هه‌واڵه‌كانی عێراق
Topic/Entertainment_Culture/sectionlead

پێشانگایه‌كی فۆتۆگرافی قارەمانێتیی هێزەکانی عێراق دەخاتەڕوو

خالید تائی

کەریم عەبودی، سکرتێری رێکخراوی رۆژنامه‌وانه‌ وێنه‌گره‌ عێراقییەکان لە تەنیشت یەکێك لە وێنەکانیەوە وه‌ستاوه‌ لە پێشانگایه‌كدا لە وەزارەتی نەوتی عێراق. [خاوەنی وێنە: کەریم عەبودی]

کەریم عەبودی، سکرتێری رێکخراوی رۆژنامه‌وانه‌ وێنه‌گره‌ عێراقییەکان لە تەنیشت یەکێك لە وێنەکانیەوە وه‌ستاوه‌ لە پێشانگایه‌كدا لە وەزارەتی نەوتی عێراق. [خاوەنی وێنە: کەریم عەبودی]

لە هۆڵی بۆنە کلتورییەکان لەنێو بینای وەزارەتی نەوتی عێراقدا، گروپێك لە وێنەگران کارەکانی خۆیان نمایشکرد کە وێنەی واقیعی هێزە ئەمنییەکانی وڵاتەکەبوو لەکاتی شەڕی بەردەوام لەدژی "دەوڵەتی ئیسلامیی لە عێراق و شام" (داعش).

وێنەکان ژیانی سەربازان لە مەیدانی شەڕدا نمایشدەکەن، لەگەڵ قارەمانێتیی و چیرۆکی قوربانییدانیان.

کەریم عەبودی، سکرتێری رێکخراوی رۆژنامه‌ وێنه‌گره‌كانی عێراق و یەکێك لە بەشداربوانی پێشانگاكه‌، وتی ئەو بۆنەیە دەستپێشخەرییەکی هاوبەشە لەنێوان رێکخراوەکەی و وەزارەتی نەوتدا "بۆ پشتگیرییکردنی هێزە ئەمنییەکانمان لە شەڕدا بۆ سڕینەوەی باندەکانی داعش".

عەبودی بە دیارونای وت پێشانگاكه‌ کە رۆژی 12 ئاب کرایەوە، 50 وێنە لەخۆدەگرێت كه‌ له‌ لایه‌ن دەستەیەك رۆژنامه‌وانی فۆتۆگرافه‌ری عێراقییەوه‌ گیراون کە لە رێکخراوە میدیاییە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکاندا کاردەکەن.

سەربازان، رۆژنامەنوسان، شەڕ دژی داعش دەکەن

وتی وێنەکان ئەوە نیشاندەدەن کە چۆن هێزە ئەمنییەکانی عێراق "گیان لەسەر دەستانە شەڕدەکەن [و ئەوان] لە مەرگ ناترسن".

وتی: "وێنەکان رەهەندێکی مرۆیی ژیانی رۆژانەی سەربازەکانیش نیشاندەدەن و ئەوەی چۆن منداڵ و خێزانەکانیان بەجێهێشتوە بۆ چوون بەدەم بانگەوازی نیشتیمانەکەیانەوە."

رایگەیاند نمایشەکە پەیامی پشتگیریی و پێزانینە بۆ ئەو سەربازانەی کە رووبەڕووی "دوژمنەکانی مرۆڤایەتیی" دەبنەوە.

وتی: "عه‌ده‌سه‌ی کامێراکانمان چەکی ئێمەیە کە بەکاریدەهێنین بۆ شەڕکردن دژی داعش و لەڕێیانه‌وه‌ ورەی هێزەکانمان بەرزدەکەینەوە."

عەبودی وتی: "میدیا نیوەی شەڕەکەیە، ئێمەش وەك رۆژنامەوانان ئەرکێکی نیشتیمانیمان هەیە بۆ وێناکردنی داستانی سەربازەکانمان و هێشتنەوەیان بۆ نەوەی داهاتوو."

رایگەیاند: "هەموو قوربانییەکانمان بە نەمریی دەمێننەوە و چارەنوسی تیرۆرستان تەنیا له‌ناوچوون دەبێت."

وێنەگرتنی ساتێکی مێژوویی

جێگری سەرۆکی رێکخراوی وێنەگرانی رۆژنامەوانیی سەباح عەرار وتی پێشانگاكه‌ ناوازەیە چونکە وێنەی بەڵگەنامەیی دەربارەی قۆناغێکی هەستیاری مێژووی عێراق لەخۆدەگرێت.

بە دیارونای وت: "پێشانگاكه‌مان تیشکدەخاتە سەر سەرکەوتنە بەرچاوەکانی سوپا و هێزە ئەمنییەکانمان و هەوڵەکانی چەکدارانمان بۆ دەرکردنی تیرۆرستان لە شارەکان، رزگارکردنی مەدەنییە بێتاوانەکان و پاراستنی ناوچە رزگارکراوەکان."

رایگەیاند یەکێك لە ئامانجەکانی رێکخستنی ئەو بۆنەیە، بۆ تەرکیز خستنە سەر ئەوەیە کە وێنەگران "شانبەشانی سەربازە قارەمانەکانیانن بۆ شکاندنی بڕبڕەی پشتی تێرۆریزم".

عەرار وتی: "دەمانەوێت ئەم پەڕەیە لە مێژووی وڵاتەکەمان لە وێنە، دەنگ و وشە راستەقینەکاندا بە دۆکیۆمێنت بکرێت". وتیشی رێکخراوەکەی دەستیکردوە بە پێکهێنانی تیمێكی وێنەگران بۆ بە دۆکیۆمێنتکردنی رزگارکردنی موسڵ.

پێکهێنانی یەکێتیی نەتەوەیی

وتەبێژی وەزارەتی نەوت عاسم جیهاد رایگەیاند پێشانگاكه‌ یەکێکە لەو بۆنانەی لەلایەن وەزارەتی نەوتەوە رێکخراوە بە هاوکاری رێکخراوە کلتوریی، رۆژنامەوانیی و میدیاییەکان کە تەرکیز دەخاتە سەر پشتگیرییکردنی هێزە ئەمنییەکانمان و پێکهێنانی یەکێتیی نیشتیمانیی لە بەرامبەر تێرۆریزم.

وتی وێنەگرانی پێشانگاكه‌ "سەردانی بەرەکانیان کرد، بۆ ماوەیەکی درێژ لەگەڵ چەکداراندا مانەوە و بە کامێراکانیان وێنەی سەرنجڕاکێشیان لەنێو دڵی شەڕەکاندا گرت".

رایگەیاند لە 26ی ئابدا پێشانگاكه‌ گوازرایەوە بۆ شەقامی موتەنەبی لە بەغدا،"لە بنکەی هەموو کۆمپانیاکانیشمان دا لە هەموو پارێزگاکانی وڵاتدا" پیشاندەدرێت.

جیهاد جەختی لەوە کردەوە کە وەزارەتەکە، لە چوارچێوەی چالاکییە کلتورییەکاندا "هەوڵدەدات ئامادەییەکی دیاری هەبێت لە بەخشینی ورە و پشتگیریی تاکتیکیی بە هێزەکانی عێراق و رووبەڕووبوونەوەی ئایدۆلۆژیای دواکەوتووی تیرۆرستان [لەکاتێکدا] تەرکیز دەكەنە سەر پێکەوەژیانی ئاشتییانە".

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500