هێڵی داهاته‌كانی "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش)، كه زۆری پشتی به‌ستووه به قاچاخ و به‌زۆر پاره‌سه‌ندن له خه‌ڵك، خهفهكراوه له‌كاتێكدا هێزه‌كانی عێراق گوریسه‌كه توندتر ده‌كه‌نه‌وه له ملی گروپه‌كه‌دا، به‌رپرسانی عێراقی به دیارونایان وت.
توانا داراییه‌كانی گروپه‌كه، كه ماوه‌یه‌كه له‌لایه‌ن هێرشه ئاسمانیه‌كانی عێراق و هاوپه‌یمانانه‌وه سنوردارکراوە ، له "كهموونهوهیهكی ئاشكرا"دایه له‌كاتێكدا هێزه‌كانی عێراق ده‌چنه‌ناو موسڵه‌وه، به‌رپرسه‌كان وتیان.
وتیان له‌كاتێكدا داعش روبه‌ڕووی تێك‌شكان ده‌بێته‌وه له دواهه‌مین قه‌ڵای سهرهكییدا له عێراق، توانای چه‌كداره‌كانی بۆ به‌زۆر پاره‌سه‌ندن له دانیشتوان كه‌مبووه‌ته‌وه و له‌پاڵ ئه‌وه‌شدا زیادبوونێكی به‌رچاو هه‌یه له ئیختیلاس و دزینی پاره‌كانی گروپه‌كه له‌لایه‌ن سه‌ركرده‌كانی داعشه‌وه كه پاره‌كان به‌قاچاخ ده‌به‌ن بۆ جێگای نادیار.
ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وا، عه‌بدولڕه‌حمان وه‌كاع، وتی داعش راچڵهكیوه به "له‌ده‌ستدانی توانای هه‌ڵهاتنی له موسڵ و بردنی پاره‌كانی له‌گه‌ڵ خۆی".
وه‌كاع وتی: "سه‌ركه‌وتنه سه‌ربازیه‌كان به‌ته‌واوی سه‌ری گروپه‌كه‌ی سوڕماند. پێشڕه‌ویی هێزه ئه‌منیه‌كان و گه‌مارۆدانی توندی شاره‌كه سه‌ری له تێرۆریسته‌كان شێواندووه، كه وایانده‌زانی كاتی پێویستیان هه‌یه بۆ هه‌ڵهاتن له‌گه‌ڵ ئه‌و پاره‌یه‌ی كۆیانكردبووه‌وه."
" داعش روبه‌ڕووی زەحمەتی زۆر ده‌بێته‌وه له هه‌وڵدانیدا بۆ به‌قاچاخ [ده‌ركردنی] پاره‌كانی، چونكه هێزه‌كانمان هه‌موو رێگاكانی ده‌ربازبوونیان گرتووه ," وتی و دڵنیایی خۆی ده‌ربڕی له‌وه‌ی هێزه‌كانی عێراق ده‌توانن پاره‌كان به‌ده‌ستبهێننه‌وه و داعش تێكبشكێنن.
سه‌رچاوه داراییه‌كان وشكده‌كه‌ن
وه‌كاع وتی: "پاشئه‌وه‌ی داعش دای به‌سه‌ر موسڵدا دوو ساڵ له‌مه‌وبه‌ر، ئه‌ندامه‌كانی پاره‌ی بانكه‌كانی ده‌وڵه‌تیان دزی و ملیۆنان دۆلاریشیان كۆكرده‌وه به فرۆشتن و به‌قاچاخبردنی نه‌وتی خاو و شوێنه‌واری دێرین و به‌تاڵانبردنی موڵكوماڵی ده‌وڵه‌ت."
وتی به‌ڵام ئه‌م سه‌رچاوانه به‌مدواییانه هه‌ڵوه‌شاونه‌ته‌وه ، له ده‌ره‌نجامی هێرشه ئاسمانیه چڕه‌كانی عێراق و هاوپه‌یماناندا، كه زۆر له خه‌زێنه‌كانی پاره و رێگا قاچاخه‌كانی گروپه‌كه‌یان كرده ئامانج.
وه‌كاع وتی: "له‌ئێستادا ته‌نها باجیان ماوه‌ته‌وه، كه ئه‌ویش ورده‌ورده له‌كه‌مبوونه‌وه‌دایه چونكه هه‌تا بێت ناوچه‌ی زیاتر له‌ده‌ستده‌ده‌ن و ناتوانن چیتر هێنده هه‌ڕه‌شه له خه‌ڵك بكه‌ن بۆ پاره‌دان هێنده‌ی له‌وه‌به‌ر ده‌یانكرد."
وتیشی: "هه‌روه‌ها بیستوومانه داعش به‌مدواییانه ده‌ستیكردووه به فرۆشتنی ئه‌و ئۆتۆمبیل و خانوانه‌ی دهستیگرتبوو به‌سه‌ریاندا به نرخی یه‌كجار نزم بۆ دابینكردنی موچه‌ی چه‌كداره‌كانی، به‌ڵام ناتوانن هیچ کڕیاریان نییە."
وتی: "زانیاریه‌كانمان ژماره‌یه‌ك حاڵه‌تی ئیختیلاس و دزینی پاره‌كانی داعش‌یش له‌لایه‌نی سه‌ركرده‌كانی گروپه‌كه‌وه ده‌رده‌خه‌ن."
