ده كیلۆمه‌تر باكوری خۆرهه‌ڵاتی موسڵ، شارۆچكه‌ی به‌عشیقه له پارێزگای نه‌ینه‌وا چالاكیه‌كی گه‌رموگوڕ به‌خۆیه‌وه ده‌بینێت، له‌كاتێكدا ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ی به‌گوڕه‌وه ده‌ستیكردووه به بیناكردنه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش)ه‌وه وێرانكرابوو له‌ماوه‌ی دوو ساڵی حوكمی گروپه‌كه‌دا.
رۆژی 8 تشرینی دووه‌م، هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی عێراق چه‌كدارانی داعشیان له به‌عشیقه ده‌رپه‌ڕاند ، به‌ڵام له سه‌دا 30 ئه‌ندازه‌ی ئه‌و وێرانكارییه‌ی له‌دوای خۆیان به‌جێیانهێشت بریتی‌بوو له خانوه‌كان و بینا حكومیه‌كان و ژێرخانه‌كه، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی شارۆچكه‌كه، حسێن شه‌به‌كی وتی.
شه‌به‌كی به دیارونای وت داعش شارۆچكه‌كه‌ی كرده "ناوچه‌ی كاره‌سات".
وتیشی: "نه ئاوی خواردنه‌وه هه‌یه نه كاره‌با. زۆربه‌ی خزمه‌تگوزاریه گشتیه‌كان یان به‌ته‌واوی یان به‌شێكی وێرانكراوون له‌لایه‌ن تێرۆریسته‌كانه‌وه."
هه‌روه‌ها وتی: "زۆر خان‌و و موڵكوماڵی خه‌ڵك و جێگاكانی خواپه‌رستیش له‌م وێرانكاریه به‌ئه‌نقه‌سته رزگاریان نه‌بووه."
شه‌به‌كی وتی ئه‌نجومه‌نه‌كه به‌گوڕه‌وه كارده‌كات بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی شارۆچكه‌كه. "هه‌زاران ته‌ن له چیمه‌نتۆ لاده‌به‌ین كه له ده‌ره‌نجامی بۆمبارانكردنی بینای ئه‌نجومه‌نه‌كه و به‌یته‌ریه‌كه‌ی نزیكی هاتۆته‌كایه‌وه."
وتی جگه له‌وه‌ش، شه‌قامه سه‌ره‌كیه‌كان پاكده‌كرێنه‌وه له چه‌ندین مه‌ڵۆ له داروپه‌ردوو، ئۆتۆمبیلی سوتاو و پاشماوه‌كانی شه‌ڕ.
وتی به‌ڵام مین و ته‌قه‌مه‌نیه‌كان رێگری له پێشڕه‌ویی هێزه‌كانی عێراق ده‌كه‌ن و ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه "شاره‌زایانی بۆمب ته‌قه‌مه‌نیه ده‌ستكرده‌كان پوچه‌ڵده‌كه‌نه‌وه، به‌ڵام هه‌زاران له‌وانه بڵاوبوونه‌ته‌وه به ناوچه‌یه‌كی جوگرافیی به‌ریندا كه لابردنیان ده‌كاته پرۆسه‌یه‌كی سه‌خت و درێژخایه‌ن".
وتیشی له‌پاڵ بۆمبڕێژكردنی چه‌ندین بینادا له به‌عشیقه، داعش ته‌قه‌مه‌نیشی خستۆته‌ناو بیره ئیرتیوازیه‌كان و ده‌وروبه‌ریان.
شه‌به‌كی داوای له حكومه‌ت و رێكخراوه ناوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تیه‌كان كرد كۆمه‌كی پێویست دابینبكه‌ن بۆ بیناكردنه‌وه‌ی شارۆچكه‌كه.
هه‌روه‌ها داوای قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ی دارایی كرد بۆ ئه‌وانه‌ی ماڵه‌كانیان روخێنراون تا بتوانن ژیانیان بونیادبنێنه‌وه.
