هه‌واڵه‌كانی عێراق
تێرۆریزم

خەڵکی موسڵ پەردە هەڵدەماڵن لەسەر خەونە ساختەکەی داعش

خالید تائی

پیاوان وەستاون تا ناسنامەکانیان بپشکنرێت لەلایەن سەربازانی کەتیبەی دووەمی هێزە تایبەتەکانی عێراقەوە لە قەزای کەرکوکلی خۆرهەڵاتی موسڵ، 18 تشرینی دووەمی 2016. ئەو گروپە لە خەڵك برانە مزگەوتێك لە ناوچە تازە ئازادکراوەکە تا یەکەی هەواڵگریی سوپا و پۆلیسی فیدراڵ ناسنامەکانیان بپشکنن. [ئۆد ئەندەرسن / ئاژانسی فرانس پرێس]

پیاوان وەستاون تا ناسنامەکانیان بپشکنرێت لەلایەن سەربازانی کەتیبەی دووەمی هێزە تایبەتەکانی عێراقەوە لە قەزای کەرکوکلی خۆرهەڵاتی موسڵ، 18 تشرینی دووەمی 2016. ئەو گروپە لە خەڵك برانە مزگەوتێك لە ناوچە تازە ئازادکراوەکە تا یەکەی هەواڵگریی سوپا و پۆلیسی فیدراڵ ناسنامەکانیان بپشکنن. [ئۆد ئەندەرسن / ئاژانسی فرانس پرێس]

تەواو بەپێچەوانەی ئەو پروپاگەندانەی لەلایەن "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش)ەوە بڵاودەکرانەوە، ژیان لەژێر دەسەڵاتی ئەو گروپەدا تەواو سەخت بوو، ئەو کەسانەی لە موسڵ هەڵاتون بە دیارونایان وت.

بە قسەی خەلیل ئیبراهیم، کە لە ماڵی خۆی لە گەڕەکی سەماح دووی خۆرهەڵاتی موسڵ هەڵات بۆ کەمپی خازر، چەکدارانی گروپەکە "بێبەزەیی" بوون.

"ئێمە روبەڕووی زەلیلییەکی بێوێنە بووینەوە،" وتی: "خواردن قاتی بوو بوو و لە کڕین نەدەهات. هەندێك رۆژ هیچ شتێکمان دەستنەدەکەوت بیخۆین، هەندێك خەڵکیش بەهۆی برسێتییەوە مردن ."

ئیبراهیم وتی: "زۆربەمان بێکار بووین، دەبوو هەموو شتێك کە هەمانبوو بیفرۆشین بۆ کڕینی خۆراك بۆ منداڵەکانمان."

وێنەیەك لە ڤیدیۆیەکی داعش کە هەوڵدەدات وانیشانبدات ناو موسڵ ئارامە.

وێنەیەك لە ڤیدیۆیەکی داعش کە هەوڵدەدات وانیشانبدات ناو موسڵ ئارامە.

ئەو کەسانەی لە شەڕی موسڵ هەڵاتون کۆمەك وەردەگرن لە پەناگەیەکی خێزانە ئاوارەکان لە سەرەتای تشرینی دووەمدا. [خاوەنی وێنە: وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق]

ئەو کەسانەی لە شەڕی موسڵ هەڵاتون کۆمەك وەردەگرن لە پەناگەیەکی خێزانە ئاوارەکان لە سەرەتای تشرینی دووەمدا. [خاوەنی وێنە: وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق]

دانیشتویەکی کەمپەکە، کە ناوی خۆی تەنیا وەك "ئەبو ئەنوەر" دا لە ترسی سەلامەتی خۆی، وتی: "ئەندامانی داعش بانگەشەی ئەوەیان دەکرد تەواوی ئەو خزمەتگوزارییانەی پێویستمانە، دابینیانکردووە، لەراستیدا ئەوان درۆزن و فێڵباز بوون."

"چ خزمەتگوزارییەکیان دابینکرد؟ نە کارەبا هەبوو نە ئاو،" بە دیارونای وت: "لە گەرمادا توابوینەوە، لە سەرماشدا خۆمان بە بەتانی دەپێچایەوە چونکە سوتەمەنیمان نەبوو بۆ خۆگەرمکردنەوە."

"نەخۆشخانەکان تایبەتکراون بە ئەندامانی داعش و خێزانەکانیان، گەر ئێمەش نەخۆش بکەوین، ئەوە لە دەستی خوداداین،" وتی: "یان چاکدەبینەوە یان دەمرین."

وتیشی: "کڵۆڵیی و ترس لەگەڵمان بوون."

هەڵفریواندن بەرامبەر واقیع

دوای ئەوەی موسڵی گرت، داعش چەندین ڤیدیۆی لەسەر ماڵپەڕێکی تایبەت بەخۆی بڵاوکردەوە کە تیایاندا پۆزی بە "خۆشگوزەرانیی" خەڵکی موسڵەوە لێدەدا و ئەوەی چەند دڵخۆشن بەو خزمەتگوزارییەی دابینی دەکەن.

