دانیشتوانی گوندی گۆگجەلی لە خۆرهەڵاتی موسڵ کە بەمدواییانە رزگارکرا بە دیارونایان وت سەرکوتکردن و زیندانیکردن و ئەشکەنجەیان چەشتووە لەدەست "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش).
لەم دوو ساڵەدا کە داعش دەستیگرتبوو بەسەر گوندەکەدا، کە لەلایەن هێزەکانی عێراقەوە لە 2 تشرینی دووەم رزگارکرا، دانیشتوان وتیان لەناو ترسی ستەمکاریی گروپەکەدا ژیانیان بەسەربردووە.
دانیشتویه‌كی گه‌ڕه‌كی پرۆژه‌ی ئاو له گۆگجه‌لی، مه‌حمود شوكور، وتی: "ماڵه‌كانمان به‌جێنه‌ده‌هێشت بۆ چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك چونكه له داعش ده‌ترساین. تاوانكار بوون و بۆ ئه‌وان كوشتن وه‌ك ئاوخواردنه‌وه وابوو."
شوكور به دیارونای وت: "جوڵه و ئازادیمانیان سنورداركردبوو، هه‌ركه‌سێك ملكه‌چیان نه‌بوایه، ده‌یانكوشت یان زیندانیان ده‌كرد و ئه‌شكه‌نجه‌یان ده‌دا."
وتیشی: "ژیان له‌سایه‌ی حوكمی داعشدا تاریك و بێڕه‌نگ بوو. ئێستا خۆری ئازادی ده‌دره‌وشێته‌وه."
هیوا به ئایینده
شوكور وتی هیواداره بگه‌ڕێته‌وه بۆ كاره‌كه‌ی وه‌ك شۆفێری تەكسی.
وتیشی: "بێكاری پرستی له‌به‌ر بڕیووین. هه‌موو پاره‌ی كۆكراوه‌مان خه‌رج كرد و هه‌موو شتێكم فرۆشت بۆ دابینكردنی خواردن، به‌ڵام ئێستا ئیتر ده‌توانم بگه‌ڕێمه‌وه بۆ كار و مشوری خێزانه‌كه‌م بخۆم."
شوكور وتی هێشتا ناتوانێت بڕوابكات ناوچه‌كه‌ی رزگاركراوه و داعش "شتێك بوو له رابردوودا ".
وتیشی: "خۆشیی سه‌رتاپامی گرته‌وه، له شه‌قامه‌كه‌دا سه‌مامكرد و ناوچه‌وانی سه‌ربازه‌كانم ماچكرد و ئه‌وانیش له‌گه‌ڵمدا سه‌مایانكرد."
وتی هێزه ئه‌منیه‌كان به بڵندگۆ دانیشتوانه‌كه‌یان ئاگاداركرده‌وه كه له ماڵه‌وه بمێننه‌وه، به‌ڵام ئه‌وه رێگه‌ی له چه‌ندین خه‌ڵك نه‌گرت راكه‌نه سه‌ر شه‌قامه‌كان و پێشوازی له سه‌ربازه رزگاركه‌ره‌كان بكه‌ن.
دانیشتویه‌كی تری گۆگجه‌لی، ئوم عه‌بدوڵا، وتی كاتێك داعش ده‌ستیگرتبوو به‌سه‌ر گونده‌كه‌دا، چه‌كداره‌كانیان "ناچاریانده‌كردین له‌ماڵه‌وه بمێنینه‌وه".
ئوم عه‌بدوڵا به دیارونای وت: "نه‌مانده‌توانی بچینه ده‌ره‌وه مه‌گه‌ر یه‌كجار زۆر پێویستبوایه و ته‌نها هاوشانی نێرینه‌یه‌ك. ده‌بوو نیقابێكی ره‌ش و كراسی ده‌ڵب بپۆشین."
وتیشی: "كاركردنیان لێ قه‌ده‌غه‌كردین و هه‌ستمان نه‌ده‌كرد مرۆڤین."
توندوتیژیه‌كانی داعش به‌رده‌وام بوون تا هێزه‌كانی عێراق تێكیانشكاندن , دانیشتویه‌ك كه خۆی به ئه‌بو ماجد ناساند به دیارونای وت.
ئه‌بو ماجد وتی: "له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌یان له تێكشكاندن، داعش ده‌ستیانكرده ته‌قه‌كردنی هه‌ڕه‌مه‌كی له ماڵان، له‌وانه ماڵی من، به‌مه‌به‌ستی ئازاردانی خه‌ڵك. له حاڵه‌تێكی نائومێدیدا بوون و یەکسەر داڕمان هه‌ر كه هێزه قاره‌مانه‌كانمان پێشڕه‌وییان كرد."
