چەکدارە بیانیەکانی نێو ریزەکانی "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش) زۆترین زیانی شەڕی موسڵیان بەردەکەوێت چونکە زۆرێك لە ئەندامە عێراقیەکانی گروپەکە پێش ئەوەی هێزە رزگارکەرەکان بگەن، هەڵدێن، بەرپرسانی ئەمنی بە دیارونایان وت.
وتیان ئەم چەکدارانە باش شارەزای ناوچەکە یان رێگەکانی هەڵاتن نین، هەروەها خزمیان نیە هانایان بۆ ببەن، بۆیە بژاردەیەکی ئەوتۆیان نیە جگە لە بەجێمان.
ماوەیەکە چالاکوانان ڤیدیۆیەك لەسەر تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاودەکەنەوە کە وا دەردەکەوێت چەکدارێکی بیانی لە موسڵ تکا لە چەکدارە عێراقیەکانی داعش لە شارەکەدا بکات تا یارمەتی بدەن.
چەکدارەکەی داعش بە فرمێسك و تکاوە دەڵێت: "ئایا دەترسن، ئەی نەوەی عومەر، عوسمان و عەلی؟ ئایا ورەتان بۆ گەیشتن بە خودای گەورە لەدەستداوە، یان حۆری چاو-سپیتان ناوێت، حەزتان لە بەهەشت نیە؟"
هەر زوو دوای دەستپێکی هێرش بۆ ئازادکردنەوەی ئەو شارەی پارێزگای نەینەوا، فەرماندەیەکی هاوپەیمانان پێشبینی ئەوەی کرد چەکدارە بیانیەکان بەشێکی گەورە پێکبهێنن لەو توندڕەوانەی لە شارەکەدا دەمێننەوە، چونکە هیچ شوێنێکی دیکەیان نیە بۆی بچن .
لیوای نێو هێزەکانی ئەمریکا گاری ڤۆلێسکی کە سەرکردایەتی فەرماندەیی پشکی زەمینی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دەکات بۆ تێكشکاندنی داعش وتی: "ئێمە بە داعشەکان دەڵێین کە سەرکردەکانیان دەستبەرداریان دەبن. دەبینین کە جوڵە هەیە بەرەو دەرەوەی شارەکە."
جێهێڵراون تا بەتەنیا شەڕبکەن
عەمید حەیدەر عوبێدی لە ئاژانسی دژە-تیرۆر وتی: "رێی هەڵاتنی چەکدارە بیانیەکان گیراوە و ئەوانیش باش شارەزای رێگە و ناوچەکە نین. ئەوان جێهێڵراون تا تەنیا خۆیان توشی چارەنوسی حەتمی خۆیان ببنەوە."
بە دیارونای وت: "لاشەیان بەرەکانی شەڕی پڕکردوە، هێزەکانی دژە-تیرۆریش بە دەیان لاشەی چەکداری بیانی لە ناوچە رزگارکراوەکانی خۆرهەڵاتی موسڵ دۆزیوەتەوە."
پەرلەمانتاری عێراقی عەباس جەبار، کە ئەندامی لیژنەی پەرلەمانیی ئاسایشە، وتی ژمارەی چەکدارە بیانیەکانی نێو موسڵ نەزانراوە.
بە دیارونای وت: "ئەوەی دەیزانین ئەوەیە کە ژمارەی ئەو چەکدارە تیرۆرستە عێراقی و بیانیانەی لە موسڵ شەڕ بۆ داعش دەکەن، بە 3,000 دەخەمڵێنرێت."
وتی چەکدارە بیانیەکان لە نزیکەی 100 وڵاتەوە هاتون، زۆربەشیان لە ئۆزبەکستان، ئەفغانستان، وڵاتانی عەرەبی و ئەوروپیەوە پەیوەندیان بە ریزەکانی گروپەکەوە کردوە.
جەبار وتی دەرکردنی ئەم چەکدارانە کاتێکی زیاتری دەوێت "چونکە شەپۆلی کۆچیان بۆ نێو عێراق ناوەستێت تا دۆخی ئەمنی سوریا بەتەواوەتی سەقامگیرنەبێت و سنوری هاوبەش لەنێوان دوو وڵاتەکەدا دەستەبەرنەکرێت".
قائیم، دوا پەناگەیە
فەرماندەی حەشدی خێڵەکی حەدیسە عەواد جوغەیفی وتی ئەو چەکدارانەی تا کۆتایی شەڕی موسڵ دەمێننەوە روودەکەنە سنورەکانی خۆرئاوای پارێزگای ئەنباری دراوسێ تا رێگەیەکی سەلامەتیان بەرەو سوریا دەستبکەوێت.
بە دیارونای وت: "دوای ئەوەی موسڵ رزگارکرا، زۆربەی چەکدارە بیانیەکان دەچنە شارەکانی راوە، قائیم و عەننە لە دوورترین خاڵی خۆرئاوای ئەنبار، کە هێشتا لەژێردەستی داعشدان."
وتی گروپەکە بنکەی لەو شارانەدا هەیە، کە بە هێڵی پشتەوەی عێراقیان دادەنێت، بە ئاماژەکردن بەوەی خێزانی زۆرێك لە فەرماندەکانی داعش لەوێ دەژین.
وتی: "رزگارکردنی ئەم شارانە، کە بەمزوانە بەدەستدێت، لەگەڵ دەستبەسەراگرتنی هێڵی سنوریی سوریا، سەردەکێشێت بۆ سڕینەوەی ئەم خەڵکە نامۆیانە بەتەواوەتیی و شکانی بڕبڕەی پشتی گروپە تیرۆرستیەکە لە ناوەڕاست و باکوری وڵاتەکەدا."
تراژیدیای خهڵك له فەرمانڕەواکان و سیاسیهكانیاندایه. راستگۆ و دادپهروهر و سهرڕاست لهناویاندا دهگمهنه، ههربۆیهش ئهو خهڵكه متمانه و لایهنگرییان له یاسا لهدهستداوه و ئێستا بۆ چارهسهر له دهرهوه دهگهڕێن. ههربۆیهش دهوڵهت و رێكخراوه دوژمنكار و تهماحكارهكان توانییان كۆنترۆڵی مێشكی خهڵك و شهقامی عهرهبی بكهن.
وهڵام بدهرهوه5 كۆمێنت
خەڵکی سوننە لەدوای "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش) هیچ پێگەیەکیان نابێت لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاستدا. دەبێت بڕۆن بۆ نیمچەدوورگەی عەرەبی، بەتایبەت سعودیە، سوننەکەشیان لەگەڵ خۆیان ببەن.
وهڵام بدهرهوه5 كۆمێنت
ههوڵ و ئازایهتیی هێزه قارهمانهكانمان و حهشدی شهعبی كهرامهت و شهرهفی نیشتمانیان گهڕانهوه.
وهڵام بدهرهوه5 كۆمێنت
لە چەند مانگی داهاتوودا "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش)ی تاوانبار لە عێراق کۆتایی دێت بە یارمەتی خودا. بەڵام لە سوریا، چەند مانگێك زیاتری پێدەچێت، تەنانەت چەند ساڵێکیشی پێدەچێت. لە خودا دەپاڕێینەوە کە تاوانبارانی داعش کۆتاییان پێبێت لە سوریا و ژیان لە سوریا ئاسایی ببێتەوە، بە ویستی خودا.
وهڵام بدهرهوه5 كۆمێنت
Dast xoshe la heza Iraqyakan dakam ba taebate heze peshmarga
وهڵام بدهرهوه5 كۆمێنت