هه‌واڵه‌كانی عێراق
ئاساییش

هێزەکانی عێراق رێنمایی ئەمنی بۆ دانیشتوانی موسڵ بڵاودەکەنەوە پێش شەڕ

حەسەن عوبەیدی لە بەغدا

هێزەکانی عێراق لە ئۆتۆمبیلی سەربازیدا لە پارێزگای سەڵاحەدین لە خۆرهەڵاتی عێراق، لە باشوری حەویجە، رۆژی 10 تشرینی یەکەم، لەکاتێکدا ناوچەکە پاکدەکەنەوە لە خۆئامادەکردندا بۆ هەڵمەتێك بۆ گرتنەوەی شاری موسڵ لە باکور، دواهەمین شاری عێراق لەژێر دەستی "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش)دا. [مەحمود سامەڕایی / ئاژانسی فرانس پرێس]

هێزەکانی عێراق لە ئۆتۆمبیلی سەربازیدا لە پارێزگای سەڵاحەدین لە خۆرهەڵاتی عێراق، لە باشوری حەویجە، رۆژی 10 تشرینی یەکەم، لەکاتێکدا ناوچەکە پاکدەکەنەوە لە خۆئامادەکردندا بۆ هەڵمەتێك بۆ گرتنەوەی شاری موسڵ لە باکور، دواهەمین شاری عێراق لەژێر دەستی "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش)دا. [مەحمود سامەڕایی / ئاژانسی فرانس پرێس]

لێپرسراوانی عێراقی رێنمایی وردیان بۆ دانیشتوانی موسڵ بڵاوکردۆتەوە پێشئەوەی دەستبکەنە ئۆپەراسیۆنەکانی رزگارکردنی شارەکە لەدەست "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش).

فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی نەینەوا رۆژی سێشەممە (11 تشرینی یەکەم) کۆمەڵێك رێنمایی پێکهاتوو لە 32 پێشنیاری بڵاوکردەوە، لەوانە پەیڕەوی سەلامەتی و رێنمایی بۆ خۆبەدوورگرتن لە شوێنەکانی داعش و گردبوونەوەکانیان، مانەوە لەماڵەوە، پاراستنی ماڵوموڵکە گشتی و کەسیەکان و پشتگیریکردنی هێزە ئەمنیەکانی عێراق.

فەرماندەییەکە داوای لە دانیشتوان کرد "دووربکەونەوە لە گردبوونەوە لەکاتی هێرشە ئاسمانیەکاندا و دوای ئەوەش بۆ ماوەی لانیکەم 30 خولەك"، ئۆتۆمبیل و تەلەفۆنی مۆبایل بەکاربهێنن "تەنها کاتێك زۆر پێویست بێت"، هەروەها هەتا دەتوانن لەماڵەوە بمێننەوە.

بەگوێرەی رێنوماییەکان دانیشتوان دەبێت "لە نهۆمە نزمترەکانی بیناکاندا بمێننەوە؛ لەتەنیشت دیوارەکانەوە و دوور لە ناوەڕاستی ژوورەکان؛ ئاسانسۆر (مەسعەد) بەکارنەهێنن و لەسەربانەکان نەوەستن".

پێشنیاریان کرد "لە 25 زیاتر لە هێزە سەربازیەکان نزیك نەکەونەوە و هیچ جوڵەیەکی خێراو لەناکاو نەکەن".

هەروەها تکایان لە دانیشتوان کرد "هەر زانیارییەکی گرنگ دەربارەی مۆڵگەکانی داعش" بدەن بە هێزە ئەمنیەکان و هەر ناوچەیەکی رزگارکراو بپارێزن و هەرەوەها ئامۆژگارییشیان کردن دژ بە پڕوپاگەندەکانی داعش.

رێنماییەکان داوایان لە دانیشتوان کرد تێپ لەشێوەی پیتی ئینگلیزی "X" لە شوشەی پەنجەرەکانیان بدەن بۆئەوەی رێگا لە پارچەپارچەبوونی شوشەکان بگرن لەکاتی لەرینەوەدا بەهۆی بۆمب و هێرشە موشەکییە نزیکەکانەوە.