هاوكاریی ئه‌منی
سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئه‌منی له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وا، محه‌مه‌د ئیبراهیم، به دیارونای وت دانیشتوانه‌كه پشتگیریی هێزه‌كانی عێراقیان كرد به پێدانی زانیاری ده‌رباری جێگاكانی گروپه‌كه و عەمبارەکانی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نییان.
وتی ئه‌م پشتگیرییه كۆمه‌كی به سه‌ركه‌وتنه‌كه كرد.
وتیشی: "زانیاریی هه‌واڵگری له‌لایه‌ن دانیشتوانه‌كه‌وه وه‌ك گه‌نجینه‌یه‌ك وابوو كۆمه‌كی هێزه‌كانمانی كرد به‌خێرایی دوژمن تێكبشكێنن."
گۆگجه‌لی، كه ژماره‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی نزیكه‌ی 20,000 كه‌س بوو، دووه‌م هێڵی به‌رگریی داعش بوو دوای ئه‌وه‌ی شارۆچكه‌ی به‌رتڵه‌ی له‌ده‌ستدا، نزیكه‌ی 20 كیلۆمه‌ترێك له خۆرهه‌ڵاتی موسڵ، ناوبراو وتی.
وتیشی: "ئێستا ئه‌و رێگایه‌ی له ناوچه‌كانی باشوری خۆرهه‌ڵاته‌وه به‌ره‌و ناوه‌ندی موسڵ ده‌چێت كراوه‌یه و ته‌نها پێنج كیلۆمه‌تر له‌نێوان هێزه‌كانمان و ناوه‌ندی موسڵدایه."
ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وا، عه‌بدولڕه‌حمان وه‌كاع، به دیارونای وت كاتێك هێزه‌كانی عێراق چوونه‌ناو گونده‌كانی ئه‌لحۆد ولازه‌گه له باشوری موسڵ، "خه‌ڵكه‌كه به‌گژ داعشدا هه‌ڵشاخان و چه‌ندین له ئه‌ندامانیان كوشتن".
وتی داعش له‌ترسی دووباره‌بوونه‌وه‌ی سیناریۆیه‌ك له گۆگجه‌لی، ده‌ستیكرده داپڵۆسینی گوندنشینه‌كان و هه‌ڕه‌شه‌لێكردن و سزادان و سه‌ركوتكردنیان.
وتیشی: "به‌ڵام سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون و دانیشتوانه‌كه هاوكاریی ده‌زگا ئه‌منیه‌كانیان كرد و هه‌موو ئه‌و زانیاریانه‌یان پێدان كه پێویستیان بوو بۆ بردنه‌وه‌ی شه‌ڕه‌كه."
گه‌ڕانه‌وه‌ی حوكمی یاسا
وه‌كاع وتی: "خه‌ڵكی گۆگجه‌لی و ناوچه رزگاركراوه‌كانی تر هه‌موو به‌خته‌وه‌رن به زرگاربوونیان له‌ده‌ست داعش و ئه‌وه‌ی كه حوكمی یاسا و حكومه‌ت گه‌ڕاوه‌ته‌وه."
وتی: "مۆته‌كه‌کە كۆتایی هات."
وته‌بێژی ده‌زگای دژه‌تیرۆر، سه‌باح نو‌عمان، به دیارونای وت: شه‌ڕی رزگاركردنی گۆگجه‌لی "ئاسان و خێرا بوو" سوپاس بۆ هاوكاری و كۆمه‌كی خه‌ڵكه‌كه.
وتی: "له هه‌موو جێگاكانی دوژمنمان دا، حه‌وت خۆكوژمان كوشت و سیانیشمان ده‌ستگیركرد. هه‌روه‌ها ناوچه‌كه‌مان كێوماڵ كرد بۆئه‌وه‌ی دڵنیابین تێرۆریستی تیانه‌ماوه و ئێستا به‌ته‌واوی ئه‌مینه."
وتیشی: "فه‌سڵی تێرۆریزم له گۆگجه‌لی كۆتاییهات. ئامانجی داهاتوومان رزگاركردنی كه‌ناری چه‌پی موسڵه."
خوا هه‌مووان بپارێزێت!
وه‌ڵام بده‌ره‌وه1 كۆمێنت