هه‌واڵه‌كانی عێراق
ئاساییش

لەدەستدانی دابیق وێنەی خەلافەتەکەی داعش لاوازدەکات

وەلید ئەبولخەیر لە قاهیرە

وێنەیەك لە ڤیدیۆیەکی داعشەوە بەناوی 'لە دابیق دەتانبینینەوە' چەکدارانی داعش نیشاندەدات خۆیان بۆ جەنگی کۆتایی جیهان ئامادەدەکەن.

وێنەیەك لە ڤیدیۆیەکی داعشەوە بەناوی 'لە دابیق دەتانبینینەوە' چەکدارانی داعش نیشاندەدات خۆیان بۆ جەنگی کۆتایی جیهان ئامادەدەکەن.

بە دەرهێنانی داعش لە چنگی "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش)، هێزە رزگارکەرەکان زەبرێکی توندیان وەشاندوە لە ورەی گروپەکە و هەوڵەکانی بۆ وێناکردنی خەلافەتێکی کارا، لەبەر ئەو رۆڵە سەرەکییەی ئەو شارە هەیبوو لە پروپاگەندەی گروپەکەدا، پسپۆڕان بە دیارونایان وت.

دابیق لە پێشبینیە ئیسلامیەکاندا بە چڕی باسدەکرێت وەك شوێنی جەنگی کۆتایی دونیا لە نێوان موسڵمان و "رۆم"ەکان، چەمکێك کە بۆ بێباوەڕان بەکارهێنراوە. داعش، لە دەستپێکی 2014ەوە، ئەم پێشبینیەی بەردەوام بەکارهێناوە لە ڤیدیۆ و لێدوانە بارگاوی بە پروپاگەندەکانیدا، بۆ بەهێزکردنی شەرعیەتی بەناو خەلافەتەکەی و راکێشانی خەڵك بەلای خۆیدا.

رایانگەیاند، سەرەڕای هەوڵەکانی گروپەکە بۆ کەمبایەخکردنی گرنگی شکستی ئەمدواییەی، دۆڕانی ئەو شارۆچکە رەمزییە کاریگەرییەکی دەرونی گەورەی دەبێت لەسەر شەڕی سڕینەوەی داعش لە سوریا و عێراق.

هەفتەیەك لەمەوپێش و لە 16 تشرینی یەکەمدا، لایەنەکانی سوپای سوریای ئازاد بەپاڵپشتی تورکیا چەندین گوند و شارۆچکەیان لە باکوری حەلەب لە داعش سەندەوە، لەنێوانیاندا دابیق، وەك بەشێك لە قۆناغی سێیەمی ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فورات.

بەرگی دواهەمین گۆڤاری پروپاگەندەی ئینگلیزی زمانی داعش کە ناوی 'دابیق'ە.

بەرگی دواهەمین گۆڤاری پروپاگەندەی ئینگلیزی زمانی داعش کە ناوی 'دابیق'ە.

وێنەیەك لە ڤیدیۆی تانکەکانی داعش کە رۆم داگیردەکەن. زۆرێك لە ڤیدیۆکانی داعش جەنگی کۆتایی جیهان نیشاندەدەن لەنێوان چەکدارانی گروپەکە و 'بێباوەڕان'دا.

وێنەیەك لە ڤیدیۆی تانکەکانی داعش کە رۆم داگیردەکەن. زۆرێك لە ڤیدیۆکانی داعش جەنگی کۆتایی جیهان نیشاندەدەن لەنێوان چەکدارانی گروپەکە و 'بێباوەڕان'دا.

چەکدارانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا لە دەروازەی شارۆچکەی گرنگ و رەمزیی دابیق وەستاون، دوای دەرکردنی 'دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام'. [خاوەنی فۆتۆ: محەمەد عەبدوڵا]

چەکدارانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا لە دەروازەی شارۆچکەی گرنگ و رەمزیی دابیق وەستاون، دوای دەرکردنی 'دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام'. [خاوەنی فۆتۆ: محەمەد عەبدوڵا]

شیکاروانی ستراتیژیی و تایبەتمەندی گروپە تیرۆرستیەکان لیوا یەحیا محەمەد عەلی کە خانەنشین بوە لە سوپای میسردا وتی: "ئەم سێ ساڵەی رابوردو داعش کاریکردوە بۆ بەخشینی پێگەیەکی تایبەت بە دابیق."

بە دیارونای وت لەڕێی پروپاگەندەکانیەوە، داعش هەوڵیداوە دابیق لە شوێنێکی جوگرافی ئاساییەوە بکاتە "رەمزێکی ئایدیۆلۆژی زۆر گرنگ".

وتی ئەمە کراوە "بەتایبەت بە ئامانجی شەرعیەت دان بە بوونی گروپەکە و چالاکیە تیرۆرستیەکانی"، بە ئاماژەکردن بەوەی شارۆچکەکە "کەم یان هیچ بەهایەکی ستراتیژیی یان سەربازیی نیە".

رایگەیاند لەبەر ئەو پێگە رەمزییەی، لەدەستدانی دابیق "زەبرێکی سەختە بۆ گروپەکە" و کاریگەری بەرچاوی دەبێت لەسەر رەوتی شەڕەکە، بەتایبەت لەسەر هەوڵەکانی راکێشانی خەڵک و ورەی چەکدارەکانی.

عەلی وتی لەدەستدانی دابیق لەکاتێکدایە کە گروپەکە زۆرێك لە فەرماندە باڵاکانی لەدەستداوە لەگەڵ لەدەستدانی شوێنی زۆر".

