هه‌واڵه‌كانی عێراق
ئایین

سوپای رزگاریی شیعەی ئێرانی ناوچەکە توڕەدەکات

وەلید ئەبولخەیر لە قاهیرە

عێراقیەکی سەر بە میلیشیایەکی هەواداری ئێران رەفتەیەکی بەسەرەوەیە کە وێنەی رەهبەری ئێران، ئایەتوڵڵا عەلی خامەنەئی و مەرجەعی شیعەی پێشوو، ئایەتوڵڵا محمەمەد باقر سەدری لەسەرە. بەپێی راپۆرتەکان، ئەو میلیشیا عێراقی و سوری و یەمەنیانەی لەلایەن سوپای پاسدارانی ئێرانەوە پشتگیری دەکرێن، لە یەك گروپدا یەکیان گرتووە بەناوی سوپای رزگاریی شیعە. [ئەحمەد روباعی / ئاژانسی فرانس پرێس]

عێراقیەکی سەر بە میلیشیایەکی هەواداری ئێران رەفتەیەکی بەسەرەوەیە کە وێنەی رەهبەری ئێران، ئایەتوڵڵا عەلی خامەنەئی و مەرجەعی شیعەی پێشوو، ئایەتوڵڵا محمەمەد باقر سەدری لەسەرە. بەپێی راپۆرتەکان، ئەو میلیشیا عێراقی و سوری و یەمەنیانەی لەلایەن سوپای پاسدارانی ئێرانەوە پشتگیری دەکرێن، لە یەك گروپدا یەکیان گرتووە بەناوی سوپای رزگاریی شیعە. [ئەحمەد روباعی / ئاژانسی فرانس پرێس]

لە چاوپێکەوتنێکدا رۆژی 18 ئاب لەگەڵ مەشریق نیوز کە بنکەکەی لە تەهرانە و ئاژانسێکە پەیوەستە بە سوپای پاسدارانەوە، عەمید محەمەد عەلی فەلەکی دامەزراندنی سوپای رزگاریی شیعەی رایگەیاند بە فەرماندەیی فەرماندەی هێزی تایبەتیی قودس، عەمید قاسم سولەیمانی.

پیاوانی ئایینی و چاودێران لەسەرتاسەری ناوچەکەدا بە مەشاریقیان وت کە دامەزراندنی ئەم سوپایە زیاتر تەنگژە تایەفەگەریەکان ئاگردەدات و دەشێت ئاسایشی ناوچەکە بخاتە مەترسیەوە، چونکە ئامانجێتی شیعەکان لە ناسنامەی کۆمەڵایەتییان داماڵێت و گرژی بخاتە پەیوەندیەکانیانەوە لەگەڵ ئەندامانی ئاینزاکانی تردا کە پێکەوە بونیادی کۆمەڵگا پێکدەهێنن.

فەلەکی، کە فەرماندەیەکی خانەنشینی سوپای پاسدارانە و لەگەڵ فیرقەی فاتیمیونی ئەفغانی نێردرابوو بۆ سوریا، وتی هێزە نوێکە لە ئێرانی و بیانی، بەتایبەتی ئەفغانی، پێکهاتووە.

وتی لە عێراق و سوریا و یەمەن هێز هەن کە لە لایەن سوپای پاسدارانەوە پشتگیری دەکرێن و بە "سوپایەکی یەکگرتوو" وەسفیکرد.

لە لێدوانێکدا لەگەڵ مەشاریق نیوز، فەلەکی ددانی بەوەدا نا کە گروپە ئەفغانی، پاکستانی، عێراقی و سوریەکان لەژێر فەرماندەیی سوپای پاسداراندا بەناوی جیاجیاوە لە سوریا شەڕدەکەن.

ئەمە پێچەوانەی بەیاننامە ئێرانی و سوریەکانی پێشترە کە نکوڵییان لەوە دەکرد گروپی پاکستانی و ئەفغانی لە سوریا شەڕبکەن.

تاکتیکی دووبەرەکی نانەوە لای سوپای پاسداران

توێژەرێکی بواری کاروبارەکانی ئێران لە ناوەندی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست بۆ لێکۆڵینەوە ناوچەیی و ستراتیژیەکان، فاسی سەید، وتی پێکهینانی سوپای رزگاریی شیعە "کاریگەرییەکی نەرێنی دەبێت لەسەر ناوچەکە و جیهان و تەنگژە تایەفەگەریەکان زیاتردەکات،" بەتایبەتی لەو وڵاتانەدا کە دەتوانێت پێی خۆی داکوتێت.

