لگه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ی هێزه‌كانی عێراق "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش) له ئاماده‌كردنی چه‌كدار و لایه‌نگره‌كانیدایه بۆ راچڵه‌كین له له‌ده‌ستدانی موسڵ له‌ڕێگای گۆڕانكاریه‌وه له پڕوپاگه‌نده‌كانیدا، به‌رپرسان و شاره‌زایانی عێراقی به دیارونایان وت.
وتیشیان گۆڕانێكی ته‌كتیكی له په‌یامه‌كانی داعشدا به‌دیده‌كرێت كه پێده‌چێت پێشبینیی ئه‌و تێكشكاندنه‌ی بكات كه ده‌نگیداوه‌ته‌وه و ئه‌و كاریگه‌رییه ده‌رونیانه‌ی به‌جێیده‌هێڵێت، كه ده‌شێت ئه‌مه‌ش به‌مانای كۆتاییهاتنی گروپه‌كه بێت وه‌ك هێزێكی شه‌ڕكه‌ر.
په‌یامه ده‌نگیه‌كه‌ی ئه‌مدواییانه‌ی سه‌رۆکی داعش ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی ده‌ریخست كه ترسی هه‌یه له "وره‌ی نزم"ی لایه‌نگره‌كانی , په‌رله‌مه‌نتاری عێراقی لە پارێزگای نه‌ینه‌وا، عه‌بدولڕه‌حمان لوه‌یزی به دیارونای وت.
لوه‌یزی وتی به‌غدادی له وتاره‌كه‌یدا كه له 3 تشرینی دووه‌م خرایه‌سه‌ر ئینته‌رنێت، زمانێك به‌كارده‌هێنێت كه نوقڵانه‌ی تێكشكانی داعش ده‌دات و ئه‌وه ده‌رده‌خات خه‌ونه‌كه‌ی بۆ بوون به خه‌لیفه بوو به هه‌ڵم.
وتی وتاری سه‌ركرده‌كانی تری داعش و وتارخوێنی مزگه‌وته‌كانی به‌مدواییانه ته‌ركیزیان خستۆته‌سه‌ر ره‌ققه وه‌ك "پایته‌ختی خه‌لافه‌ت" له‌جیاتی موسڵ، بۆ ئه‌وه‌ی وا پیشانبده‌ن كه له‌ده‌ستدانی موسڵ به‌مانای له‌ده‌ستدانی "خه‌لافه‌ت"ه‌كه نایه‌ت.
لوه‌یزی وتی: "داعش باش ده‌زانێت كه رۆژه‌كانی له موسڵ ژمێردراون و ئێستا زه‌مینه‌سازی ده‌كات بۆ لاینه‌گره‌كانی تا تێك‌شكان په‌سه‌ندبكه‌ن و به‌رگه‌ی راچه‌نینه‌كه بگرن."
وتی گروپه‌كه، كه به‌هۆی تاوانه دڕندانه‌كانیه‌وه زیانی له ئیسلام و موسڵمانه سونیه‌كان و خێڵه عه‌ره‌بیه‌كان داوه، به‌تایبه‌تی دژ به كه‌مایه‌تیه ئایینیه‌كان، پشتگیریی له‌ده‌ستداوه له‌ناو كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكدا له‌و جێگایانه‌ی حوكمیان تێدا ده‌كات و له داڕمانێكی خێرادایه.
وتیشی: "ئه‌و دانیشتوانانه‌ی به‌ده‌ست داعشه‌وه ده‌یانناڵاند و ئێستا له‌ده‌ستی رزگاریان بووه، هه‌وڵده‌ده‌ن ناوچه رزگاركراوه‌كانیان له تێرۆریستان پاك رابگرن. خه‌ڵك جارێكی تر هه‌ڵناخه‌ڵه‌تێن به کەرەستەی پڕوپاگه‌نده‌ی داعش و وانه‌یه‌كی باش فێربوون."
گه‌وجاندنی داعش په‌رده‌ی له‌سه‌ر لادرا
سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی زانایانی عێراق، شێخ خالید مولا، به دیارونای وت داعش هه‌موو شتێكی كردووه بۆ به‌كارهێنانی کەرەستەی پڕوپاگه‌نده‌كه‌ی بۆ ناوزڕاندنی ئه‌وانه‌ی دژایه‌تی گروپه‌كه ده‌كه‌ن به وشه و كرده‌وه.
مولا وتی: "به‌هه‌مانشێوه‌ی كه ئایینیان به‌كارده‌هێنا بۆ داپۆشینی كرده‌وه دڕندانه‌كانیان، ئێستا هه‌مان شێواز به‌كارده‌هێنن بۆ پاراستنی ئه‌وه‌ی به‌ده‌ستیانه‌وه ماوه."
