هه‌رچه‌نده تا بێت تاكتیكی نائومێدانه‌ی زیاتر ده‌خاته‌كار بۆ راگرتنی ده‌سه‌ڵاتی له دواهه‌مین گه‌ڕه‌كه‌كانی ژێرده‌ستیدا له موسڵ، "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش) دۆڕاندنی له چاره نوسراوه، به‌رپرسانی عێراقی ده‌ڵێن.
وته‌بێژی فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كان، عه‌مید یه‌حیا ره‌سوڵ، وتی داعش به‌كارهێنانی خۆكوژه‌كانی زیاتركردووه له هه‌وڵێكدا بۆ خاوكردنه‌وه‌ی پێشڕه‌ویی هێزه‌كانی عێراق.
ره‌سوڵ به دیارونای وت گروپه‌كه نیشانگره‌كانی خستۆته‌گه‌ڕ له‌سه‌ر سه‌ربانی ماڵان له‌كاتێكدا خه‌ڵكیان تێدایه و دانیشتوانه‌كه به‌كارده‌هێنیت وه‌ك قه‌ڵغانی مرۆیی به‌ڕووی ته‌قه‌ی هێزه‌كانی عێراقدا.
وتیشی: "دوژمن هاوڵاتیانی ناچاركردووه به به‌جێهێشتنی ماڵه‌كانیان و خۆی خزاندۆته ناویان بۆ خۆحه‌شاردان له‌كاتی جوڵه‌دا له‌نێوان گه‌ڕه‌كه‌كاندا."
هه‌روه‌ها وتی: "ئێمه راهاتووین له‌گه‌ڵ ئه‌و شێوازه ترسنۆكانه‌یه‌ی تێرۆریستان كه خۆیان و ئۆتۆمبیله‌كانیان ده‌ته‌قێننه‌وه له شه‌قام و كۆڵانه ته‌نگه‌كانی موسڵدا بێ ئه‌وه‌ی هیچ گوێبده‌ن به ژیانی مه‌ده‌نیه‌كان."
خۆڕاگری بۆ تێكشكاندنی داعش
ره‌سوڵ وتی: "ئێمه روبه‌ڕووی باندێكی تاوانكار بووینه‌ته‌وه كه هیچ شتێك رێی پێناگرێت. ده‌زانن ئێمه چه‌نده وریاین بۆ پاراستنی ژیانی مه‌ده‌نیه‌كان و هه‌وڵده‌ده‌ن ئه‌وه وه‌ك كارتێك به‌كاریبهێنن."
وتی: "به‌ڵام ده‌ڕوخێن و به‌ره‌نگارییان وردە وردە لاوازدەبێت. ئه‌وان شێواز و تاكتیكی قێزه‌ونیان هه‌یه و ئێمه‌ش خۆڕاگریمان هه‌یه بۆ تێكشكاندیان و پاراستنی خه‌ڵكه‌كه‌مان."
وتیشی سه‌ره‌ڕای ئه‌م به‌ربه‌ستانه، هێزه رزگاركه‌ره‌كان توانیویانه ده‌ستبگرنه‌وه به‌سه‌ر زۆر گه‌ڕه‌كدا له خۆرهه‌ڵاتی موسڵ، له كه‌ناری چه‌پی روباری دیجله.
به‌مه‌زه‌نه‌ی فه‌رمانده‌كانی عێراق له‌سه‌دا 40 ی به‌شی خۆرئاوای شاره‌كه گیراوه‌ته‌وه له‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌دا كه له 17 تشرینی یه‌كه‌م ده‌ستیپێكرد.
ره‌سوڵ وتی: "سه‌ربازه‌كانمان ئه‌زمونێكی زۆریان هه‌یه له شه‌ڕی ناوشاردا و هه‌واڵگریی سه‌ربازیشمان په‌ی به هه‌موو جوڵه و پلانێكی دوژمن ده‌به‌ن. به‌مزوانه ده‌چینه‌ناو گه‌ڕه‌كه‌كانی كه‌ناری راستی [دیجله‌وه] و ده‌گه‌ینه ناوه‌ندی شاره‌كه."
شاره‌زای بواری ئه‌منی و به‌رپرسێكی پێشوو له وه‌زاره‌تی ناوخۆ، جاسم حه‌نون، به دیارونای وت چه‌كدارانی داعش دوو ساڵه خۆیان ئاماده‌كردووه بۆ ئه‌م شه‌ڕه، واتە له‌و كاته‌وه‌ی ده‌ستیانگرت به‌سه‌ر موسڵدا.
