هه‌واڵه‌كانی عێراق
مافی مرۆڤ

حیزبوڵا ترس و تۆقین لەنێو دانیشتوانی بەقینی سوریا بڵاودەکاتەوە

نیهاد تۆپاڵیان لە بەیروت

بەدەیان خێزان لە شارۆچکەی بەقینی سوریا ناچارکراون ماڵەکانی خۆیان جێبهێڵن و بڕۆن بۆ ناوچەکانی دیکەی وڵاتەکە بەهۆی کارە تۆقێنەرەکانی حیزبوڵاوە. لە وێنەکەدا کچێکی سوری دەبینرێت کە لە جامی پاسێکەوە دەڕوانێتە شوێنی ژیانی خۆی و خێزانەکەی لە کامپێکی ئاوارەکان لە باکوری سوریا. [برونۆ گاڵاردۆبرونۆ/ئاژانسی فرانس پرێس]

بەدەیان خێزان لە شارۆچکەی بەقینی سوریا ناچارکراون ماڵەکانی خۆیان جێبهێڵن و بڕۆن بۆ ناوچەکانی دیکەی وڵاتەکە بەهۆی کارە تۆقێنەرەکانی حیزبوڵاوە. لە وێنەکەدا کچێکی سوری دەبینرێت کە لە جامی پاسێکەوە دەڕوانێتە شوێنی ژیانی خۆی و خێزانەکەی لە کامپێکی ئاوارەکان لە باکوری سوریا. [برونۆ گاڵاردۆبرونۆ/ئاژانسی فرانس پرێس]

چەکدارەکانی حیزبوڵا گەمارۆی رژێمی سوریا بۆ سەر بەقین تونددەکەن، کە شارۆچکەیەکە نزیك مەدایا و زەبادان لە ناوچە گوندییەکانی باکوری خۆرئاوای دیمەشق و بەمدواییانە [حیزبوڵا] زیاتر لە 40 خێزانی بەزۆر لە ماڵەکانی خۆیان دەرکردوە، دانیشتوانەکەی وتیان.

دانیشتوانەکەی بە دیارونایان راگەیاند ئەو هەنگاوە تەواوکەری شێوازی بەربڵاوی هەراسانکردن و توندوتیژیی بو لە دژی دانیشتوانی شارۆچکەکە، لەدوای ئەوەی لە کۆتایی 2014دا ئابڵۆقەی خرایە سەر.

وتیان لە بەرەبەیانی 18 تشرینی یەکەمدا، چەکدارانی حیزبوڵا زیاتر لە 40 خێزانیان لە ماڵەکانی خۆیان دەرکرد نزیك بە خاڵی پشکنینی عەسەلی بۆ باکوری شارۆچکەکە تا کۆنترۆڵی تاکە سەرچاوەی ئاوی ناوچەکە بکات.

دوای ئەوەی حیزبوڵا لەو ناوچەیە ماڵەکانی بە هاوەن و ئاربیجی بەئامانجگرت، زۆرێك لە دانیشتوان وتیان هیچ بژاردەیەکیان نەبوو رۆیشتن نەبێت، بە ئاماژەکردن بەوەی ئەو جۆرە مامەڵەیە هاوشێوەی هەراسانکردنەکانی پێشوی گروپەکەیە. .

حیزبوڵا بنکەیەکی دامەزراندوە لە بینایەکی گەڕەکی عەسەلی شارۆچکەی بەقینی سوریا، کە لە کۆتایی 2014 وە لەژێر گەمارۆدایە. [خاوەنی وێنە: فیدا ئەفەندار]

حیزبوڵا بنکەیەکی دامەزراندوە لە بینایەکی گەڕەکی عەسەلی شارۆچکەی بەقینی سوریا، کە لە کۆتایی 2014 وە لەژێر گەمارۆدایە. [خاوەنی وێنە: فیدا ئەفەندار]

لەنێو ئەو خێزانانەی ناچارکران ماڵەکانیان جێبهێڵن خێزانی ئوم حەسەن حەمزەیە، کە نەیویست ناوی تەواوی خۆی بدات لەبەر مەترسی ئەمنی.

"لەگەڵ مێردەکەم و پێنج کوڕ و پێنج کچمدا لە گەڕەکی نەبع عەسەل بە ئارامی دەژیاین تا حیزبوڵا هاتەناوەوە و بەقینی خستە ژێر گەمارۆوە،" بە دیارونای وت: "لەوکاتەوە حیزبوڵا دەمانتۆقێنێت." ."

"مێردەکەم و دوو کوڕیان کوشتم،" وتی: "محەمەد (14 ساڵ) گوللـە بە قاچیەوە نراو ناچاربوو 11 نەشتەرگەریی بکات پێش ئەوەی بمرێت، کوڕی دووەمیشم، حەسەن (18 ساڵ) حەوت مانگ لەمەوپێش بە گوللـەی قەناس کوژرا."

وتی زاواکەشی هەر لەلایەن ئەو میلیشیایەی سەر بە ئێرانەوە کوژرا.

هەراسانکردن و تۆقاندن

ئوم حەسەن حەمزە وتی: "دوای ئەوەی کچەکەم (20 ساڵ) و خۆشم بێوەژن کەوتین، بێئەوەی کەس پاڵپشتیمان بکات، سەرەڕای هەراسانکردنی رۆژانەی حیزبوڵا، بەردەوامبووین لە ژیان لە ماڵەکانی خۆماندا.

