هه‌واڵه‌كانی عێراق
سیاسەت

راپۆرتە نوێکان ئاماژە بە فراوانبوونی کاریگەریی ئێران دەکەن لە سوریا

وەلید ئەبولخەیر لە قاهیرە

ئەندامانی سوپای پاسدارانی ئێرانی ئیسلامی مارش دەکەن لەکاتی نمایشێکی سەربازییدا لە تاران لە ساڵی 2015. چەندین راپۆرت ئاماژە بە فراوانبوونی کاریگەریی سوپای پاسداران دەکەن لە شەڕی بەردەوامی سوریادا. [عەتا کێناری/ ئاژانسی فرانس پرێس]

ئەندامانی سوپای پاسدارانی ئێرانی ئیسلامی مارش دەکەن لەکاتی نمایشێکی سەربازییدا لە تاران لە ساڵی 2015. چەندین راپۆرت ئاماژە بە فراوانبوونی کاریگەریی سوپای پاسداران دەکەن لە شەڕی بەردەوامی سوریادا. [عەتا کێناری/ ئاژانسی فرانس پرێس]

هەرچەندە رژێمی ئێران دەستێوەردانی خۆی لە شەڕی سوریادا بەنهێنی هێشتۆتەوە، بەڵگەی نوێ دەرکەوتووە دەربارەی فراوانبوونی ئاستی بەشداریی، پسپۆڕان بە دیارونایان راگەیاند.

پسپۆڕان دەڵێن لەگەڵ نزیکبوونەوەی شەڕ لە شەشەمین ساڵی، ئێران بەنهێنیی ژمارەی هێزەکانی زیادکردووە کە بۆ پشتگیریی رژێمی سوریا شەڕدەکەن بە پێشەنگیی سوپای پاسدارانی ئێران.

چالاکوان محەمەد بەیك کە لەگەڵ لیژنەی هەماهەنگیی لە غۆتەی خۆرهەڵات لە دیمەشق کاردەکات وتی: "زانیارییەکان کە لە پایتەخت دیمەشقەوە دێن، بوونی بارەگای گەورە و نهێنیی پشتڕاستدەکەنەوە کە ئاراستەی ئۆپەراسیۆنی تایبەت دەکەن لەلایەن یەکەکانی سوپای قودس وچەند گروپێکی دیکە لە چەکدار لە نەتەوەی جیاوازەوە."

بە دیارونای وت ئەم چەکدارانە خەڵکی لوبنان، عێراق، ئەفغانستان، پاکستان و چینن.

ئەفسەری سوپای پاسدارانی ئێران سەجاد حەیدەر عەلی ساڵی 2012 نزیك بە دیمەشق لەلایەن گروپێکی ئۆپۆزسیۆنی سوریاوە دەستگیرکرا. [خاوەنی فۆتۆ: چالاکوانی سوری محەمەد بەیك]

ئەفسەری سوپای پاسدارانی ئێران سەجاد حەیدەر عەلی ساڵی 2012 نزیك بە دیمەشق لەلایەن گروپێکی ئۆپۆزسیۆنی سوریاوە دەستگیرکرا. [خاوەنی فۆتۆ: چالاکوانی سوری محەمەد بەیك]

وتی سەرەڕای بارەگاکانی دیمەشق، ئێران "بارەگای دیکەی هەیە و ناوەندەکانی بەسەر زیاد لە ناوچەیەکدا بڵاوبوونەتەوە،" لەنێویاندا سەید زەینەب لە پارێزگای دیمەشق، لازقیە و بانیاس لە پارێزگای تەرتوس.

وتەکانی بەیك رەنگدانەوەی راپۆرتێكن کە 30 ئاب لەلایەن دەیلی مەیڵ ئۆنلاین Daily Mail Online ەوە بڵاوکرایەوە و ئاشکرایکرد کە هێزەکانی ئێران بنکەیان لە سوریا هەیە.

بەگوێرەی راپۆرتەکە، گروپە چەکدارەکانی سەر بە سوپای پاسداران لەلایەن چەند بارەگایەکەوە سەرپەرشتی دەکرێن نزیك بە فڕۆکەخانەی دیمەشق، کە بەکاریش دێن بۆ راییکردنی ئەو پارەیەی لە تاران و ئۆپەراسیۆنەکانی هەواڵگریی و دژە-هەواڵگرییەوە دێن.

راپۆرتەکە ژمارەی هێزەکانی سەر بە ئێران بە 60,000 دەخەمڵێنێت، کە 15,000یان ئێرانیین و 45,000یان لە نەتەوەی دیکەن.

بەڵگەی بەکرێگیراوە ئێرانییەکان

بەیك وتی لەکاتی شەڕی سوریادا، گروپەکانی ئۆپۆزسیۆن چەند بەکرێگیراوێکیان دەستگیرکردووە کە سەر بە ئێران بوون، توانیویانە بە ڤیدیۆ کوژراوەکانی چەکدارانی سەر بە ئێران بە دۆکیۆمێنت بکەن.