وەك بەشێك لە هەوڵەکانی گروپەکە بۆ پروپاگەندە، داوای لە لایەنگرانی دەکرد سەردانی موسڵ بکەن "وەك گەشتیار تا خۆشیی لە شارەکە ببینن".

سەرۆکی لیژنەی ئاسایشی ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا هاشم بریفکانی وتی: "ئەوان دونیا و خۆشیان هەڵدەخەڵەتاند."

بە دیارونای وت ئەندامانی داعش "تەواو شارەزان لە فێڵ و سەرلێشێواندا" و "فیلم و وێنەکانیان بەناو خەلافەتەکەیان وەك بەهەشت نیشاندەدەن، بەڵام راستییەکەی دۆزەخ بوو ".

بریفکانی وتی گروپەکە میدیای قەدەغەدەکرد لەو شارانەدا کە داگیری دەکردن، ئەمەش یارمەتی ئەوەی دا بانگەشە بۆ درۆکانیان بکەن.

وتیشی: "بەڵام هەواڵی کوێرەوەری خەڵکەکەمان و دۆخی شومی ژیانیان لەژێردەستی ئەم تاوانبارانەدا دەستبەجێ گەیشتە دەستمان، ئێستاش لەگەڵ دەستپێکی [پرۆسەی] رزگارکردنی شارەکەدا ئەوە بۆ جیهان روونە."

ئەو هۆشداریدا لەوەی ئەندامانی داعش بەردەوام دەبن لە بڵاوکردنەوەی زانیاری هەڵە، بەمدواییانە بانگەشەیان کرد کە خەڵکی موسڵ هەڵدێن بۆ ئەو ناوچانەی لەژێردەستی داعشدان لەترسی سوپا و بە دوای ئاسایش دا.

وتی: "ئەمە درۆیەکی حەتمیە، لەبەرئەوەی لە واقیعدا داعش خەڵك ناچاردەکات لەگەڵیاندا بڕۆن کاتێك لە بەرەی شەڕ هەڵدێن، تا بیانکاتە قەڵغانێك و لە هێزە عێراقییەکان بیانپارێزن."

زانیاری هەڵە و درۆ

سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا بەشار کیکی بە دیارونای وت: "پروپاگەندەی داعش پشتی بە زانیاری هەڵە و بڵاوکردنەوەی درۆ بەستوە."

وتی: "تیرۆرستەکان خۆشگوزەرانیەکی درۆینەیان پەرەپێدەدا، راستی بابەتەکەش ئەوەیە کە ئەو خەڵکەی گیریانخواردبوو ژیانیان نەبوو، کەمترین پێداویستیەکانی ژیانیان نەبوو."

وتیشی خەڵکی هەموو شتێکیان فرۆشت تا شمەك بۆ خۆیان دابینبکەن دوای ئەوەی سەرچاوەی داهاتیان نەما، ئۆفیسەکانی حکومەتیش داخرابوون.

کیکی وتی: "بە دەستپێکی شەڕ بۆ رزگارکردنی شارەکە، دانیشتوان هیوایان بۆ گەڕایەوە، وەك بەڵگەیەکیش خەڵکی بە هەموو شێوەیەك هەوڵیاندەدا لەو کوێرەوەریە هەڵبێن، ئەوان پاڵپشت و بەشێوەیەکی بەرچاو یارمەتی هێزە رزگارەکەرەکانیان دا."

بەرپرسی راگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە موسڵ سەعید مەموزینی بە دیارونای وت ئەو خەڵکەی لە موسڵ هەڵاتون شاگەشکەبوون بەوەی لەدەستی داعش رزگاریان بوو.

"ئاستی کوێرەوەریی دیتنی ئەم خەڵکە بێوێنەبووە،" وتی: "سەرەڕای کوشتار و پێشێلکاری زەقی مافی مرۆڤ، دەبو لە دۆخێکی سەختدا بژین بەبێ ئیش، خۆراك یان خزمەتگوزارییە گشتییەکان."

وتی ئۆپەراسیۆنی رزگارکردنی ئەو بەشەی نەینەوا کە لەژێر دەستی داعشدا ماوە بەردەوامە، وتیشی کە "بەمزوانە لە شارەکەدا هەموو شتێك ئاسایی دەبێتەوە".

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

1 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500

چۆن گروپی تەکفیری "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام (داعش)" خەڵکی موسڵ رازیدەکات کە رێگەی پێبدەن بچێتە شارەکەوە و تێکیبشکێنێت، لە کاتێکدا کە چەندین ئەفسەری سوپای لێیە کە ئەزمونی جەنگ و سەربازیان هەبوو؟ چۆن ئەوان بەرگریان دژی داعش نەکرد؟ چۆن هەمویان کەوتنە دەست داعش، بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە داعش تەنیا چەند ئەندامیکی کەمی هەیە بە بەراورد بە قەبارەی دانیشتوانی موسڵ؟ بۆچی سەرکردەی هۆزەکان لە موسڵ بەیعەت بە داعش دەدەن؟ ئەمە پرسیارێکە دەبێت لە هۆزە عەرەبەکانی موسڵ بکرێت. دەتوانم وەڵامێکم دەستبکەوێت؟

وه‌ڵام بده‌ره‌وه‌