له‌كاتێكدا هێزه‌كانی عێراق زیاتر ده‌چنه قوڵایی موسڵه‌وه، دانیشتوان كۆمه‌كیان ده‌كه‌ن له پێشڕه‌وییاندا به پێدانی زانیاری ده‌رباره‌ی مۆڵگه و بنكه و عه‌مباره‌كانی چه‌كی "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش)، به‌رپرسان به دیارونایان وت.
شیهاب حه‌سه‌ن، دانیشتویهكی گه‌ڕه‌كی سه‌ماح له خۆرهه‌ڵاتی موسڵ كه هێزه‌كانی عێراق سه‌ره‌تای مانگی تشرینی دووه‌م له ده‌ست داعشیان سه‌نده‌وه، وتی: "هاوڵاتیان ئاماده‌ن پشتیوانیی هێزه ئه‌منیه‌كان بكه‌ن."
ناوبراو به دیارونای وت: "ژیانمان هیچ به‌هایه‌كی نه‌بوو له‌سایه‌ی داعشدا. هه‌موو شتێك نرخی خۆی هه‌بوو. ته‌نها مه‌رگ به‌لاش بوو."
وتیشی: "ئێستا كه رزگاركراوین له‌م مۆته‌كه‌یه، هاوكاریكردنی هێزه‌كانمان و ئاگاداركردنه‌وه‌یان له هه‌موو شتێك، گه‌وره بێت یان پچوك، بووه‌ته ئه‌ركێكی پیرۆز بۆ هه‌موومان."
وتی هێزه رزگاركه‌ره‌كان رۆژانه ده‌یان راپۆرتی له‌و جۆره‌یان به‌ده‌ستده‌گات.
ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وا، حوسامه‌دین عهبار، وتی دانیشتوانی به‌شه رزگاركراوه‌كانی موسڵ هاوكاریی هێزه ئه‌منیه‌كان ده‌كه‌ن به هه‌ر شتێك له توانایاندا بێت.
عهبار به دیارونای وت: "هاوكاریی نێوان هاوڵاتیان و هێزه سه‌ربازیه‌كان له‌زیادبووندایه و هه‌ماهه‌نگی و ویستێكی میللی به‌رفراوان هه‌یه بۆ پشتگیریكردنیان و پته‌وكردنی توانایان بۆ تێكشكاندنی تێرۆریستان."
هه‌روه‌ها وتی: "خه‌ڵك زۆر بێزاربوون له ئه‌ندامانی داعش به‌هۆی ئه‌و توندوتیژی و دڕنده‌یی و چه‌وساندنه‌وه‌یه‌ی به‌ده‌ستی ئه‌م تێرۆریستانه چه‌شتوویانه و ژیانیان لێكردبوونه دۆزه‌خ."
ده‌ستنیشانكردنی ئه‌ندامانی داعش
عهبار وتی: "ئێستا كه له‌ده‌ست تێرۆریستان رزگاریان بووه، خه‌ڵكی ناوچه‌كان ده‌یانه‌وێت تۆڵه بسه‌ننه‌وه."
وتیشی هێزه‌كانی سوپا و پۆلیس رۆژانه زانیاری‌یان به‌ده‌ستده‌گات ده‌رباری ناو و پێناسه‌ی ئه‌ندامانی داعش و ئه‌و جێگایانه‌ی چه‌ك و تهقهمهنیهكانیانی لێ عهمباردهكهن و هه‌روه‌ها ئه‌و ماڵانه‌ی بۆمبڕێژیان كردوون.
هه‌روه‌ها وتی: "ئه‌م زانیاریانه كۆمه‌كیان كردووه به ده‌ستگیركردنی زۆر له ئه‌ندامانی داعش و ئاشکراکردنی زۆر له‌وانه‌ی خۆیان خزانبۆوە ناو خێزانه ئاوارهبووهكانەوە."
عهبار وتی ده‌زگای دژه‌تیرۆر به‌مدواییه توانی لانیكه‌م 20 ئه‌ندامی داعش ده‌ستنیشانبكات كه له ده‌وروبه‌ری گۆگجه‌لی له رۆژهه‌ڵاتی موسڵ خۆیان حه‌شاردابوو كاتێك خه‌ڵكیان كۆكردبووه‌وه بۆ به‌دواداچوونی ناسنامه‌یان.