بەیك رایگەیاند یاوەری لیوای فاروقی کردووە، کە گروپێکی چەکدار بووە لەژێر ئاڵای سوپای سوریای ئازاددا شەڕیان دەکرد، کاتێ یەکەیەکی سوپای پاسدارانیان لە دەوروبەری دیمەشق دەستگیرکرد.

وتی گروپەکە لە ئەفسەرێك و پێنج کەسی دیکە پێکهاتبوون، وتیشی گوێی لێبوو ئەفسەرەکە دانینا بە بوونی ناوەندێکی فەرماندەیی گەورەی سوپای پاسداران لە دیمەشق.

وتیشی ئەفسەرەکە نەیتوانی شوێنی تەواوی بنکەکە دیاریبکات، چونکە ئاشنا نەبو بە ناوچە و ناوەکانی سوریا، بەڵام ئاشکرایکرد بنکەکان گروپێکی گەورەی ئەفسەرانی ئێرانی تێدایە بە پلەبەندیی و بەشی سەربازیی جیاواز.

راشیگەیاند چەندین گروپی سەر بە ئێران لە پێش و دوای شەڕەکان دەستنیشانکراون، لەکاتی چاودێرییکردنی پەیوەندیگرتن و پەڕەکانی سەر ئینتەرنێتیشدا، بەتایبەت ئەوکاتانەی ناوی کوژراوەکان رادەگەیەنران.

دەستێوەردانی تائیفی

رۆژنامەنوسی سوریی محەمەد عەبدوڵا کە روماڵی شەڕەکە دەکات وتی: "تاکە مەبەستی بوونی سوپای پاسداران لە دیمەشق و بەشەکانی دیکەی سوریا بۆ دەستێوەردانی راستەوخۆیە لە کاروباری سوریادا، لەگەڵ پشتگیرییکردن لە رژێمی ئێستا بۆ دڵنیابوون لە مانەوە و بەردەوامییدان بەرژەوەندییەکانی سوپای پاسداران لە سوریا."

بە دیارونای راگەیاند، دەستێوەردانی ئێران لە سوریا و وڵاتانی دیکەی ناوچەکە "شێوازی دەستێوەردانی تائیفیی" وەرگرتوو، بە ئاماژەدان بەوەی هێزەکان بە پاساوی پاراستنی پێگە و مەزارە پیرۆزەکان دێنە ناوەوە.

وتی هێنانەناوەوەی هێزەکان لە لوبنان و عێراقەوە دەستیپێکرد و لەوکاتەشەوە گەشەیکردووە بۆ وڵاتانی دیکەی وەك پاکستان و ئەفغانستان.

وتی تەودانی هێزێکی گەورە و بەکرێگیراوی شیعە دواجار بووە هۆی تەودانی سوننە، "کە تایبەتمەندیی تائیفی بەخشییە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان لە هەندێك ناوچەدا".

وتیشی گروپەکانی سەر بە سوپای پاسداران ناوی تەواو تائیفییان پێدراوە بۆ جەختکردنەوە لە شوناسی تائیفیان.

گروپەکان لەلایەن پاسدارانەوە سەرکردایەتی دەکرێن

فەتحی سەید، توێژەری سەنتەری ئەلشەرق بۆ توێژینەوەی هەرێمیی و ستراتیژیی کە تایبەتمەندە بە کاروباری ئێران، وتی هیچ جێی سەرسوڕمان نیە کە سوپای پاسداران ناوەندێکی فەرماندەیی فراوانی لە دیمەشق هەیە.

بە دیارونای راگەیاند زانیارییەکان لۆژیکیی دەردەکەون، سەرەڕای "ئەو پرسیارەی چۆن زانیاریی دەربارەی شێوە و قەبارەی بارەگاکان دزەیان کرد".

وتیشی زۆریش رێی تێدەچێت کە "فەرماندەیی سوپای پاسداران خۆی رێگەی بە دزەکردنی ئەم زانیارییە دابێت، یان لانیکەم بەشێکی، تا بوونی بسەلمێنێت".

وتی گروپە ئێرانییەکانی ناو سوریا لیوای بەدر و سوپای پاسدارانی تێدایە، بە ئاماژەکردن بەوەی کە بوونێکی فراوانی ئێران هەیە لە چەندین گروپی عێراقییدا، وەك لیوا ئەبوفەزل عەباس و عەسائیب ئەهل ئەلحەق.

وتیشی هەرچەندە توانیویەتی ژمارەیەکی زۆر بەکرێگیراو راکێشێت بۆ شەڕکردن لە سوریا، ئێران هەرگیز هەوڵینەداوە یەکەیەك پێکبهێنێت بە بوونی نەتەوەی جیاواز تیایدا.

وتی ئەمە بۆ دڵنیابوونەوەیە لەوەی ململانێ لەنێو گروپەکاندا دروستنابێ و بۆ باش کۆنترۆڵکردنیانە، بە ئاماژەکردن بەوەی کە ئەوان لەلایەن ئەو ئەفسەرانەی سوپای پاسدارانەوە سەرکردایەتی دەکرێن کە ئاراستەی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان دیاریدەکەن و پەیوەندیی بە فەرماندەیی ئێرانەوە دەکەن لە دیمەشق.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500