وتی: "به‌ڵام روبه‌ڕووی ئه‌و یه‌كه سه‌ربازیه چه‌كدارانه ده‌بنه‌وه كه باش راهێنراون بۆ شه‌ڕكردن له ناهه‌موارترین بارودۆخدا. جگه له‌وه‌ش، دانیشتوانه‌كه بوونیان ره‌تده‌كه‌نه‌وه و ده‌خوازن رزگاریانببێت له‌ده‌ستیان."
تاكتیكه نائومێده‌كان
حه‌نون وتی پێشڕه‌ویی سه‌ربازی له موسڵ ئه‌وه‌ی ده‌رخستووه كه داعش ئۆتۆمبیلی زریپۆشی له ته‌خته دروستكراوی له گه‌ڕه‌كه‌كاندا داناوه بۆ بەهەڵەدابردنی هێزه ئه‌منیه‌كان و فڕۆكه‌كانی عێراق و هاوپه‌یمانان.
هێزه‌كانی عێراق تۆڕێكی ئاڵۆزیشیان له رێڕه‌وی ژێرزه‌مینی دۆزیوه‌ته‌وه كه له‌لایه‌ن داعشه‌وه هه‌ڵكه‌ندراون به بلدۆزه‌ر و ره‌نجی سه‌ختی زیندانیه‌كانی.
حه‌نون وتی: "ئه‌م تونێلانه، كه هه‌ندێكیان له ناوچه‌یه‌كه‌وه ده‌گه‌ن به ناوچه‌یه‌كی تر، به‌شێك بوون له شێوازی به‌رگریكردنی چه‌كداره‌كان، كه ده‌ركه‌وتووه ئه‌مه‌شیان سه‌ركه‌وتوو نه‌بووه."
وتیشی: "دوای له‌ده‌ستدانی زۆر له سه‌رچاوه مرۆیی و جه‌نگیه‌كانیان، ته‌نها چاره‌ی تێرۆریسته‌كان ئه‌وه‌یه له‌پشت مه‌ده‌نیه‌كانه‌وه شه‌ڕبكه‌ن و هێزه‌كانمان رابكێشن بۆ شه‌ڕكردن له‌و ناوچانه‌دا كه خه‌ڵكیان تێدایه بۆ رێگری له پێشڕه‌وییان."
هه‌روه‌ها وتی: "هێزه‌كانمان زۆر به‌وراییه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌م تاكتیكه ده‌كه‌ن له‌ترسی سه‌لامه‌تیی دانیشتوانه‌كه و ئاماده‌شن بۆ خافڵگیركردنی دوژمن و هێرشكردنه‌سه‌ریان."
شه‌ڕ له پێشڕه‌ویدایه
رۆژی 20 تشرینی دووه‌م، وه‌زاره‌تی به‌رگری ڤیدیۆیه‌كی له‌سه‌ر وێبسایته‌كه‌ی بڵاوكرده‌وه كه به‌رپرسانی هه‌واڵگریی سه‌ربازیی پیشانده‌دا له ناوه‌ڕاستی موسڵدا ده‌ڕۆیشتن، كه وه‌زاره‌ته‌كه به ئه‌ركێكی چاونه‌ترسانه و نه‌وعی لە قەڵەمیدا.
ناوه‌ندی شار نیمچه‌چۆڵ ده‌هاته‌پێشچاو، جگه له هاتوچۆی سنورداری مه‌ده‌نیه‌كان له‌ده‌وروبه‌ری خاڵه‌كانی پشكنینی داعش.
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وا، نوره‌دین قه‌بلان، به دیارونای وت: "ده‌سه‌ڵاتی داعش له ناوه‌ندی موسڵدا له كه‌مبوونه‌وه‌دایه و رێكخراوه‌كه هه‌موو سه‌نگی خۆی ده‌خاته‌ناو شه‌ڕكردن له خۆرهه‌ڵاتی شاره‌كه و له به‌ره‌كانی تردا."
وتی: "وره‌ی تێرۆریسته‌كان زۆر نزمه و هه‌وڵده‌ده‌ن به‌رزیبكه‌نه‌وه به بڵاوكردنه‌وه‌ی پڕوپاگه‌نده له‌نێو دانیشتواندا كه گوایە ده‌ستیانگرتۆته‌وه به‌سه‌ر ئه‌و ناوچانه‌دا كه له‌ده‌ستیان دابوو، یان به بڵاوكردنه‌وه‌ی ئاماری ساخته و هه‌واڵی ناڕاست ده‌رباره‌ی زیانه‌كان له ریزه‌كانی سوپادا."
وتیشی: "شه‌ڕی موسڵ له پێشڕه‌ویدایه، سه‌ره‌ڕای هه‌موو تاكتیكه قێزه‌ونه‌كانی داعش و گوێنه‌دانیان به ژیانی بێتاوانان."