وتیشی: "پێش ئه‌وه‌ش، نزیكه‌ی 120 تێرۆریستی گومان‌لێكراو ده‌ستگیركرابوون له ناوچه‌ی گه‌یاره."
عهبار داوای له هێزه سه‌ربازیه‌كان كرد ناوه‌ندی زیاتر بكه‌نه‌وه بۆ كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری و پشكنینی ئه‌منی له به‌شه رزگاركراوه‌كانی موسڵدا بۆ هاوكاریكردنیان له كاره‌كانیاندا.
فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی فه‌لوجه، فه‌ریق عه‌بدولوه‌هاب ساعدی، به دیارونای وت هێزه ئه‌منیه‌كان ئێستا داتابه‌یسێكی ده‌وڵه‌مه‌ندیان هه‌یه ده‌رباره‌ی ئه‌ندامانی داعش.
ساعدی وتی: "زانیاریی وردمان به‌ده‌ستگه‌یشتووه له دانیشتوانه‌كه و سه‌رچاوه هه‌واڵگریه‌كانی ترمانه‌وه ده‌رباره‌ی ئه‌ندامانی داعش به ناو و وێنهیانهوه و هه‌روه‌ها بنكه‌كانیان و تواناكانی شه‌ڕ و چهكهكانیشیان."
وتیشی: "كار له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌ین سود له‌و زانیاریانه وه‌ربگرین كه زۆر یارمه‌تیمان ده‌ده‌ن له شكاندنه‌وه‌ی شه‌ڕه‌كاندا به‌سودی ئێمه."
سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كیی زانیاری هه‌واڵگری
ساعدی وتی: "ئه‌مڕۆ هاوڵاتیان سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كیی زانیاریی هه‌واڵگری پێكده‌هێنن بۆمان و كارئاسانیی بۆ كردووین له دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و چه‌كدارانه‌دا كه له‌نێو هاوڵاتیانی ئاوارهبوودا هه‌ڵهاتوون، كه چه‌كداری ناوخۆیی و بیانیشیان تێدایه."
وتیشی به‌دواداچوونی ئه‌منی بۆ ناسنامه‌ی دانیشتوان به هه‌ماهه‌نگی ده‌كرێت له‌گه‌ڵ ده‌زگا هه‌واڵگریه‌كانی وه‌زاره‌ته‌كانی ناوخۆ و به‌گری بۆ ئه‌وه‌ی رێگری له داعش بكرێت بۆ هه‌ڕه‌شه‌كردن له ئاسایش و سه‌قامگیری له ناوچه رزگاركراوه‌كاندا.
هه‌روه‌ها وتی: "شه‌ڕی رزگاركردنی موسڵ ئامانجه دیاریكراوه‌كانی به‌ده‌ستده‌هێنێت و داعش چیتر هیچ تواناییه‌كی نیه بۆ راوه‌ستانی پێشڕه‌ویی هێزه‌كانمان."
وته‌بێژی فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی نه‌ینه‌وا، عه‌مید فیراس به‌شار سه‌بری، وتی: "ئه‌ندامانی داعش خۆیان حه‌شارداوه و هه‌ڵهاتوون دوای تێكشكانیان له به‌ره‌كانی شه‌ڕدا."
وتیشی هێزه ئه‌منیه‌كان به هاوكاریی زانیاریبهخشانی ناوخۆیی چه‌ندین ئه‌ندامی داعشیان ده‌ستگیركردووه كه خۆیان حه‌شارداوه له‌نێو خێزانه ئاواره‌كاندا به له‌به‌ركردنی پۆشاكی ژنانه یان جلوبه‌رگی سه‌ربازی و تاشینی ریشیان.
هه‌روه‌ها وتی: "له هه‌ر ناوچه‌یه‌ك كه رزگاری ده‌كه‌ین، هه‌وڵده‌ده‌ین هانی هاوڵاتیان بده‌ین خه‌به‌ر له تێرۆریستانی داعش و حهشارگاكانیان بده‌ن و به‌ده‌مه‌وه‌هاتنێكی زۆر هه‌یه له‌لایه‌ن دانیشتوانهكهوه بۆ به‌خشینی زانیاریی پێوویست به هێزه‌كانمان."
سه‌بری وتیشی: "له‌ڕێی ئه‌م پشگیرییه میللیه‌وه ئێستا ده‌توانین پشتی تێرۆریستان بشكێنین، جا هه‌ر شێوازێكی خۆشاردنه‌وه‌ش به‌كاربهێنن."