ئاماژەی بەوەکرد "ئازادکردنی شارۆچکەکە دەستبەجێ دوای ئەوە هات گروپەکە زیانی زۆری بەرکەوت لە سوریا، لەنێویاندا لەدەستچونی شارۆچکەکانی مەنبیج و جەرابلوس و دەستپێکی ئۆپەراسیۆنێك بۆ ئازادکردنی موسڵ لە عێراق".

عەلی وتی: "ئەو روداوانەی روودەدەن ناتوانرێت [لەیەکتر] جیابکرێنەوە، هەربۆیە یەکەمین ئاکامی بەدەستهاتوو لە ئازادکردنی داعش بەبێگومان لە موسڵ بەدەستدێتەوە، کە هێزەکانی عێراق و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بەشێوەیەکی بێوێنە خۆیان جێگیرکردوە بۆ ئازادکردنی."

هەوڵدان بۆ کەمبایەخکردن

بەڕێوەبەری بەشی نوێی میدیا لە سەنتەری ئیبن وەلید بۆ توێژینەوەی مەیدانی لە میسر مازن زەکی وتی شارۆچکەی دابیق، کە لە باشوری سنوری تورکیایە، نزیکەی 35 کیلۆمەتر لە شاری حەلەبەوە دوورە.

بە دیارونای وت بەشێکە لە ناوەندی کارگێڕیی ئەرختارین لە قەزای عەزاز، کە بونی داعش جێی ململانێبووە بەهۆی ئەو لایەنانەی ئۆپۆزسیۆن کە لەژێر ئاڵای سوپای سوریای ئازاد شەڕدەکەن.

لە دەرکەوتنیەوە لە 2014دا، داعش دابیق لە پروپاگەندەی ئەدەبیات و ڤیدیۆکانی خۆیدا زۆر بەکاردەهێنێت، زۆرێك لەوانە تۆمارێکی دەنگی ساڵی 2004ی بەرپرسی پێشوی ئەلقاعیدە لە عێراق ئەبو موسعەب زەرقاویان تێدایە.

لەو تۆمارەدا زەرقاوی دەڵێت: "مەشخەڵەکە لێرە لە عێراق داگیرساوە، گەرمییەکەی بەردەوام بەهێزدەبێت.. تا سوپاکانی خاچپەرستان لە دابیق دەسوتێنێت."

زەکی وتی: "دوای ئەوەی لە ئابی 2014دا دەستی بەسەردا گرت، گروپەکە [دابیق]ی هێنایە پێشەوە و بووە یەکێك لە رەمزە سەرەکییەکانی گروپەکە."

وتی تەنانەت گروپەکە گۆڤارێکی ئینگلیزی-زمانی دەرکرد بەناوی "دابیق"ەوە، کە تیایدا تەواو برەوی دەدا بە پێشبینی "شەڕێکی یەکلاکەرەوە لەنێوان موسڵمان و کافراندا" لە شارۆچکەکە.

زەکی وتی لە شکستیەوە لە دابیق، داعش هەوڵیداوە لە بایەخی زیانەکەی کەمبکاتەوە بە بڵاوکردنەوەی وتار تیایدا بانگەشەی ئەوە دەکات ئەوە شەڕە سەرەکییەکە نەبوە کە لە پروپاگەندەکانیدا زۆر باسیدەکرد.

وتیشی: "بە بڵاوکردنەوەی ئەم دەنگۆیانە، گروپەکە هەوڵدەدات لە بایەخ و قەبارەی ئەو دۆڕانە کەمبکاتەوە و کاریگەریی شکستەکانی دواتری کەمبکاتەوە، بەتایبەت لەبەر خەڵك راکێشان و ورەی."

بەهەڵە خوێندنەوەی مێژوو

زانای سیاسیی عەبدولنەبی بەکار، پرۆفیسۆر لە زانکۆی ئەزهەر لە بەشی شەریعە و یاسا وتی هەر لە دەستپێکیەوە، داعش راستیە مێژوویی و دینییەکانی بەهەڵە خوێندۆتەوە و زۆر ئایەتی قورئانی و فەرمودەی شێواندوە.

بە دیاورنای وت ئەمە هەنگاوێکی بەبەرنامەیە "تا شەرعیەت بدات بە بونی گروپەکە و فراوانبونی ئاسانبکات، لەگەڵ خەڵك راکێشانیدا".

وتی: "خەڵکی مێشك لاواز و ئەوانەی لە زانستی دینی نەشارەزان کەوتنە ئەم تەڵە دینییە بێمانایەوە و پەیوەندیان بە گروپەکەوە کرد، پێیانوابوو هەر بەڕاستی دەوڵەت و زەمینی خەلافەت دادەمەزرێنێت."

وتیشی: "دابیق لەدەستدانی دابیق لەلایەن گروپەکەوە زەبرێکی بەهێزبوو بۆ هەموو ئەو بەهەڵە خوێندنەوەی دینیەی برەویان پێدەدا."

وتی ئەو فەرمودەیەی پێشبینی جەنگێکی قیامەتیی دەکات لە داعش "لێکدانەوەی زۆر هەیە بۆ ئەو بابەتە، زۆربەشیان ئاماژە بە رەمزییەتی دینیی دەکەن کە هیچ پەیوەندییەکی بە واقیعی ئەو دۆخەوە نیە."

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

1 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500

داعش بۆ دۆزه‌خ!

وه‌ڵام بده‌ره‌وه‌