وتی: "شێوازەکانی دیکەی تۆقاندن تەقەکردن و هەڵدانی نارنجۆکی دەستیی تێدابوو بۆ ئەو بینایەی تێیدا دەژیاین، یاخود هەڵدانی هاوەن بۆ گەڕەکەکەمان، باسی ئەو شێوازە شەرمەزارکەرە ناکەم کە لەگەڵماندا دەدوان لەڕێی بڵندگۆوە."

ئەو 18 تشرینی یەکەم خەبەری بۆوە تا شایەتی "جنێوو زمانێکی ناشرین بێت لەڕێگەی بڵندگۆوە"، کە فەرمانیان بە خەڵك دەکرد ماڵەکانیان جێبهێڵن.

"تا دڵنیابن لەوەی دەڕۆین، ماڵەکانمانیان بەر ئاربیجی و دەستڕێژی گوللـە دا،" وتی: "هەر بەوجۆرە بوو دانیشتوان بەرەبەیانێك [تەنیا] بەخۆیان و جلەکانیانەوە، بەرەو بەقین دەهاتن، لەکاتێکدا ئێمە چوینە مەدایا کە خزمەکانمان لەوێبوون."

وتی دانیشتوانی شارۆچکەکە دەیانویست لە حیزبوڵا بەدووربن، بەجۆرێك نەیاندەوێرا لەو پەنجەرانەش نزیک ببنەوە کە بەسەر خاڵی پشکنینیدا دەڕوانی یان ئەو بینایانەی گروپەکە داگیریکردبوون.

وتی ئەمە لەبەرئەوەی "نارنجۆکی دەستیمان تێنەگرن"، وتیشی تەقەیان لە کچەزاکەی کردوە کاتێك پەنجەرەیەکی کردۆتەوە کە بەسەر ئەوانیدا روانیوە.

رایگەیاند: "کێشەکانمان رۆژ لەدوای رۆژ خراپتر دەبوون، بەهۆی ئەوانیشەوە گەڕەکەکەمان نە پیاو نە گەنجی تێدا نەمابوو، لەکاتێکدا ماڵەکانمان هەموو رۆژێك لەژێر ئاگرباراندا بوون."

ئوم حەمزە وتی: "داهاتوومان نادیارە چونکە سەربانێك بەسەر سەرمانەوە نیە، بەتایبەت کە زستان بەرەو روومان دێت." ئاماژەی بەوەشکرد کە خێزانەکەی "سوتەمەنی، خواردن یان کارەبایان نیە" بۆ مانەوە لە وەرزی ساردو سەرمادا.

دانیشتوان بێ ئاو دەمێننەوە

کرێکاری مەدەنیی خۆجێی فیدا ئەفەندەر وتی بەزۆر کۆچپێکردنی حیزبوڵا بە دانیشتوانی نەبع عەسەل بەهۆی حەزی "ئەوەوە بۆ کۆنترۆڵکردنی کانییە ئاوییەکەیە".

بە دیارونای وت کانیەکە تەنیا 75 مەتر دوورە لە خاڵی پشکنینی عەسەلیەوە، کە بۆتە هۆی ئەوەی دانیشتوان نەتوانن دەستیان بە ئاو بگات.

وتی هەر لە سەرەتای گەمارۆکەوە حیزبوڵا لە "هەراسانکردنی رۆژانە"ی دانیشتوانی بەقینەوە تێوەگلاوە، بەتایبەت لە نەبع عەسەل، کە گروپەکە خاڵێکی پشکنینی سەرەکیی بەدەستەوەیە و بنکەیەکی داناوە.

"بۆ نزیکەی مانگێكە دانیشتوانەکەی لەژێر هێرشی قەناسدان"، وتی: "گروپەکە چوار کەسی لەنێوان تەمەنی 25 و 67دا کوشتوە، کە یەکێکیان خزممان بوو، عەبدۆ ئەفەندەر."

وتی لەو 40 خێزانەی کە بەبێ شمەکەکانیان هەڵاتوون دوای جاڕی بڵندگۆکەی 18 تشرینی یەکەم، زۆربەیان پەنایابردۆتە بەر شارۆچکەیەکی دیکە "کە رەنگە بۆ ژیان نەبێت".

وتی حیزبوڵا "هەوڵدەدات لە سوچێکمان بپێچێت و بەرەو کانیەکە بێت و دەست بەسەر ئەو ماڵانەدا بگرێت کە بەمدواییانە خاوەنەکانیان جێیانهێشتون".

لە شارۆچکەی خۆیاندا دیلن

ئەبو عەلی، کرێکارێکی کەرتی کارەبا کە داوایکرد ناوی راستەقینەی بەکارنەهێنرێت، وتی بڕیاریداوە ماڵەکەی لەنزیك خاڵی پشکنینی عەسەلی جێنەهێڵێت، کە لەوێ لەگەڵ خێزانەکەی و پێنج منداڵی تەمەن 7 بۆ 16 ساڵ دەژی.

بە دیارونای وت دۆخی ئێستاکە "باوەڕپێنەکراوە".

"خۆم و نۆ خێزانی دیکە بڕیارماندا بیناکە چۆڵنەکەین چونکە هیچ شوێنێکی دیکەمان نیە بۆی بچین، سەرەڕای ئەو مەترسییە گەورەیەی حیزبوڵا هەیەتی،" وتی: "هەموو شێوازێکیان تاقیکردۆتەوە بۆ فشارخستنە سەرمان تا ماڵەکانمان جێبهێڵین."

وتی سەرەڕای هەڕەشە رۆژانەکانی حیزبوڵا، ئەو و خێزانەکانی دیکە بڕیاریانداوە بمێننەوە و بەختی خۆیان تاقیبکەنەوە.

وتی، "یان ئەوەیە یان سەرجادە،" وتیشی: "زستان بەڕێوەیە".

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500