تاوان دژی كه‌مایه‌تیه‌كان
به‌وته‌ی چالاكوانی یه‌زیدی له بواری مافی مرۆڤ و به‌رپرسی رێكخراوی جه‌فین بۆ گه‌شه‌پێدان، كاوه عیدۆ خیتاری، یه‌زیدیه‌كان له‌سه‌دا 70 ی دانیشتوانی به‌عشیقه پێكده‌هێنن، له‌پاڵ كه‌مایه‌تییه‌ك له مه‌سیحی و ئاینزای تردا.
خیتاری به دیارونای وت به‌عشیقه هێشتا چاوه‌ڕێی گه‌ڕانه‌وه‌ی دانیشتوانه‌كه‌یه‌تی، كه زۆرینه‌یان -- نزیكه‌ی 100,000 خێزان -- هه‌ڵهاتوون بۆ هه‌رێمی كوردستان.
وتیشی: "هێشتا شارۆچكه‌كه به‌ته‌واوی پاكنه‌كراوه‌ته‌وه له ته‌قه‌مه‌نی و خزمه‌تگوزاریه‌كانیش ئاماده‌نین، به‌ڵام هه‌وڵی ناوخۆیی چڕ به‌رده‌وامه بۆ لابردنی هه‌موو نیشانه‌كانی وێرانی كه له‌لایه‌ن تێرۆریستانه‌وه به‌جێهێڵراون."
هه‌روه‌ها وتی لانیكه‌م 350 خان‌و روخێنراون، جگه له مه‌زار و په‌رستگا و كڵێساكان.
خیتاری وتی رێكخراوه‌كه‌ی هه‌وڵیداوه هه‌موو ئه‌و تاوانانه تۆماربكات كه له‌لایه‌ن داعشه‌وه ئه‌نجامدراون له به‌عشیقه و ناوچه‌كانی تری ده‌شتی نه‌ینه‌وا، كه تێیاندا تێكه‌ڵێك له گروپه ئێتنی و ئایینیه عێراقیه جیاوازه‌كان پێكه‌وه ده‌ژین.
وتیشی: "ده‌بێت كه‌له‌پوری كولتوری و ئایینیی خه‌ڵكی ئه‌و جێگایانه بینابكه‌ینه‌وه له هه‌ڵمه‌تێكی ناوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تیی هاوبه‌شدا، به‌ڵام سه‌ره‌تا پێویسته ده‌ستبكه‌ین به پڕۆژه گرنگتره‌كانی خزمه‌تگوزاریی گشتی."
خیتاری داوای له حكومه‌ت كرد به‌رنامه دابڕێژێت و به‌ئه‌نجامیان بگه‌یه‌نێت بۆ دانانی بناغه‌یه‌ك بۆ ئاشتی و ئه‌منیه‌ت له‌و ناوچانه‌دا كه له تێرۆریزم رزگاركراون.
قایمقامی سنجار، مه‌حما خه‌لیل، وتی خه‌ڵكی به‌عشیقه، وه‌ك خه‌ڵكی تری شارۆچكه و گونده‌كانی تری ژێرده‌ستی داعش، ئه‌زمونی "روداوی كاره‌ساتئامێزی بێوێنه‌یان له‌مێژووی نوێ‌دا" كردووه.
خه‌لیل به دیارونای وت: "تێرۆریستان هه‌موو دانیشتوانی به‌عشیقه‌یان راگوێزا، هه‌ر كه‌سێكیان به‌رده‌ستكه‌وت كوشتیان و جێگاكانی خواپه‌رستی و موڵكوماڵی خه‌ڵك و ده‌وڵه‌تیان تاڵان و وێران كرد."
خه‌لیل داوای له دانیشتوان كرد هه‌موو هه‌وڵێكیان بده‌ن بۆ به‌شداریكردن له هه‌ڵمه‌ته‌كانی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌دا.
وتی: "دوای به‌ده‌ستهێنانی سه‌ركه‌وتن [به‌سه‌ر داعشدا]، ئێستا ده‌بێت پێكه‌وه كاربكه‌ین بۆ گێڕانه‌وه‌ی شاره‌كه و خزمه‌تگوزاریه‌كانی بۆ ئه‌وه‌ی له‌وه‌پێش بوون، تاكو خه‌ڵك ده‌ستبكه‌نه‌وه به ژیانی رۆژانه‌یان و هه‌ست به ئه‌مان بكه‌ن و نه‌ترسن."