له گه‌یاره، عێراقیه‌كان به كۆمه‌ڵ سه‌ردانی دادگایه‌كی مه‌ده‌نی ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی دووباره هاوسه‌رگیری بكه‌نه‌وه، منداڵه‌كانیان تۆماربكه‌ن و ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه بگۆڕن كه پێیاندراوه له‌ماوه‌ی دوو ساڵی ئیداره‌ی جیهادیسته‌كاندا.
"تۆ ئه‌حمه‌د به هاوسه‌ری شه‌رعیی خۆت په‌سه‌ند ده‌كه‌یت؟"، دادوه‌ره‌كه له سه‌لمای پرسی له دادگا مه‌ده‌نیه‌كه‌دا كه به‌مدواییانه ده‌ستی به‌كار كرده‌وه له گه‌یاره، شارۆچكه‌یه‌ك له‌سه‌ر روباری دیجله له باشوری شاری موسڵ.
ژنه گه‌نجه‌كه وتی به‌ڵێ، ساڵێك پاش به‌ڵێندان له‌به‌رده‌م مه‌لایه‌كی موسڵماندا له موسڵ، ئه‌و شاره گه‌وره‌یه‌ی باكور كه هێزه‌كانی عێراق شه‌ڕی لێده‌كه‌ن دژی "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش).
ئه‌و به‌ڵگه‌نامه‌ی هاوسه‌رگیریه‌ی درابوو به‌م دوو هاوسه‌ره، به ناونیشان و مۆری داعشه‌وه، هیچ نرخێكی نیه له‌لای ئیداره‌ی فیدراڵیی عێراق.
ئه‌م رێكخراوه جیهادییه كه ده‌ستیگرتبوو به‌سه‌ر كۆمه‌ڵێك ناوچه‌دا له سوریا، ساڵی 2014 به به‌شێكی زۆری عێراقدا بڵاوبووه‌وه و خه‌لافه‌ێكی راگه‌یاند لەنێوان هه‌ردوو وڵاته‌كه‌دا.
له جوڵه‌یه‌كی بێپێشینه‌دا له جیهادی مۆدێرندا، ئه‌م "خه‌ڵافه‌ت"ه كه له‌موسڵ راگه‌یندرا، تاقیكردنه‌وه‌یه‌ك بوو له ده‌وڵه‌تداریدا كه تێیدا سوپایه‌ك له پیاوانی ئایینی و تۆمارکەر ئیداره‌یه‌كی هاوته‌ریبیان ده‌بردبه‌ڕێوه و ملیۆنان "به‌ڵگه‌نامه‌ی فه‌رمی"یان ده‌ركرد.
هێزه‌كانی عێراق ئۆپه‌راسیۆنێكیان به‌رپاكرد بۆ گرتنه‌وه‌ی موسڵ له 17 تشرینی یه‌كه‌مدا و هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ی بۆیانكرا هه‌ڵبێن، ئه‌حمه‌د و سه‌لما هاتن بۆ دادگاكه له گه‌یاره بۆ به‌فه‌رمیكردنی هاوسه‌رگیریه‌كه‌یان.
دوای مه‌راسیمه‌كه ئه‌حمه‌د به ئاژانسی فرانس پرێسی وت: "ئێمه ساڵێك له‌مه‌وبه‌ر هاوسه‌رگیریمان كرد، به‌ڵام به‌ڵگه‌نامه‌ی داعشم هه‌یه و به‌فه‌رمی ناناسرێن."
ئه‌حمه‌د رونیكرده‌وه: "ئێمه ویستمان بێین بۆ ئه‌م دادگایه بۆ وه‌رگرتنی ئه‌م به‌ڵگه‌نامه‌یه پێشئه‌وه‌ی بچین بۆ به‌غدا."
ژنه گه‌نجه‌كه‌ی به‌زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌كه‌وه له‌ته‌نیشتیه‌وه به بێده‌نگی راوه‌ستابوو، حیجابێكی ره‌ش ده‌وری روخساری دابوو، كه ماكیاجێكی خه‌ستی كردبوو.
هه‌ردووكیان نه‌یانویست ناوی ته‌واوی خۆیان بده‌ن و داوایانكرد كه وێنه‌یان نه‌گیرێت له‌ترسی سه‌لامه‌تیی كه‌سوكاره‌كه‌یان كه له گه‌ڕه‌كه‌كانی موسڵی ژێرده‌ستی داعشدا ماونه‌ته‌وه.
سه‌ره‌ی دورودرێژ
له‌به‌رده‌م دادگای گه‌یاره‌دا، كه له‌ناوه‌ڕاستی تشرینی دووه‌مدا كرایه‌وه دوای ئه‌وه‌ی ئه‌م هاوینه هێزه‌كانی عێراق شارۆچكه‌كه‌یان له‌ده‌ست داعش سه‌نده‌وه، ده‌یان خه‌ڵك سه‌ره‌یان گرتبوو.
