هه‌واڵه‌كانی عێراق
تێرۆریزم

داعش دواهەمین ناوچەی دەوڵەمەند بە نەوت لەدەستدەدات لە عێراق

خالید تائی لە بەغدا

هێزەکانی عێراق دەست بەسەر کێڵگەی نەوتی گەیارەدا دەگرن پاش دەرپەڕاندنی "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش). [خاوەنی وێنە: لاپەڕەی فەیسبوکی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان]

هێزەکانی عێراق دەست بەسەر کێڵگەی نەوتی گەیارەدا دەگرن پاش دەرپەڕاندنی "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش). [خاوەنی وێنە: لاپەڕەی فەیسبوکی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان]

لەگەڵ رزگارکردنی گەیارە و ناوچەکانی دەوروبەری لە باشوری موسڵ، "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش) دواهەمین و گرنگترین ناوچەی دەوڵەمەند بە نەوتی ژێردەستی لە عێراق لەدەستدا، بەرپرسەکان بە دیارونایان وت.

داعش پاره‌ی زۆر لە چالاکیەکانی لەڕێگای بەقاچاخبردنی نەوتی خاوی بیرەکانی ناوچەکەوە دابیندەکرد، لەناویاندا گەیارە كر یەکێكر لە کۆنترین و گرنگترین کێڵگە نەوتیەکانی عێراق.

سەردەمێك پاڵاوگەی گەیارە نزیکەی 16,000 بەرمیلی لە رۆژێکدا بەرهەمدەهێنا و حکومەتی عێراق پلانی بۆ لێدانی بیری زیاتر لە ناوچەکەدا دانابوو.

رۆژی پێنجشەممە (25 ئاب) هێزەکانی عێراق داعشیان لە گەیارە کردەدەرەوە و کۆتاییان بە ئۆپەراسیۆنێکی سێ رۆژە هێنا بۆ دەرپەڕاندنی چەکدارانی گروپەکە لە گەڕەکەکان و وێستگەکانی کارەبا و ژێرخانی شارۆچکەکە.

موزهیر محەمەد ساڵح، راوێژکارێکی ئابوریی سەرەکوەزیرانی عێراق حەیدەر عەبادی، بە دیارونای وت ئەم سەرکەوتنە "پشتی داعشی شکاند".

ساڵح رونیکردەوە: "رێکخراوی تێرۆریستیی داعش تەنها لەسەر ئەو دەستکەوتانە بەندبوو کە لە دزین و بەقاچاخبردنی نەوت دەستیدەکەوتن. ئەم دەستکەوتانەش لەگەڵ کەمبوونەوەی دەسەڵاتی تێرۆریستەکان و لەدەستدانی زۆر ناوچەدا پاشەکشێیان کرد، بەتایبەتی ناوچە دەوڵەمەندەکان بە نەوت، لەپاڵ سەرچاوە سروشتی و کانزاییەکاندا."

وتیشی: "لەگەڵ رزگارکردنی گەیارە، گروپەکە دواهەمین ناوچەی لەدەستدا کە پشتی بە نەوتەکەی بەستبوو بۆ دابینکردنی پێویستیە زۆرەکانی بە پارە." هەروەها وتی لەدەستدانی ئەم سەرچاوە یه‌كجار گرنگه‌ دواهەمین مشت لە گروپەکە دەوەشێنێت.

وتی گەڕانەوەی گەیارە و پاڵاوگە و بیرە نەوتیەکانی بۆ ژێردەستی عێراق بەمانای ئەوە دێت کە داعش ناتوانێت بۆ ماوەیەکی زۆر خۆی راگرێت.

وتیشی لەناوچوونی گروپەکە "ئێستا لەڕووداندایە".

کردنە ئامانجی تەنکەرەکانی داعش

پێش دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی رزگارکردنی گەیارە، هێرشە ئاسمانیەکانی هاوپەیمانان لە چەند مانگی رابردوودا چەندین تەنکەری داعشیان تێکشکاند کە نەوتی گەیارەیان بەقاچاخ دەبردە دەرەوە.

ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا، عەبدولڕەحمان وەکاع، وتی: "ئەو هێرشە ئاسمانیانە بەشدارییەکی گەورەیان کرد لە لاوازکردنی تواناکانی تێرۆریستاندا بۆ دزینی نەوتی خاو لە گەیارە."

وەکاع بە دیارونای وت: "تێرۆریستەکان نەوتیان لە نزیکەی 100 بیر دەردەهێنا و بەقاچاخ دەیانبردە ناو خاکی سوریاوە بەهۆی سەدان تەنکەرەوە لە رۆژێکدا." وتیشی هەروەها داعش "سوتێنەر"ی بەکاردەهێنا کە دەزگایەکی بچوكە بۆ پاڵاوتنی نەوتی خاو.

هەروەها وتی: "ئەم چالاکیانە لە ماوەی پێشوودا بەهۆی بۆردومانی ئاسمانییەوە زۆر کەمیانکردبوو، بەڵام بەتەواوی نەوەستابوون."

وتی: "ئێستا کە گەیارە و دەزگا نەوتیەکانی، هاوشانی وێستگەیەکی کارەبای گازی، کەوتوونەتە ژێردەستی هێزەکانمان، ئیتر داعش هیچ شتێکی نەماوە."

داعش لە قەیرانی داراییدایە

ئابوریناس، باسم جەمیل ئەنتوان، بە دیارونای وت دەستگرتنەوەی عێراق بەسەر پڕۆژە وزەییەکانی گەیارەدا "رۆڵێکی گەورە دەبینێت لە بردنەوەی شەڕدا دژی تێرۆریزم".

ئەنتوان وتی: "داعش هەموو بیرە نەوتیەکانی لەدەستدابوو، تەنها کێڵگەی نەوتی گەیارەی مابوو کە رۆژانە لەنێوان 50,000 بۆ 60,000 بەرمیلی لێ دەدزی لەوکاتەوەی دەستی بەسەردا گرتبوو،" دوو ساڵ لەمەوبەر.

وتیشی: "هێواش هێواش بڕە دزراوەکان کەمیاندەکرد لەدەرەنجامی بۆردومانی بەردەوامی ئەو تانکەرانەی بۆ بەقاچاخبردنی بەکاردەهاتن."

هەروەها وتی: "رزگارکردنی ئەو کێڵگە نەوتیە و پاڵاوگەکەی، داعش دەخاتەناو دژوارییەکی دارایی و ئابڵوقەیەکی تەنگەوە و ئیتر ناتوانێت موچەی چەکدارەکانی بدات، پێداویستیەکانیان دابینبکات و خەرجیی شەڕەکان بدات."

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

3 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500

بە ویستی خودای گەورە و حەق، هەموو عێراق دەگیرێتەوە و ئەو بەرازانەش دەکوژین. بە ویستی خودا، دەبێت مافی شەهیدەکانمان بسەنینەوە. متمانەم بە خودا هەیە.

وه‌ڵام بده‌ره‌وه‌

خودایە، سەرکەوتن ببەخشە بە هەموو بەشەکانی هێزە چەکدارەکانمان! خودایە، سەرکەوتنی خۆتمان پێببەخشە دژی ئەو بەرازە پیسانەی "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام (داعش)" کە خەواریجی ئەم چەرخەن! خودایە، زەمین لەژێر پێیاندا بسوتێنە و سوپا ئازاکەمان بەهێزبکە!

وه‌ڵام بده‌ره‌وه‌

بەپشتیوانی خودا، دەچینە موسڵەوە

وه‌ڵام بده‌ره‌وه‌