هه‌واڵه‌كانی عێراق
تێرۆریزم

داعش بە سەدان دەکوژێت، لەکاتێکدا هێزەکانی عێراق 1,000 دیل ئازاددەکەن نزیك موسڵ

ئاژانسی فرانس پرێس/ دیارونا

منداڵە تازە-ئاوارەبووەکانی عێراق، کە لە توندوتیژی شاری موسڵ لە باکور هەڵاتون، وەستاون لەبەر دەرگای چادرێكدا لەکاتی گەیشتنیاندا لە کەمپی خازرەوە لە 27 تشرینی یەکەمی 2016 دا، لە گوندی حەسەن شام، نزیکەی 40 کیلۆمەتر خۆرهەڵاتی هەولێر [سەفین حامید/ ئاژانسی فرانس پرێس]

منداڵە تازە-ئاوارەبووەکانی عێراق، کە لە توندوتیژی شاری موسڵ لە باکور هەڵاتون، وەستاون لەبەر دەرگای چادرێكدا لەکاتی گەیشتنیاندا لە کەمپی خازرەوە لە 27 تشرینی یەکەمی 2016 دا، لە گوندی حەسەن شام، نزیکەی 40 کیلۆمەتر خۆرهەڵاتی هەولێر [سەفین حامید/ ئاژانسی فرانس پرێس]

"دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" بە دەیان کەسی کوشتوە و دەستیکردوە بە راگوێزانی دەیان هەزار لە خەڵك بۆ ناو موسڵ تا وەك قەڵغانی مرۆیی بەکاریانبهێنێت لەدژی پێشڕەویی هێزەکانی عێراق، ئاژانسی فرانس پرێس هەینی (28 تشرینی یەکەم) رایگەیاند.

ئۆفیسی مافەکانی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتوەکان رایگەیاند دەوترێت داعش لە تاقە رۆژێکدا، چوارشەممە، 232 کەسی کوشتوە، رۆژی پێشتریش 24 کەسی کوشتوە.

وتەبێژ راڤینا شەمدەسانی وتی کوشتن لە ڕێی گوللەبارانکردنەوە هاوکات بوو لەگەڵ سترایجێکی گروپەکە بە ناچارکردنی خەڵك تا لە دەرەوەی شارەوە بێنە ناو شاری موسڵەوە.

شەمدەسانی وتی داعش "بە دەیان هەزار کەسی بەزۆر دەرکردوە لە ماڵەکانی خۆیان لە هەندێ قەزای دەوروبەری موسڵ".

وتی ئەوانەی گوللەبارانکران مەدەنیان تێدابوو کە رەتیکردبۆوە پابەندبێت بە فەرمانی راگوێزانیەوە، لەگەڵ ئەوانەی پێشتر لە دەزگاکانی ئاسایشی حکومەت کاریانکردبوو.

ئۆفیسی مافەکانی نەتەوە یەکگرتوەکان رایگەیاند ئەم کوشتنانە "تاڕادەیەکی زۆر پشتڕاستکراونەتەوە" بەشێکن لە زنجیرەیەکی درێژی کاری قێزەون کە لەلایەن جیهادییەکانەوە پەیڕەودەکرێت لەوەتەی پارچەیەکی گەورەی عێراقیان لە 2014 داگیرکرد. .

پێنجشەممە، وەزارەتی بەرگری رایگەیاند هێزەکانی عێراق زیاتر لە 1,000 کەسیان ئازادکردوە، کە لەلایەن داعشەوە نزیك بە موسڵ دیلکرابوون.

فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی نەینەوا نەجمەدین کەریم جەبوری لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند: "هێزە هاوبەشەکانی عێراق 1,098 مەدەنیان ئازادکردوە، کە زۆر ژن و منداڵیان تێدابوو، کە داعش دەستبەسەریکردبوون."

وتی، "ئەوان ئەندامی 198 خێزان بوون لە بەرتەلە، بەعشیقە، بەتانیە، خازر و خەزنە،" وتیشی ئەوان گوازراونەتەوە بۆ ناوچەی سەلامەت کە لەوێ کۆمەکی مرۆییان پێشکەشدەکرێت.

لە هەمان کاتدا رێکخراوی کۆچی نێودەوڵەتی رایگەیاند تا رۆژی پێنجشەممە، 15,804 کەس ئاوارەبوون لە دەستپێکی ئۆپەراسیۆنەکەوە لە 17 تشرینی یەکەمدا، زۆربەی هەرە زۆریان لە ناوچەی موسڵەوەیە.

راوێژکاری رۆژنامەوانیی لە ئەنجومەنی نەرویجی بۆ ئاوارەکان بە ئاژانسی فرانس پرێسی وت: "زیادبوونێکی ... تەواو بەرچاومان بینیوە لە ژمارەکاندا، لەم چەند رۆژەی دواییدا، لە ئێستاشدا ئەوان [ئاوارەکان] دەڕۆن بۆ کامپە تازە دروستکراوەکان."

بەگوێرەی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق ژمارەی ئەو ناوچانەی دەوروبەری موسڵ کە تا ئێستا ئازادکراون لەدەستی داعش گەیشتۆتە 90 گوند و شارۆچکە.

فەرماندەییەکە رایگەیاند نزیکەی 800 چەکداری داعش کوژراون، بە سەدان برینداربوون، زۆرێك لە کەلوپەل و چەکەکانی گروپەکە تێکشکێنراون 23 تیرۆرست دەستگیرکراون.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500