هه‌روه‌ها وتی هه‌ندێكیان له پۆسته‌كانیان لابراون و سزادراون، له‌كاتێكدا هه‌ندێكی تریان بە پارهكانەوە هه‌ڵهاتوون بۆ شوێنی نادیار.
داعش روبه‌ڕووی قه‌یرانی دارایی ده‌بێته‌وه
به‌ڕێوبه‌ری راگه‌یاندنی مه‌ڵبه‌ندی موسڵی یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان، پارتێكی سیاسیی كوردی له عێراق، غەیاس سورچی، وتی داعش هه‌ر له یه‌كه‌م مانگه‌كانی ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی موسڵه‌وه به به‌رفراوانی ده‌ستیكرد بە به‌قاچاخ ده‌ركردنی پاره له عێراقه‌وه بۆ سوریا.
سورچی به دیارونای وت: "تاڵانكردن و به‌قاچاخبردن و فرۆشتنی نه‌وت و شوێنه‌وار ده‌ستكه‌وتێكی یه‌كجار گه‌وره‌ی بۆ تێرۆریسته‌كان دابینكردبوو، كه كۆمه‌كی كردن بۆ پێكهێنانی توانایەكی دارایی گه‌وره."
وتی به‌ڵام ئه‌مه ئێستا "به‌ته‌واوی كه‌میكردووه و له‌ئێستادا داعش توانای به‌قاچاخبردنی پاره‌ی نیه". وتیشی: "ئازادیی جموجۆڵی له‌ده‌ستداوه و هێزه ئه‌منیه‌كان ناوچه‌كانی ژێرده‌ستیان لێكدادهبڕن."
" جگه له‌مانه‌ش، داعش چه‌ند مانگێكی زۆره به‌ده‌ست قه‌یرانێكی دارایی سه‌خته‌وه ده‌ناڵێنێت به‌هۆی به‌رته‌سكبوونه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌كانیه‌وه ," سورچی وتی.
هه‌روه‌ها وتی: "پاره‌یان له‌ڕێگه‌ی باجه‌وه كۆده‌كرده‌وه كه سه‌پاندبوویان به‌سه‌ر دوكاندار و ده‌ستگێڕانی سه‌رجاده و جوتیاران و ئاژه‌ڵداران و چالاكیه‌كانی كڕین و فرۆشتندا، هه‌روه‌ها له‌ڕێگه‌ی ئه‌و سزای پارانه‌وه كه به‌سه‌ر ئه‌وانه‌دا سه‌پاندبوویان كه پێشێلی رێنماییه‌كانیان ده‌كرد."
وتی داعش لانیكه‌م پێنج ملیۆن دۆلاری له مانگێكدا له‌م باجانه‌وه به‌ده‌ستده‌هێنا.
گه‌ڕانی نائومێدانه به‌دوای پاره‌دا
سورچی وتی له‌كاتێكدا داراییه‌كانی گروپه‌كه له داتەپیندایە، چه‌كداره‌كانی ده‌ستیانكردووه به داماڵینی موڵكوماڵهكانی ده‌وڵه‌ت له هه‌ر شتێكی به‌نرخ، وه‌ك وایه‌ر و موه‌لیده‌ی كاره‌با و كه‌لوپه‌ل و ئامێری تر و "فرۆشتنیان له بازاڕی ره‌شدا".
راوێژكارێكی پارێزگاری نه‌ینه‌وا، دوره‌ید حیكمه‌ت، وتی رزگاركردنی موسڵ زۆر له نهێنیه‌كانی داعش ئاشكرا ده‌كات، ره‌نگه ته‌نانه‌ت چالاكیه‌كانی به‌قاچاخبردنی پاره و فرۆشتنی سه‌رچاوه نیشتمانیه‌كانیش به بانده‌كانی تاوان.
حیكمه‌ت به دیارونای وت: "گروپه‌كه دواهه‌مین هه‌ناسه‌كانی ده‌دات. پڕۆسه‌ی رزگاركردن كه له ساتی یه‌كلاییكردنه‌وه نزیكده‌بێته‌وه، هه‌موو سه‌رچاوه‌كانی له‌ناوده‌بات و هه‌موو موڵكوماڵ و پاره‌كانی ده‌وڵه‌ت ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ ده‌وڵه‌ت و موڵكوماڵی هاوڵاتیانیش ده‌گه‌ڕێنرێنه‌وه بۆ خاوه‌نه راسته‌قینه‌كانیان."
وتی دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مه ئه‌نجامدرا، "وەرزێکی نوێ ده‌ستپێده‌كه‌ین به ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی شاری موسڵی خۆشه‌ویستمان".
"دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش) 100٪ دەستکردی وەهابیە. سودی لە رەگەزە تەکفیریەکانی سعودیە و نیمچەدورگەی عەرەبی دەبینی. بەڵام، لەئێستادا گەمارۆدراوە، ئەوەشی دەیکات وەك هەوڵی ئاژەڵێك وایە لە کاتی سەربڕین دا. نەفرەتی خودا لە شەیتانەکانی نەجد کە پێغەمبەرمان (د.خ) فەرموی کە نیمچەدورگەی عەرەبی بەهۆی فیتنەی ئەوانەوە دەشڵەقێت. سەرەنجامی باش بۆ حەقە.
وه‌ڵام بده‌ره‌وه1 كۆمێنت