داواشی لێکردن بوتڵە غازەکان لە تەباخ و ئامێرەکانی تر بکەنەوە و لە ماڵەکانیان دووریان بخەنەوە؛ روناکی و لایتی ئامادەکراویان هەبێت و رادیۆش کە بە باتری کاردەکات تا ئاگاداری ئەو رێنوماییانە بن کە رادیۆی فەرماندەییەکە پەخشیدەکات لەکاتی شەڕەکەدا.

فەرماندەییەکە وتی: "بۆردومانەکان هەرگیز بەئەنقەست خەڵکی مەدەنی ناکەنە ئامانج."

پاراستنی مەدەنیەکان

فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی نەینەوا، فەریق نەجمەدین جبوری، بە دیارونای وت: "رێنماییەکان، کە بەوریاییەوە داڕێژراون بۆ پاراستنی ژیانی مەدەنیەکان، بە دوو شێوە گەیەندراوون."

"بەردەوام لە رادیۆی موسڵەوە لەسەر شەپۆلی 98.7 FM پەخشدەکرێن و بڵاوکراوەش بەسەر شارەکەدا فڕێدراوەتە خوارەوە."

وتیشی: "دەمانەوێت دڵنیابین کە بەتەواوی پابەندی دەبن. ئەوەی بەلای ئێمەوە گرنگە ئەوەیە هاوڵاتیان خۆیان بەدوور بگرن لە ئەندامانی داعش و بنکەکانیان و پابەندی رێنماییەکانمان بن."

جبوری وتی رێنمایی تریش دەردەکرێت کاتێك هێزە زەمینیەکان دەڕژێنە ناوەندی شارەکەوە و داوای لە دانیشتوان کرد هەوڵبدەن لە رادیۆوە گوێبیستی ئەو رێنماییانە بن.

هەروەها وتی: "دەمانەوێت بە خەڵکی موسڵ بڵێین 'ئاگادارتان دەبین و خوێنی خۆمان دەبەخشین بۆئەوەی زەردەخەنە بگێڕینەوە سەر روخساری ئێوە و و شارەکەتان بەتەواوی رزگاربکەین.'"

دانیشتویەکی موسڵ، 37 ساڵ، کە داوایکرد لەبەر هۆکاری سەلامەتی ناوی خوازراوی خالید عوبەیدی بۆ بەکاربهێنرێت، لەڕێگەی سکایپەوە بە دیارونای وت کە بێسەبرانە چاوەڕێی گەیشتنی یەکەم سەربازانی عێراق دەکەن، "بەڵام نیگەرانی دەربارەی مەرگی مەدەنیەکان لەم شەڕەدا تەوەرەیەکی گرنگە، چونکە داعش دەیەوێت وەك قەڵغانی مرۆیی بەکارمانبهێنێت ."

عوبەید وتی: "دەستمانکردووە بە ئەمینکردنی ماڵەکانمان لەدژی تەقینەوە و گوللـەی چەکەکان و هیوادارین ئەوە بەس بێت."

وتیشی: "پابەندی هەموو رێنماییەکانی هێزە ئەمنیەکان بووین." هیوای بەوەش خواست کە هۆکانی پەیوەندی لە شارەکەدا بکەونەوەگەڕ تا دانیشتوان بتوانن پەیوەندیبکەن بە هێزە رزگارکەرەکانەوە دەربارەی جموجۆڵەکانی داعش.

دانیشتویەکی تری موسڵ، ئەبو سەعدی، 40 ساڵ، کە داوایکرد ناوی خوازراوی بۆ بەکاربهێنرێت، وتی: "داعش سەری لێشێواوە و دەترسێت، ئەمەش بە جوڵەکانی و هەوڵیدا دیارە بۆ دانانی بنکەی نوێ."

سەعدی بە دیارونای وت: "لەئێستادا کێشە ئەوەیە کە داعش خۆی لە گەڕەکەکاندا قایمکردووە و خێزانەکان دەخاتە مەترسیی مەرگەوە بەهۆی بۆردومانەکانەوە."

وتیشی دەستپێکردنی هێرشەکە "ئەو ساتەیە کە هەمووان چاوەڕوانینی".

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

1 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500

دەك خوا سەرکەوتنتان پێببەخشێت، ئێوە، ئەی نەوەکانی عەلی، فەرماندەی ئیمانداران و سەروەری مرۆڤایەتی.

وه‌ڵام بده‌ره‌وه‌