وتی سوپای پاسداران ساڵانێکە "چەك دەنێرێتە ناو وڵاتانی عەرەبی لە ناوچەکەدا و چەندین گروپی بەناوی جیاوازەوە لە سەرتاسەری جیهاندا دروستکردووە کە زۆربەیان روکەشێکی ئایینی-تایەفەگەری لەخۆدەگرن [... بەو مەبەستەی] ئاگری دووبەرەکیی تایەفەگەری خۆشبکەن".

سەید وتیشی راگەیاندنی سوپای رزگاریی شیعە کاردانەوەی دیاری نەرێنی دەبێت لە ناوچەکەدا.

هەروەها وتی تاکتیکەکانی سوپای پاسداران بۆ دووبەرەکی نانەوە تەنها بەوە مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت کە لاوان هۆشیاربکرێنەوە لە هەموو تایەفە و ئایینەکاندا و "پەردە هەڵبماڵدرێت لەسەر رەوشەکانی سوپای پاسداران بۆ خۆخزاندنە ناو ناوچەکەوە و راکێشانی هەموو گروپە کۆمەڵایەتیەکان".

وتیشی: "ئەو دابەشبوونەی سوپای پاسداران هەوڵی بۆدەدات بەوە بەدەستدێت کە هانی دووبەرەکیی تایەفەگەرانە بدات و هەستیارییە ئایینیەکان ببزوێنێت، لەپاڵ چەکدارکردن و پارەپێدانی [میلیشیاکاندا]، قۆستنەوەی بارودۆخی خراپی ئابوری و هەستکردن بە ناعەدالەتیی کۆمەڵایەتی و بزواندنی بەردەوامی خەڵك دژ بە حکومەتەکان."

پیاوانی ئایینی پێکهاتە سەربازیە تایەفەگەریەکان رەتدەکەنەوە

پیاوێکی ئایینی شیعەی لوبنانی، شێخ سەید عەلی ئەمین، وتی: "ئێمە هەموو ئەو پێکهاتە پارتیزان و سەربازیانە رەتدەکەینەوە کە لە دەرەوەی چوارچێوەی دەوڵەت و دامودەزگا ئەمنی و سەربازیەکانینی، بەتایبەتی ئەوانەی خۆیان لە کاروباری وڵاتانی ترەوە هەڵدەقورتێنن."

وتی: "هەروەها هەموو ناوە مەزهەبی و تائیفیەکانی ئەو پێکهاتانەش رەتدەکەینەوە، چونکە کاراکتەرێکی تایەفەگەریانە دەبەخشنە ناکۆکیە بەردەوامەکان کە دوژمنایەتی دەخاتە نێوان خەڵکی سەر بە هەمان نەتەوەوە و تەنها سود بە دوژمنانی نەتەوە دەبەخشێت کە دەخوازن لەیەکی داببڕێنن و دەستی بەسەردا بگرن."

پیاوێکی ئایینی شیعەی خەڵکی ناوچەی ئەحسا لە خۆرهەڵاتی سعودیە، شێخ هاشم مجێهد، وتی راگەیاندنی ئەم هێزە نوێیە لە لایەن ئێرانەوە هەوڵێکی ترە بۆ هێشتنەوەی ئاگری تایەفەگەری.

مجێهد بە مەشاریقی وت: "راگەیاندنەکە ئەو تەنگژەیەی هەیە زیاتردەکات و بەداخەوە دەشێت تا ئەو ئاستەش پەرەی پێبدات کە تەوای ناوچەکە بتەقێتەوە."

مجێهد رژێمی ئێرانی تاوانبارکرد بە هەڵگیرسانی "ئاگر لە دەرەوەی سنورەکانی خۆی بۆئەوەی بەردەوامبێت لە کۆنترۆڵکردنی چەکە تایەفەگەراکانی ناوچەکە" و ئاماژەی بەوەش دا کە راگەیاندنی سوپای رزگاریی شیعە زیاتر هانی گروپە توندڕەوەکان دەدات بۆ راکێشانی لاوانی سونی بۆناو ریزەکانیان.

وتی هەروەها ئەرکی زانایانیش زەحمەتتر دەکات بۆ بانگەشەکردن بۆ دەنگی هزر.

وتیشی زنایانی شیعە زۆر باش ئاگاداری تەماحەکانی رژێمی ئێرانن و کار لەسەر ئەوە دەکەن رێگا لە هەوڵەکانی راکێشانی لاوانی شیعە بگرن، هەرچەندە رەنگە روبەڕوی فشاری گروپەکانی هەواداری سوپای پاسداران ببنەوە.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500