هه‌واڵه‌كانی عێراق
ئاساییش

رەمادی رێوشوێنی ئەمنی دەگرێتەبەر بۆ بەرگرتن لە دزەکردنی زیاتری داعش

عەلا حسێن لە بەغدا

هێزەکانی عێراق تەوقەدەکەن لەگەڵ هاوڵاتیانی [شارۆچکەی] بەغدادی لە ئەنبار دوای ئەوەی لە دەستی 'دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام' رزگارکرا. [خاوەنی وێنە: وەزارەتی بەرگری عێراق]

هێزەکانی عێراق تەوقەدەکەن لەگەڵ هاوڵاتیانی [شارۆچکەی] بەغدادی لە ئەنبار دوای ئەوەی لە دەستی 'دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام' رزگارکرا. [خاوەنی وێنە: وەزارەتی بەرگری عێراق]

دوای هێرشە شکستخواردوەکەی "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش) لە 29 تشرینی دووەمدا، بەرپرسان لە ئەنباری پایتەخت چەند روێوشوێنێکی نوێیان گرتۆتەبەر بۆ بەرگرتن بەو جۆرە هێرشانە لە داهاتودا.

ئەو ئۆپەراسیۆنە شکستخواردوە بەشێك بوو لە شێوازی هێرشکردنی داعش لەدەمی نزیکبونەوەی بەتاوی هێزەکانی عێراق لە موسڵ بەجۆرێك گروپەکە هێرش لە بەشەکانی دیکەی عێراق ئەنجامدەدات وەك هەوڵێك بۆ کەمکردنەوەی فشار لەسەر چەکدارانی لە پارێزگای نەینەوا.

داعش زیاتر لە 100 چەکداری ناردە شاری کەرکوك لە 21 تشرینی یەکەمدا و دوو رۆژ دوای ئەوە فشاری کردە سەر ئەوانی دیکە تا هێرشبکەنە سەر روتبە لە پارێزگای ئەنبار بەڵام هێزەکانی عێراق توانیان هێرشەکان شکست پێبهێنن و ئەنجامدەرانی بەتەواوەتی لەناوببەن.

فەرماندەی فەوجی پۆلیسی ئامادە عەمید خالید جەعیجیر بە دیارونای وت بەرپرسانی رەمادی پلانێکی ئەمنی توندوتۆڵیان خستۆتەگەڕ لە دەوروبەری شارەکە وەك هەوڵێکی پێشوەختە بۆ رووبەڕووبوونەوەی هەر هەوڵێك بۆ شێواندنی ئاسایش.

وتی: "پلانەکە ئەو ناوچانەشی گرتۆتەوە کە ئاسایشیان لاوازە وەك ناوچەکانی مەلعەب و سۆفیە، لەگەڵ ئەو ناوچانەی سنوری خۆرئاوای شارەکە کە سەردەکێشن بۆ بیابانی رەمادی."

جەعیجیر وتی بەربەستی ئەمنی و خاڵی پشکنین لە دەروازەی سەرەکیی شارەکە دانراون بۆ پشکنینی زانیاری دەربارەی گەشتیاران و بەراوردکردنیان بە "داتابەیسێکی ئەلەکترۆنی کە بانکێکی زانیاری گەورە و زانیاری ئەمنی لەخۆدەگرێت".

وتی: "هێزی پێویست لە رەمادی جێگیرکراوە بۆ پاراستنی ئاسایش و رێگرتن لە هەر ئەگەرێکی دزەکردن لەکاتێکدا شەڕ بۆ رزگارکردنی موسڵ بەردەوامە."

هاریکاریی ئەمنی

فەرماندەی هێزەکانی حەشدی خێڵەکی لە خۆرئاوای ئەنبار فەلاح قەرەغۆلی وتی لە رەمادییدا شانەی نوستوو نیە.

بە دیارونای وت: "دەزگای هەواڵگری بە وردی چاودێری هەر جوڵەیەکی گوماناویی دەکەن و هەر کەسێك دەستگیردەکەن کە هەوڵبدات پشێوی و نائارامی لە شارەکەدا بڵاوبکاتەوە."

وتی هێزەکانی حەشدی خێڵەکی، بەهۆی ناسینی دانیشتوانی شارەکەوە "باشترین یارمەتیین بۆ هێزە ئەمنییەکان لە بەدواداچونیاندا بۆ ئەندامانی داعش و پاڵپشتەکانیان"، بە ئاماژەکردن بەوەی زۆربەی چەکدارە توندڕەوەکان هەڵاتن بۆ شارۆچکەکانی عانە، راوە و قائیم، دوای ئازادکردنی رەمادی.

قەرەغۆلی وتی: "هێزەکانی حەشد ئێستا لەسەر هێڵەکانی بەرگری جێگیرکراون لە سنوری خۆرئاوای رەمادی لە تاشەوە بۆ حومەیرە." وتیشی کە "ئەوان لە ئامادەباشییدان بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ هەر هێرشێکی تیرۆرستی".

ئەندامی لیژنەی ئاسایشی ئەنجومەنی پارێزگا راجیع بەرەکات بە دیارونای راگەیاند شکستی داعش لە دروستکردنی پشێوی ئەمنی لە رەمادی تەنیا بەهۆی هەنگاوی ئەمنی توندەوە نەبوە لە شارەکەدا.

وتی بەڵکو زیاتر بەهۆی ئەوەوەیە کە هاوڵاتیان هاریکاریی پۆلیس دەکەن.

بە دیارونای راگەیاند: "هاوڵاتیانی ئەنبار هۆشیاربوون بەرامبەر رادەی ئەو هەڕەشە ئەمنیەی لەسەریانە و دەستیانکرد بە پێشکەشکردنی زانیاری بە بەرپرسانی ئەمنی دەربارەی هەر شتێکی گوماناوی."

بەرەکات هۆکاری شکستە ئەمنیەکەی روتبەی بۆ شوێنەکەی گەڕاندەوە "چونکە لە هەمولایەکەوە بە بیابان دەوریگیراوە و بیابانیش دوا شوێنگەی داعشە لە ئەنبار".

وتی: "داعش دوا هەناسەی هەڵدەکێشێت و چیدیکە توانای ئەنجامدانی هێرشی نوێ یاخود خۆسەپاندنی نەماوە بەسەر ناوچە [لەدەستچوەکانیدا]."

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

1 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500

بۆ هەمولایەك روونبۆتەوە کە داعش هەڕەشەیە بۆ هەموو خەڵکی ئازادی جیهان بەهۆی پاڵپشتی داگیرکار و هاوپەیمانەکانیەوە. هەربۆیە، پێویستە ناوی ’دەوڵەتی ئیسلامی‘ و ئەوانیدی بسڕنەوە. سوپاس بۆ بەشداریکردن لەگەڵ عێراق بۆ نیشاندانی ئەم دۆخە.

وه‌ڵام بده‌ره‌وه‌