندین كه‌مپی راهێنان و جێگای حه‌وانه‌وه و ئه‌مباری خۆراكیان دۆزیوه‌ته‌وه كه له‌لایه‌ن "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش)ه‌وه به‌جێهێڵراون، به‌رپرسانی سه‌ربازی به دیارونایان وت.
به‌رپرسێكی باڵای عێراقی وتی كه‌مپێكی راهێنانی داعش كه له ناوچه‌ی شه‌لالات له باكوری موسڵ دۆزرایه‌وه، گه‌وره‌ترینه له‌و جۆره كه دۆزرابێته‌وه له‌كاتی ده‌ستپێكردنی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌وه بۆ رزگاركردنی پارێزگای نه‌ینه‌وا رۆژی 17 تشرینی یه‌كه‌م.
له‌ناو كه‌مپه‌كه‌دا كه دیواره‌كانی به دروشمی ئاگراوی داپۆشرابوون، هێزه‌كانی عێراق كۆمه‌ڵێك له‌و بوكانهیان دۆزیه‌وه كه بۆ نمایشی جل به‌كاردێن و چه‌كداره‌كان وه‌ك نیشانه له‌كاتی راهێنان له‌سه‌ر ته‌قه‌كردندا بهكاریانهێنابوون. هه‌روه‌ها بۆمبی ده‌ستكرد و ته‌خته‌ڕه‌شی لێ‌بوو كه وانه‌ی فێربوونی به‌كارهێنانی چه‌كیان له‌سه‌ر نوسرابووه‌وه.
فه‌رمانده‌ی به‌شی هه‌واڵگریی فیرقه‌ی 16 ی سوپای عێراق، موقه‌ده‌م عامرعهباس، به دیارونای وت قه‌واره‌ی كه‌مپه‌كه زیاتر له 5,000 مه‌تر دوجایه.
وتی هێزه‌كانی عێراق توانییان ده‌ستبگرن به‌سه‌ر سه‌رجه‌می ناوچه‌كه‌دا.
وتیشی: "كه‌مپه‌كه هۆڵی وانه‌وتنه‌وه و جێگای راهێنان و پراكتیكی نیشانه‌گرتن و ته‌قه‌كردنی تێدایه و هه‌روه‌ها تونێلی به‌یه‌كداچوو كه ناوه‌ندی كه‌مپه‌كه ده‌به‌ستێته‌وه به گه‌ڕه‌كه‌كانی نزیكیه‌وه."
عه‌باس وتی هێزه‌كانی عێراق چه‌ك و تۆپ و ته‌قه‌مه‌نی و كه‌ره‌سه‌ی بۆمبڕێژكردنیان له‌ناو كه‌مپه‌كه‌دا دۆزیه‌وه كه به‌جێهێڵرابوون كاتێك چه‌كدارانی گروپه‌كه له ناوچه‌كه هه‌ڵهاتن پێش گه‌یشتنی هێزه‌كانی عێراق.
وتیشی: "گرتنی ئه‌م كه‌مپه و هی تریش، هه‌روه‌ها بنكه سه‌ره‌كیه‌كانی فه‌رمانده‌یی گروپه‌كه، توانایی هێزه‌كانی عێراق ده‌رده‌خات له تێكشكاندنی ئه‌م گروپه تێرۆریستیه له موسڵ."
ده‌ستگرتن به‌سه‌ر ماڵی خه‌ڵكدا
عه‌مید حه‌یده‌ر عوبه‌یدی له ده‌زگای تایبه‌تیی دژه‌تیرۆر به دیارونای وت جگه له كه‌مپی شه‌لالات، هێزه‌كانی عێراق بۆیانده‌ركه‌وت داعش كه‌مپی راهێنانی له گه‌ڕه‌كه‌كان و ماڵی خه‌ڵكدا دامه‌زراندبوو كه ده‌ستی به‌سه‌رداگرتبوون.
ده‌زگای دژه‌تیرۆر له‌لای رۆژهه‌ڵاته‌وه چووه‌ناو شاره‌كه‌وه و زۆربه‌ی شه‌ڕه‌كه‌ی له‌ناو موسڵدا كردووه، به‌سه‌ركه‌وتوویی چه‌ندین گه‌ڕه‌كی گرتۆته‌وه .
عوبه‌یدی وتی هێزه ئه‌منیه‌كان كه‌مپێكی راهێنانیان دۆزیه‌وه له‌ناو دوو ماڵدا له گه‌ڕه‌كی زهور له ناوه‌ندی به‌شی خۆرهه‌ڵاتی موسڵدا.
وتیشی: "خه‌ڵكه‌كه هێزه ئه‌منیه‌كانیان له كه‌مپه‌كه ئاگاداركرده‌وه، هه‌ر كه گه‌ڕه‌كه‌كه‌یان رزگاركرا." هه‌روه‌ها وتی خانوه‌كان به‌هۆی راڕهوێكی نهێنییه‌وه پێكه‌وه به‌سترابوونه‌وه كه ئه‌ندامانی داعش ده‌یانتوانی به ئاسانی له‌نێوانیاندا هاتوچۆبكهن.
وتی ئه‌م جێگایه كه ناسرابوو به كه‌مپی ئه‌بی نوسه‌یبه ناسری، ژووری راهێنان و جێگای نوستن و چێشتخانه و ئه‌مباری خۆراكی تێدابوو.
وتیشی: "خانوه‌كان جێگای 50 چه‌كداریان تێدادهبووهوه، كه ناوه‌كانیان له‌سه‌ر كاغه‌زێك نوسرابوو، لكێنرابوو به ده‌رگای ژوورهكانیانهوه."
رائید عومه‌ر عه‌بدولزه‌هره له یه‌كه‌ی ئه‌ندازیاریی فیرقه‌ی 16 ی سوپای عێراق وتی له گوندی سوماقیهت شه‌به‌ك له باكوری موسڵ، داعش دهستیگرتبوو به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك خانوی چۆڵدا و بهكاریدههێنان بۆ خۆی كه هی ئه‌و دانیشتوانه بوون له شاره‌كه هه‌ڵهاتبوون.
عه‌بدولزه‌هره به دیارونای وت ئه‌م خانوانه به‌كارده‌هاتن بۆ راهێنانی چه‌كداران و كارگه‌ی دروستكردنی ئۆتۆمبیلی بۆمبڕێژكراو و ته‌قه‌مه‌نیی تر.
وتی كه‌مپه‌كه پێكهاتووه له كۆمه‌ڵێك ماڵ كه هی ئه‌و دانیشتوانه شه‌به‌كه بوون كه ناچاركرابوون به هه‌ڵهاتن.
وتیشی: "یه‌كێك له خانوه‌كان كارگه‌ی دروستكردنی ئۆتۆمبیلی بۆمبڕێژكراو بوو، یه‌كێكی تر به‌كارده‌هات بۆ دروستكردنی ته‌قه‌مه‌نی و سێهه‌میش بۆ موشه‌كی ده‌ستكرد."
هه‌روه‌ها وتی ئه‌ندازیارانی فیرقه‌ی 16 كارده‌كه‌ن بۆ دۆزینه‌وه‌ی ته‌قه‌مه‌نی و ئهمینكردنی ماڵی دانیشتوانی ناوچه‌كه، له‌كاتێكدا هه‌وڵده‌ده‌ن خۆیان بپارێزن له زه‌ره‌روزیان به‌هۆی ژماره‌ی ئه‌و ته‌قه‌مه‌نیانه‌وه كه گروپه‌كه به‌جێیهێشتوون.