وتیشی " خه‌لافه‌ته ساخته‌كه‌یان كه ده‌یانویست خه‌ڵكی پێ بگه‌وجێنن به‌ته‌واوی داڕماوه له عێراق وه هه‌رگیز هه‌ڵناسێته‌وه،" و "هه‌رچیه‌ك بڵێن، خه‌ڵك پێی هه‌ڵناخه‌ڵه‌تێن."
وتیشی گروپه‌كه ئه‌مه ده‌زانێت و ئێستا هه‌وڵده‌دات پڕوپاگه‌نده به‌كاربهێنێت بۆ پاراستنی دواهه‌مین قه‌ڵای له شاری ره‌ققه له سوریا.
وته‌بێژی پێشووی وه‌زاره‌تی ناوخۆ، عه‌بدولڕه‌حمان خه‌ڵه‌ف، به دیارونای وت داعش له داڕمانی سه‌ربازی و وره‌دایه و "هیچ پڕوپاگه‌نده‌یه‌كی ساخته رزگاری ناكات".
وتی: "ئێمه هیچ به‌لامانه‌وه گرنگ نیه داعش چی ده‌ڵێت و ئاخۆ پایته‌ختی خه‌لافه‌ته ئیدیعاییه‌كه‌ی موسڵه یان ره‌ققه. ئه‌وه‌ی بۆ ئێمه گرنگه ئه‌وه‌یه كه له‌سه‌ر زه‌وی هێزه‌كانمان سه‌ركه‌وتنیان به‌ده‌ستهێناوه دژی ئه‌م گروپه توندڕه‌وه."
وتیشی "ده‌مامكه‌كه‌ی داعش ماوه‌یه‌كی زۆر له‌مه‌وبه‌ر كه‌وت و ده‌توانین روخساره ناشیرینه‌كه‌ی ببینین. بۆ خه‌ڵك زه‌حمه‌ته باوه‌ڕ به پڕوپاگه‌نده‌كه‌ی بكه‌ن دوای ئه‌وه‌ی به ئاگری تێرۆریزم سوتان."
تێكشانه‌كان كه‌وتنه به‌رچاو
خه‌ڵه‌ف وتی له ده‌سپێكی شه‌ڕی رزگاركردنی موسڵه‌وه داعش فه‌رمانده و چه‌كداره سه‌ره‌كیه‌كانی له‌ده‌ستداوه، له‌پاڵ زۆربه‌ی چه‌ك و ئۆتۆمبیله‌كانیدا.
وته‌بێژی فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كان، عه‌مید یه‌حیا ره‌سوڵ، به دیارونای وت چیتر داعش ناتوانێت دۆڕانه‌كانی له موسڵ بشارێته‌وه.
"گروپه‌كه هه‌وڵده‌دات لایه‌نگرانی دڵنیابكاته‌وه كه خه‌لافه‌ته ئیدیعاییه‌كه‌ی هێشتا زیندووه به‌ڵام له‌ڕاستیدا له سه‌ره‌مه‌رگدایه، وتی و ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه ناوچه ستراتیژیه‌كانی وه‌ك حه‌مام عه‌لیل له باشوری موسڵ ئێستا له‌ژێر ده‌ستی هێزه‌كانی عێراقدان .
وتیشی: "له باكوری شاره‌كه‌وه توانیمان ناوچه‌ی سادات بعویزه بگرینه‌وه و رێگای شه‌لالاتمان كرده‌وه. له خۆرئاواشه‌وه گه‌یشتینه دوڕیانی حه‌زه‌ر و عه‌ین جه‌حش."
هه‌روه‌ها وتی: "له به‌شه‌كانی خۆرهه‌ڵات و باشوری خۆرهه‌ڵاتیشه‌وه هێزه‌كان پێشڕه‌وییان كرد به‌ره‌و كه‌ناری چه‌پی موسڵ و چه‌ندین گه‌ڕه‌كیان رزگاركرد، له‌وانه قودس، خه‌زرا، ئینتیسار و زه‌هرا."
ره‌سوڵ وتی رێگای نێوان موسڵ و كه‌ركوك كرایه‌وه و گونده‌كانی ناوچه‌ی زابیش رزگاركران.
وتیشی: "پلانه‌كه‌مان بۆ رزگاركردنی موسڵ به‌باشی به‌ڕێوه‌ده‌چێت و به‌رده‌وامین له سه‌ركه‌وتن له به‌ره‌كانی شه‌ڕدا."
دکتۆری داعش عەبدولوەهاب مەشهەدانی کۆچی دوایی کردووە. ئێمە خوا دروستیکردوین و بۆلای ئەو دەگەڕێینەوە.
وه‌ڵام بده‌ره‌وه2 كۆمێنت
ناوهێنانی ئەم گروپە تاوانبارە بە "ئیسلامیی" نادادوەرییە بەرامبەر ئیسلام و پەیامبەر. باشترین وەسف ئەمەیە: دەوڵەتی ئەو کەسە نەخۆش، تاریك و رەشبینانەی کە دوا هەناسەیان دەدەن.
وه‌ڵام بده‌ره‌وه2 كۆمێنت