هه‌ندێك ده‌یانویست به‌ڵێنی هاوسه‌رگیرییان دووپاتبكه‌نه‌وه و هه‌ندێكیش منداڵه‌كانیان تۆماربكه‌ن.
دانیشتویه‌كی 25 ساڵی گه‌یاره، عه‌بدولعه‌زیز ئیبراهیم، له‌نێو ئه‌وانه‌دا بوو، رونیكرده‌وه كه ده‌یویست هاوسه‌رگیریه‌كه‌ی سه‌رده‌می خه‌لافه‌تی به‌فه‌رمیبكات له‌لای ئه‌و كاربه‌ده‌سته فیدراڵیانه‌ی ئێستا ده‌ستیانكردۆته‌وه به‌كار.
ئه‌م پیاوه گه‌نجه وتی: "هاتووم بۆ تۆماركردنی هاوسه‌رگیریه‌كه‌م." وتیشی كه هیواداره "به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی له‌دایكبوون بۆ حه‌مزه‌ی كوڕم به‌ده‌ستبهێنم كه له‌ماوه‌ی ده‌سه‌ڵاتی داعشدا له‌دایكبووه".
له‌هه‌مانكاتدا، له ته‌مه‌نی زیاتر له دوو ساڵیدا، بوونی فه‌رمیی ئه‌حمه‌دی پچكۆلانه له ده‌ستپێكردندا بوو.
ئه‌م كوڕه له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌ی و دوو شاهیدا هاته‌ژووره‌وه بۆ ئیمزاكردنی به‌ڵگه‌نامه‌ی له‌دایكبوونی.
حه‌مده مه‌حمودی دایكی، له‌كاتێكدا ده‌ستی كوڕه‌كه‌ی گرتبوو كه چاكه‌تێكی ئه‌ستور و كڵاوێكی خوریی پۆشیبوو، وتی: "ئه‌حمه‌د له مانگی ئابی 2014 له‌دایكبووه، دوو مانگ دوای ئه‌وه‌ی داعش هاته‌ناو شارۆچكه‌كه‌مانه‌وه."
وتیشی: "ئه‌و كاته ته‌نانه‌ت نه‌شمانویست به‌ڵگه‌نامه‌ی له‌دایكبوونی بۆ داوابكه‌ین چونكه ده‌مانزانی دادگاكانی داعش هه‌رگیز به‌فه‌رمی ناناسرێن. بۆیه چاوه‌ڕێمانكرد. داعش زۆر ئازاری داین."
له‌ناو دادگا قه‌ره‌باڵغه‌كه‌دا دادوه‌ره‌كه هه‌وڵیده‌دا ده‌سه‌ڵاتی بگه‌ڕێنێته‌وه دوای دوو ساڵ و نیو له حوكمی جیهادیه‌كان كه مۆركی یاسای تێرۆر و توندڕه‌وترین لێكدانه‌وه‌ی شه‌ریعه‌تی پێوه‌بوو.
دادوه‌ره‌كه وتی: "ئێمه لێره شه‌هاده‌ی یاساناسیمان هه‌یه".
یه‌كێك له‌و پارێزه‌رانه‌ی له گه‌یاره كارده‌كات، تاریق جبوری، له‌ده‌ره‌وه‌ی دادگاكه به ئاژانسی فرانس پرێسی وت: "تۆماری هاوسه‌رگیری و له‌دایكبوون و مردن له دادگاكانی ناوچه‌كانی ژێرده‌ستی داعشدا راوه‌ستێنرابوون."
جبوری رونیكردوه: "ئێستا كه هه‌ندێك له‌و ناوچانه رزگاركراون، خه‌ڵكه‌كه هه‌نگاوده‌نێن" بۆ به‌ده‌ستهێنانی به‌ڵگه‌نامه‌ی فه‌رمی.
هه‌موو ئه‌و خه‌ڵكه‌ی به‌و به‌یانیه سارده له‌ده‌ره‌وه‌ی دادگاكه‌ی گه‌یاره ریزیان به‌ستبوو، نه‌هاتبوون بۆ گۆڕینی به‌ڵگه‌نامه‌كانی داعش.
سەرحان مەتەر، 65 ساڵ، وتی کە ئەو هاتبوو وەفاتنامە بۆ کوڕەکەی دەربێنێ کە "ئەندامێکی پۆلیس بوو لەلایەن داعشەوە کوژرابوو کاتێك جیهادیەکان هاتنە ناو گەیارەوە."
وتیشی ویستویەتی داوای پارەی قەرەبوو بکات بۆ ژنی کوڕەکەی و منداڵەکانی و "داوا لەسەر داعش تۆماربکات."